< ירמיה 47 >

אשר היה דבר יהוה אל ירמיהו הנביא אל פלשתים בטרם יכה פרעה את עזה 1
ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات:
כה אמר יהוה הנה מים עלים מצפון והיו לנחל שוטף וישטפו ארץ ומלואה עיר וישבי בה וזעקו האדם והילל כל יושב הארץ 2
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت و دەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ، زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت، شار و دانیشتووانەکەی. خەڵکی هاوار دەکەن، هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن
מקול שעטת פרסות אביריו מרעש לרכבו המון גלגליו--לא הפנו אבות אל בנים מרפיון ידים 3
لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی، لە خڕەی گالیسکەکانی و جیڕەی چەرخەکانی. باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوە لەبەر شلبوونی دەستەکانی.
על היום הבא לשדוד את כל פלשתים להכרית לצר ולצידון כל שריד עזר כי שדד יהוה את פלשתים שארית אי כפתור 4
لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووە بۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان و بۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەک کە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن. یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات، پاشماوەی کەناری کەفتۆر.
באה קרחה אל עזה נדמתה אשקלון שארית עמקם עד מתי תתגודדי 5
خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن، ئەسقەلان کپ دەبێت. ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان، هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟
הוי חרב ליהוה עד אנה לא תשקטי האספי אל תערך--הרגעי ודמי 6
«”ئای ئەی شمشێری یەزدان، هەتا کەی پشوو نادەیت؟ بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە و هێدی بە و کپ بە.“
איך תשקטי ויהוה צוה לה אל אשקלון ואל חוף הים שם יעדה 7
بەڵام چۆن پشوو دەدات کە یەزدان فەرمانی پێکردبێت، لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا، لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»

< ירמיה 47 >