< איוב 15 >

ויען אליפז התימני ויאמר 1
ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
החכם יענה דעת-רוח וימלא קדים בטנו 2
«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە و مێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟
הוכח בדבר לא-יסכון ומלים לא-יועיל בם 3
ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە و بەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟
אף-אתה תפר יראה ותגרע שיחה לפני-אל 4
بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت و خەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە.
כי יאלף עונך פיך ותבחר לשון ערומים 5
بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن و زمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت.
ירשיעך פיך ולא-אני ושפתיך יענו-בך 6
زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من، لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن.
הראישון אדם תולד ולפני גבעות חוללת 7
«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟ یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟
הבסוד אלוה תשמע ותגרע אליך חכמה 8
ئایا لە ئەنجومەنی خودا گوێت گرتبوو؟ ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟
מה-ידעת ולא נדע תבין ולא-עמנו הוא 9
چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین، چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟
גם-שב גם-ישיש בנו-- כביר מאביך ימים 10
پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە، تەمەنی لە باوکت زیاترە.
המעט ממך תנחומות אל ודבר לאט עמך 11
ئایا دڵنەواییەکانی خودا و بە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟
מה-יקחך לבך ומה-ירזמון עיניך 12
بۆچی دڵت دەتبات و بۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە،
כי-תשיב אל-אל רוחך והצאת מפיך מלין 13
بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت و قسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟
מה-אנוש כי-יזכה וכי-יצדק ילוד אשה 14
«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت و لەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟
הן בקדשו לא יאמין ושמים לא-זכו בעיניו 15
ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات، کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە،
אף כי-נתעב ונאלח איש-שתה כמים עולה 16
ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوە دەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟
אחוך שמע-לי וזה-חזיתי ואספרה 17
«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە، باسی ئەوە دەکەم کە بینیم،
אשר-חכמים יגידו ולא כחדו מאבותם 18
ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە و ئەوانیش نەیانشاردووەتەوە،
להם לבדם נתנה הארץ ולא-עבר זר בתוכם 19
ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە و هیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە.
כל-ימי רשע הוא מתחולל ומספר שנים נצפנו לעריץ 20
بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە، ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە.
קול-פחדים באזניו בשלום שודד יבואנו 21
دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی و لە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت.
לא-יאמין שוב מני-חשך וצפו (וצפוי) הוא אלי-חרב 22
لەو باوەڕەدا نییە لە تاریکی دەگەڕێتەوە؛ چاوەڕوانی شمشێرە.
נדד הוא ללחם איה ידע כי-נכון בידו יום-חשך 23
ئەو وێڵە و دەبێتە نێچیری سیسارکە کەچەڵ، دەزانێت کە ڕۆژی تاریکی نزیکە.
יבעתהו צר ומצוקה תתקפהו כמלך עתיד לכידור 24
تەنگانە و ئازار دەیتۆقێنن و بەسەریدا زاڵن وەک پاشایەکی ئامادە بۆ پەلاماردان،
כי-נטה אל-אל ידו ואל-שדי יתגבר 25
چونکە بە تووڕەییەوە دەستی لە خودا ڕادەوەشێنێت، لە دژی خودای هەرە بەتوانا پاڵەوانیێتی نواند،
ירוץ אליו בצואר בעבי גבי מגניו 26
بە کەللەڕەقییەوە بەرەو ئەو ڕایکرد بە قەڵغانە ئەستوور و بەهێزەکەیەوە.
כי-כסה פניו בחלבו ויעש פימה עלי-כסל 27
«هەرچەندە دەموچاوی بە چەوری داپۆشی و ناوقەدی خۆی بە پیو ئەستوور کرد،
וישכון ערים נכחדות--בתים לא-ישבו למו אשר התעתדו לגלים 28
بەڵام لە شارۆچکەی کاولبوو نیشتەجێ دەبێت، لەو ماڵانەی کەسی تێدا ناژیێت و خەریکن دەبنە کەلاوە.
לא-יעשר ולא-יקום חילו ולא-יטה לארץ מנלם 29
لەمەودوا دەوڵەمەند نابێت و سامانەکەی جێگیر نابێت، دەستکەوتی لەناو زەویدا بەرفراوان نابێت.
לא-יסור מני-חשך--ינקתו תיבש שלהבת ויסור ברוח פיו 30
لە تاریکی دەرباز نابێت، کڵپەی گڕێک پۆپکەکانی وشک دەکات و بە فووێکی دەمی نامێنێت.
אל-יאמן בשו נתעה כי-שוא תהיה תמורתו 31
جێی باوەڕ نابێت بە شتی پووچ وێڵ دەبێت، چونکە شتی پووچ دەبێت بە کرێیەکەی.
בלא-יומו תמלא וכפתו לא רעננה 32
پێش ئەوەی ڕۆژی خۆی تەواو بێت، دەفەوتێت و گەڵاکەی سەوز نابێت.
יחמס כגפן בסרו וישלך כזית נצתו 33
وەک ترێ پەسیرەکانی دەکەوێت و وەک زەیتوون گوڵەکەی هەڵدەوەرێت.
כי-עדת חנף גלמוד ואש אכלה אהלי-שחד 34
کۆمەڵی خوانەناسان چۆڵوهۆڵ دەبێت، ئاگریش ڕەشماڵی بەرتیلخۆران دەسووتێنێت.
הרה עמל וילד און ובטנם תכין מרמה 35
بە ئاژاوە دووگیان بوون و خراپەیان بۆ لەدایک دەبێت، سکیان پیلانی فێڵ و درۆ پێکدەهێنێت.»

< איוב 15 >