< איוב 21 >

ויען איוב ויאמר 1
ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
שמעו שמוע מלתי ותהי-זאת תנחומתיכם 2
«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛ با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان.
שאוני ואנכי אדבר ואחר דברי תלעיג 3
بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم و پاش قسەکانم گاڵتە بکەن.
האנכי לאדם שיחי ואם-מדוע לא-תקצר רוחי 4
«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟ بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟
פנו-אלי והשמו ושימו יד על-פה 5
ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت و دەست بخەنە سەر دەمتان.
ואם-זכרתי ונבהלתי ואחז בשרי פלצות 6
کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛ موچڕکە بە لەشمدا دێت.
מדוע רשעים יחיו עתקו גם-גברו חיל 7
بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن، هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟
זרעם נכון לפניהם עמם וצאצאיהם לעיניהם 8
نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە، وەچەیان لەبەرچاویانە.
בתיהם שלום מפחד ולא שבט אלוה עליהם 9
ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛ کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە.
שורו עבר ולא יגעל תפלט פרתו ולא תשכל 10
گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛ مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت.
ישלחו כצאן עויליהם וילדיהם ירקדון 11
منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛ شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن.
ישאו כתף וכנור וישמחו לקול עוגב 12
دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛ بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن.
יבלו (יכלו) בטוב ימיהם וברגע שאול יחתו (Sheol h7585) 13
ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە. (Sheol h7585)
ויאמרו לאל סור ממנו ודעת דרכיך לא חפצנו 14
لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن:”لێمان دوور بکەوە! دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت.
מה-שדי כי-נעבדנו ומה-נועיל כי נפגע-בו 15
توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟ سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“
הן לא בידם טובם עצת רשעים רחקה מני 16
بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە، با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت.
כמה נר-רשעים ידעך-- ויבא עלימו אידם חבלים יחלק באפו 17
«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و کارەساتیان بەسەردێت، یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟
יהיו כתבן לפני-רוח וכמץ גנבתו סופה 18
یان وەک کا بن لەبەردەم با و وەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟
אלוה יצפן-לבניו אונו ישלם אליו וידע 19
دەگوترێت:”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن!
יראו עינו כידו ומחמת שדי ישתה 20
با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن، لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە،
כי מה-חפצו בביתו אחריו ומספר חדשיו חצצו 21
چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت، ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟
הלאל ילמד-דעת והוא רמים ישפוט 22
«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت، ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟
זה--ימות בעצם תמו כלו שלאנן ושליו 23
کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن، کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن،
עטיניו מלאו חלב ומח עצמותיו ישקה 24
لەشیان ساغن و مۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە.
וזה--ימות בנפש מרה ולא-אכל בטובה 25
کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن و تامی خێروخۆشییان نەکردووە.
יחד על-עפר ישכבו ורמה תכסה עליהם 26
هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن و کرم دایاندەپۆشێت.
הן ידעתי מחשבותיכם ומזמות עלי תחמסו 27
«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم و ئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە،
כי תאמרו איה בית-נדיב ואיה אהל משכנות רשעים 28
چونکە دەڵێن:”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟ کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“
הלא שאלתם עוברי דרך ואתתם לא תנכרו 29
ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە و سەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟
כי ליום איד יחשך רע ליום עברות יובלו 30
بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت، ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟
מי-יגיד על-פניו דרכו והוא-עשה מי ישלם-לו 31
کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟ کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟
והוא לקברות יובל ועל-גדיש ישקוד 32
ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت و لەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت.
מתקו-לו רגבי-נחל ואחריו כל-אדם ימשוך ולפניו אין מספר 33
قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛ هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن و لەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە.
ואיך תנחמוני הבל ותשובתיכם נשאר-מעל 34
«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟ لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»

< איוב 21 >