חטאת יהודה כתובה בעט ברזל--בצפרן שמיר חרושה על לוח לבם ולקרנות מזבחותיכם | 1 |
«گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە، بە نووکی ئەڵماس هەڵکۆڵراوە، لەسەر پەڕەی دڵیان و لەسەر قۆچی قوربانگاکانیان. |
כזכר בניהם מזבחותם ואשריהם על עץ רענן על גבעות הגבהות | 2 |
تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە، قوربانگا و ستوونە ئەشێراکانیان کە لەلای دارە سەوزەکان و لەسەر کێوە بەرزەکان بوون. |
הררי בשדה--חילך כל אוצרותיך לבז אתן במתיך בחטאת בכל גבוליך | 3 |
چیاکەی خۆم لە دەشتودەر و سامان و هەموو گەنجینەکانی تۆ دەکەم بە تاڵانی، لەگەڵ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانت، چونکە لەنێو خاکەکەت گوناهت کرد. |
ושמטתה ובך מנחלתך אשר נתתי לך והעבדתיך את איביך בארץ אשר לא ידעת כי אש קדחתם באפי עד עולם תוקד | 4 |
بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەی کە بە تۆم بەخشی، دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت لە خاکێک کە نەتناسیبێت، چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییم هەتاهەتایە گڕدەگرێت.» |
כה אמר יהוה ארור הגבר אשר יבטח באדם ושם בשר זרעו ומן יהוה יסור לבו | 5 |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پشت بە ئادەمیزاد دەبەستێت، متمانەی بە هێزی مرۆڤانە هەیە و دڵی لەسەر یەزدان لادەبات. |
והיה כערער בערבה ולא יראה כי יבוא טוב ושכן חררים במדבר ארץ מלחה ולא תשב | 6 |
وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت، چاکە نابینێت کاتێک دێت، لە گەرمەسێر نیشتەجێ دەبێت لە چۆڵەوانی، لە زەوییەکی خوێیین کە کەسی تێدا ناژیێت. |
ברוך הגבר אשר יבטח ביהוה והיה יהוה מבטחו | 7 |
«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت و متمانەی پێی هەیە. |
והיה כעץ שתול על מים ועל יובל ישלח שרשיו ולא ירא (יראה) כי יבא חם והיה עלהו רענן ובשנת בצרת לא ידאג ולא ימיש מעשות פרי | 8 |
وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو، لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت، لە گەرما ناترسێت، گەڵاکانی سەوزن، گوێ بە وشکەساڵی نادات، لە بەروبووم دان ناوەستێت.» |
עקב הלב מכל ואנש הוא מי ידענו | 9 |
دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و دەرمانی نییە، کێ دەیناسێت؟ |
אני יהוה חקר לב בחן כליות ולתת לאיש כדרכו כפרי מעלליו | 10 |
«من یەزدانم، دڵ دەپشکنم، دەروون تاقی دەکەمەوە، بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم، بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.» |
קרא דגר ולא ילד עשה עשר ולא במשפט בחצי ימו יעזבנו ובאחריתו יהיה נבל | 11 |
وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت، دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت، لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت، لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل. |
כסא כבוד מרום מראשון--מקום מקדשנו | 12 |
تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە، شوێنی پیرۆزگاکەمان. |
מקוה ישראל יהוה כל עזביך יבשו יסורי (וסורי) בארץ יכתבו כי עזבו מקור מים חיים את יהוה | 13 |
ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل! هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن، ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن، چونکە وازیان لە یەزدان هێنا، لە کانی ئاوی ژیان. |
רפאני יהוה וארפא הושיעני ואושעה כי תהלתי אתה | 14 |
ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە، ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم، چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە. |
הנה המה אמרים אלי איה דבר יהוה יבוא נא | 15 |
ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن: «کوا فەرمایشتی یەزدان؟ با ئێستا بێتە دی!» |
ואני לא אצתי מרעה אחריך ויום אנוש לא התאויתי--אתה ידעת מוצא שפתי נכח פניך היה | 16 |
منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ، تۆ دەزانیت کە خوازیاری ڕۆژی کوشندە نەبووم. چی لە دەمم هاتووەتە دەرەوە لەبەردەمی خۆت بووە. |
אל תהיה לי למחתה מחסי אתה ביום רעה | 17 |
ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە، تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون. |
יבשו רדפי ואל אבשה אני--יחתו המה ואל אחתה אני הביא עליהם יום רעה ומשנה שברון שברם | 18 |
با ڕاونەرانم شەرمەزار بن بەڵام من شەرمەزار نەبم، با ئەوان بتۆقن بەڵام من نەتۆقم. ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە، دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە. |
כה אמר יהוה אלי הלך ועמדת בשער בני עם (העם) אשר יבאו בו מלכי יהודה ואשר יצאו בו ובכל שערי ירושלם | 19 |
یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە. |
ואמרת אליהם שמעו דבר יהוה מלכי יהודה וכל יהודה וכל ישבי ירושלם--הבאים בשערים האלה | 20 |
پێیان بڵێ:”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. |
כה אמר יהוה השמרו בנפשותיכם ואל תשאו משא ביום השבת והבאתם בשערי ירושלם | 21 |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە. |
ולא תוציאו משא מבתיכם ביום השבת וכל מלאכה לא תעשו וקדשתם את יום השבת כאשר צויתי את אבותיכם | 22 |
هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد. |
ולא שמעו ולא הטו את אזנם ויקשו את ערפם לבלתי שומע (שמוע) ולבלתי קחת מוסר | 23 |
بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون. |
והיה אם שמע תשמעון אלי נאם יהוה לבלתי הביא משא בשערי העיר הזאת ביום השבת ולקדש את יום השבת לבלתי עשות בה כל מלאכה | 24 |
بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن، |
ובאו בשערי העיר הזאת מלכים ושרים ישבים על כסא דוד רכבים ברכב ובסוסים המה ושריהם--איש יהודה וישבי ירושלם וישבה העיר הזאת לעולם | 25 |
ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت. |
ובאו מערי יהודה ומסביבות ירושלם ומארץ בנימן ומן השפלה ומן ההר ומן הנגב מבאים עולה וזבח ומנחה ולבונה--ומבאי תודה בית יהוה | 26 |
ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانی خۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە. |
ואם לא תשמעו אלי לקדש את יום השבת ולבלתי שאת משא ובא בשערי ירושלם ביום השבת והצתי אש בשעריה ואכלה ארמנות ירושלם--ולא תכבה | 27 |
خۆ ئەگەر گوێ لە من نەگرن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە، بەردەوام بوون لەوەی بە بارەوە بێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیم، ئەوا من ئاگرێکی نەکوژاوە بەردەدەمە دەروازەکانی ئۆرشەلیم کە قەڵاکانی لەناودەبات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |