< איוב 24 >

מדוע--משדי לא-נצפנו עתים וידעו לא-חזו ימיו 1
«بۆچی خودای هەرە بەتوانا کاتەکانی دادگاییکردنی خراپەکاران دیاری ناکات؟ بۆچی خواناسەکان ئەو ڕۆژانە نابینن؟
גבלות ישיגו עדר גזלו וירעו 2
خراپەکاران سنوور دەگوازنەوە، دەست بەسەر مێگەلێکدا دەگرن و دەیلەوەڕێنن.
חמור יתומים ינהגו יחבלו שור אלמנה 3
گوێدرێژی هەتیوان دەدەنە پێش خۆیان و گای بێوەژن وەک بارمتە دەبەن.
יטו אבינים מדרך יחד חבאו עניי-ארץ 4
نەداران لەسەر ڕێگا دەردەکەن، هەژارانی خاکەکە ناچار دەکەن خۆیان بشارنەوە.
הן פראים במדבר-- יצאו בפעלם משחרי לטרף ערבה לו לחם לנערים 5
هەژاران وەک کەرەکێوی لە چۆڵەوانی، بۆ گەڕان بەدوای خواردندا دەچن، دەشتودەریش نان بۆ منداڵەکانیان دابین دەکات.
בשדה בלילו יקצירו (יקצורו) וכרם רשע ילקשו 6
لە کێڵگە ئالیکی خۆیان دروێنە دەکەن، لە ڕەزی خراپەکار هەڵدەگرنەوە.
ערום ילינו מבלי לבוש ואין כסות בקרה 7
بە ڕووتی بەبێ جل سەر دەنێنەوە، هیچ بەرگێکیان نییە لە سەرمادا.
מזרם הרים ירטבו ומבלי מחסה חבקו-צור 8
لەبەر نەبوونی پەناگا بە بارانی چیاکان تەڕ دەبن و خۆیان بە تاشەبەردەوە دەگرن.
יגזלו משד יתום ועל-עני יחבלו 9
بەدکار هەتیو لە مەمکان دەڕفێنن، منداڵی ساوای هەژار وەک بارمتە دەگرن.
ערום הלכו בלי לבוש ורעבים נשאו עמר 10
نەدار بە ڕووتی دەڕۆن، بەبێ جل، بە برسیێتی کۆڵەکان هەڵدەگرن.
בין-שורתם יצהירו יקבים דרכו ויצמאו 11
لەنێو کەڵەکی زەوییەکان زەیت دەگوشن، بە پێیان گوشەرەکان دەپەستن و تینوو دەبن.
מעיר מתים ינאקו-- ונפש-חללים תשוע ואלוה לא-ישים תפלה 12
ئەوانەی لەناو شار لەناودەچن دەناڵێنن، گیانی برینداران بۆ فریاکەوتن هاوار دەکەن، بەڵام خودا هیچ کەس بە خراپەکاری تاوانبار ناکات.
המה היו--במרדי-אור לא-הכירו דרכיו ולא ישבו בנתיבתיו 13
«ئەوانە کە لە ڕووناکی یاخین، نە ڕێگاکانی دەزانن و نە لە ڕێڕەوەکانی دەمێننەوە.
לאור יקום רוצח--יקטל-עני ואביון ובלילה יהי כגנב 14
بکوژ لەگەڵ ڕووناکی هەڵدەستێت و هەژار و نەدار دەکوژێت؛ بە شەویش بۆ دزی دەچێت.
ועין נאף שמרה נשף לאמר-- לא-תשורני עין וסתר פנים ישים 15
چاوی داوێنپیسیش تێبینی تاریکوڕوونی دەکات؛ دەڵێت:”هیچ چاوێک چاودێریم ناکات،“ڕووپۆشێک لەسەر ڕووی دادەنێت.
חתר בחשך בתים יומם חתמו-למו לא-ידעו אור 16
لە تاریکیدا ماڵ دەبڕن، لە ڕۆژیشدا دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن؛ ڕووناکی ناناسن.
כי יחדו בקר למו צלמות כי-יכיר בלהות צלמות 17
تاریکی شەو بەیانییە لەلای ئەوان، هاوڕێی تۆقێنەرەکانی تاریکین.
קל-הוא על-פני-מים-- תקלל חלקתם בארץ לא-יפנה דרך כרמים 18
«لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە کەفن لەسەر ڕووی ئاوەکان؛ بەشیان لە زەوی نەفرەت لێکراوە، لەبەر ئەوە کەس ناچێتە ڕەزەکان.
ציה גם-חם יגזלו מימי-שלג שאול חטאו (Sheol h7585) 19
وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات، جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت. (Sheol h7585)
ישכחהו רחם מתקו רמה-- עוד לא-יזכר ותשבר כעץ עולה 20
سکی دایک لەبیریان دەکات و کرم تامی دەمی پێیان خۆش دەکات؛ ئیتر یادی خراپەکار ناکرێتەوە و وەک دار دەشکێت.
רעה עקרה לא תלד ואלמנה לא ייטיב 21
لەگەڵ نەزۆک کە منداڵی نەبووە بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن، هیچ چاکەیەک لەگەڵ بێوەژن ناکەن.
ומשך אבירים בכחו יקום ולא-יאמין בחיין 22
بەڵام خودا بە هێزی خۆی پاڵەوانان دەگرێت؛ هەرچەندە هەڵدەستن بەڵام کەسیان لە ژیانی خۆی دڵنیا نابێت.
יתן-לו לבטח וישען ועיניהו על-דרכיהם 23
دەشێت بیانهێڵێت بە ئاسوودەیی بژین، بەڵام چاوی لەسەر ڕێگاکانیانە.
רומו מעט ואיננו והמכו ככל יקפצון וכראש שבלת ימלו 24
کەمێک پایەدار دەبن و ئیتر نامێنن؛ نزم دەبن و وەک هەمووان کۆدەکرێنەوە، وەک سەری گوڵەگەنم دەبڕێنەوە.
ואם-לא אפו מי יכזיבני וישם לאל מלתי 25
«ئەگەر وا نییە، کێ بە درۆم دەخاتەوە و قسەکانم وەک هیچ لێ دەکات؟»

< איוב 24 >