< איוב 17 >

רוחי חבלה ימי נזעכו קברים לי 1
ڕۆحم شکا، ڕۆژگارم کوژایەوە، گۆڕ چاوەڕێی منە.
אם-לא התלים עמדי ובהמרותם תלן עיני 2
بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان و ناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.
שימה-נא ערבני עמך מי הוא לידי יתקע 3
«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم، بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟
כי-לבם צפנת משכל על-כן לא תרמם 4
تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە، لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.
לחלק יגיד רעים ועיני בניו תכלנה 5
ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت، نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.
והציגני למשל עמים ותפת לפנים אהיה 6
«منی کردە پەندی گەلان و بووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.
ותכה מכעש עיני ויצרי כצל כלם 7
چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون، هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.
ישמו ישרים על-זאת ונקי על-חנף יתערר 8
ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن و بێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.
ויאחז צדיק דרכו וטהר-ידים יסיף אמץ 9
کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت و ئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.
ואולם--כלם תשבו ובאו נא ולא-אמצא בכם חכם 10
«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن، بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.
ימי עברו זמתי נתקו-- מורשי לבבי 11
ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران. لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم
לילה ליום ישימו אור קרוב מפני-חשך 12
شەو دەکەن بە ڕۆژ، لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.
אם-אקוה שאול ביתי בחשך רפדתי יצועי (Sheol h7585) 13
ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم، (Sheol h7585)
לשחת קראתי אבי אתה אמי ואחתי לרמה 14
ئەگەر بە گۆڕم گوت:”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش:”تۆ دایکی منیت“یان”خوشکی منیت،“
ואיה אפו תקותי ותקותי מי ישורנה 15
ئیتر ئومێدم کوا؟ کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟
בדי שאל תרדנה אם-יחד על-עפר נחת (Sheol h7585) 16
ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟» (Sheol h7585)

< איוב 17 >