< איוב 22 >

ויען אליפז התמני ויאמר 1
ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
הלאל יסכן-גבר-- כי-יסכן עלימו משכיל 2
«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟ تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟
החפץ לשדי כי תצדק ואם-בצע כי-תתם דרכיך 3
ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟
המיראתך יכיחך יבוא עמך במשפט 4
«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و تۆ دەداتە دادگا؟
הלא רעתך רבה ואין-קץ לעונתיך 5
ئایا خراپەکانت زۆر نین و تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟
כי-תחבל אחיך חנם ובגדי ערומים תפשיט 6
بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە.
לא-מים עיף תשקה ומרעב תמנע-לחם 7
ئاوت نەدا بە تینوو و ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی،
ואיש זרוע לו הארץ ונשוא פנים ישב בה 8
هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی، کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو.
אלמנות שלחת ריקם וזרעות יתמים ידכא 9
بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و دەستی هەتیوانت شکاند.
על-כן סביבותיך פחים ויבהלך פחד פתאם 10
لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت،
או-חשך לא-תראה ושפעת-מים תכסך 11
لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و لافاوێک داتدەپۆشێت.
הלא-אלוה גבה שמים וראה ראש כוכבים כי-רמו 12
«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟ سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە!
ואמרת מה-ידע אל הבעד ערפל ישפוט 13
بەڵام تۆ دەڵێیت:”خودا چی دەزانێت؟ ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟
עבים סתר-לו ולא יראה וחוג שמים יתהלך 14
هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت کە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“
הארח עולם תשמור-- אשר דרכו מתי-און 15
ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت کە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟
אשר-קמטו ולא-עת נהר יוצק יסודם 16
ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا، ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا.
האמרים לאל סור ממנו ומה-יפעל שדי למו 17
ئەوانەی بە خودایان گوت:”لێمان دوور بکەوە! خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“
והוא מלא בתיהם טוב ועצת רשעים רחקה מני 18
بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی، با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت.
יראו צדיקים וישמחו ונקי ילעג-למו 19
ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن، بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات:
אם-לא נכחד קימנו ויתרם אכלה אש 20
”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و سامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“
הסכן-נא עמו ושלם בהם תבואתך טובה 21
«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە، بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.
קח-נא מפיו תורה ושים אמריו בלבבך 22
تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و قسەکانی بخە دڵتەوە.
אם-תשוב עד-שדי תבנה תרחיק עולה מאהלך 23
ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە، ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە،
ושית-על-עפר בצר ובצור נחלים אופיר 24
ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و زێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان،
והיה שדי בצריך וכסף תועפות לך 25
ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و بە زیوی گرانبەها بۆ تۆ.
כי-אז על-שדי תתענג ותשא אל-אלוה פניך 26
بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت، ڕووت لە خودا دەکەیت.
תעתיר אליו וישמעך ונדריך תשלם 27
نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت، نەزرەکانت بەجێدەهێنیت.
ותגזר-אמר ויקם לך ועל-דרכיך נגה אור 28
بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت، بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە.
כי-השפילו ותאמר גוה ושח עינים יושע 29
کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت:”هەڵیانبستێنەوە!“ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات.
ימלט אי-נקי ונמלט בבר כפיך 30
تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات، بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»

< איוב 22 >