< איוב 33 >

ואולם--שמע-נא איוב מלי וכל-דברי האזינה 1
«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە! گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم.
הנה-נא פתחתי פי דברה לשוני בחכי 2
ئەوەتا من دەمم کردەوە؛ قسەکانم لەسەر زمانی منن.
ישר-לבי אמרי ודעת שפתי ברור מללו 3
قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛ زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم.
רוח-אל עשתני ונשמת שדי תחיני 4
ڕۆحی خودا دروستی کردم، هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم.
אם-תוכל השיבני ערכה לפני התיצבה 5
ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە و هەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم.
הן-אני כפיך לאל מחמר קרצתי גם-אני 6
لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم، لە قوڕ دروستکراوم.
הנה אמתי לא תבעתך ואכפי עליך לא-יכבד 7
ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت و زۆرکردنم لێت بارت گران بکات.
אך אמרת באזני וקול מלין אשמע 8
«تۆ لەبەردەمم گوتت، من بە وردی گوێم لێت بوو،
זך אני בלי-פשע חף אנכי ולא עון לי 9
گوتت:”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون، بێگەردم و تاوانم نییە.
הן תנואות עלי ימצא יחשבני לאויב לו 10
لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە و بە دوژمنی خۆی دامدەنێت.
ישם בסד רגלי ישמר כל-ארחתי 11
پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛ چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“
הן-זאת לא-צדקת אענך כי-ירבה אלוה מאנוש 12
«بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت، چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە.
מדוע אליו ריבות כי כל-דבריו לא יענה 13
بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“
כי-באחת ידבר-אל ובשתים לא ישורנה 14
بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت، کەس ڕامانی ئەوە ناکات.
בחלום חזיון לילה--בנפל תרדמה על-אנשים בתנומות עלי משכב 15
لە خەون، لە بینینی شەودا، کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێت لە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا،
אז יגלה אזן אנשים ובמסרם יחתם 16
ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە و بە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت،
להסיר אדם מעשה וגוה מגבר יכסה 17
تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە و لە لووتبەرزیش بیانپارێزێت،
יחשך נפשו מני-שחת וחיתו מעבר בשלח 18
هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات، ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر.
והוכח במכאוב על-משכבו וריב (ורוב) עצמיו אתן 19
«یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت و ململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە،
וזהמתו חיתו לחם ונפשו מאכל תאוה 20
ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە و نەوسیشی لە خواردنی خۆش.
יכל בשרו מראי ושפי (ושפו) עצמתיו לא ראו 21
گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت، ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن.
ותקרב לשחת נפשו וחיתו לממתים 22
گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە، ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ.
אם-יש עליו מלאך--מליץ אחד מני-אלף להגיד לאדם ישרו 23
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت، پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزار تاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت،
ויחננו--ויאמר פדעהו מרדת שחת מצאתי כפר 24
لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛ کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە.
רטפש בשרו מנער ישוב לימי עלומיו 25
با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛ با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“
יעתר אל-אלוה וירצהו וירא פניו בתרועה וישב לאנוש צדקתו 26
ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت، بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن، ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە.
ישר על-אנשים ויאמר חטאתי וישר העויתי ולא-שוה לי 27
دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد، بەڵام سزا نەدرام لەسەری.
פדה נפשי (נפשו) מעבר בשחת וחיתי (וחיתו) באור תראה 28
خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان، ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“
הן-כל-אלה יפעל-אל-- פעמים שלוש עם-גבר 29
«خودا هەموو ئەمانە دەکات، دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ،
להשיב נפשו מני-שחת-- לאור באור החיים 30
بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ و تاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە.
הקשב איוב שמע-לי החרש ואנכי אדבר 31
«جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب! بێدەنگ بە من قسە دەکەم.
אם-יש-מלין השיבני דבר כי-חפצתי צדקך 32
ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە، قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم.
אם-אין אתה שמע-לי החרש ואאלפך חכמה 33
ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛ بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.»

< איוב 33 >