< איוב 23 >

ויען איוב ויאמר 1
ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
גם-היום מרי שחי ידי כבדה על-אנחתי 2
«هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛ لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە.
מי-יתן ידעתי ואמצאהו אבוא עד-תכונתו 3
خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛ دەهاتمە لای نشینگەکەی!
אערכה לפניו משפט ופי אמלא תוכחות 4
بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی، دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە،
אדעה מלים יענני ואבינה מה-יאמר לי 5
هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە و لەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت.
הברב-כח יריב עמדי לא אך-הוא ישם בי 6
ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟ نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات.
שם--ישר נוכח עמו ואפלטה לנצח משפטי 7
لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە و بۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم.
הן קדם אהלך ואיננו ואחור ולא-אבין לו 8
«بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە، بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم.
שמאול בעשתו ולא-אחז יעטף ימין ולא אראה 9
کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛ کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم.
כי-ידע דרך עמדי בחנני כזהב אצא 10
بەڵام ڕێگام دەزانێت، دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
באשרו אחזה רגלי דרכו שמרתי ולא-אט 11
پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون، ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا.
מצות שפתיו ולא אמיש מחקי צפנתי אמרי-פיו 12
لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛ لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە.
והוא באחד ומי ישיבנו ונפשו אותה ויעש 13
«بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات.
כי ישלים חקי וכהנה רבות עמו 14
فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات، پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای.
על-כן מפניו אבהל אתבונן ואפחד ממנו 15
لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛ سەرنج دەدەم و لێی دەترسم.
ואל הרך לבי ושדי הבהילני 16
خودا دڵی بێهێز کردم؛ توانادارەکە منی تۆقاند.
כי-לא נצמתי מפני-חשך ומפני כסה-אפל 17
لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەش کە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات.

< איוב 23 >