< ישעה 26 >

ביום ההוא יושר השיר הזה בארץ יהודה עיר עז לנו ישועה ישית חומות וחל 1
لەو ڕۆژەدا لە خاکی یەهودا ئەم گۆرانییە دەڵێن: شاری بەهێزمان هەیە، خودا ڕزگاری دەکاتە شوورا و سەنگەری.
פתחו שערים ויבא גוי צדיק שמר אמנים 2
دەروازەکان بکەنەوە با نەتەوەی ڕاستودروست پارێزەری باوەڕ بێتە ژوورەوە.
יצר סמוך תצר שלום שלום כי בך בטוח 3
تۆ کەسی بیروڕا چەسپاو بە ئاشتی تەواو دەپارێزیت، چونکە پشتی بە تۆ بەستووە.
בטחו ביהוה עדי עד כי ביה יהוה צור עולמים 4
هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن، چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە.
כי השח ישבי מרום קריה נשגבה ישפילנה ישפילה עד ארץ יגיענה עד עפר 5
ئەوانەی لە بەرزاییدا نیشتەجێن نزم دەکاتەوە، شاری بەرزیش نەوی دەکات، دەیدات بە زەویدا، تەختی دەکات لەگەڵ خۆڵ.
תרמסנה רגל רגלי עני פעמי דלים 6
پێی هەژار، هەنگاوی نەدار، پێشێلی دەکات.
ארח לצדיק מישרים ישר מעגל צדיק תפלס 7
ڕێڕەوی کەسی ڕاستودروست ڕێکە، ئەی ڕاست، ڕێگای ڕاستودروست خۆش دەکەیت.
אף ארח משפטיך יהוה קוינוך--לשמך ולזכרך תאות נפש 8
ئەی یەزدان، لە ڕێی حوکمەکانت چاوەڕێی تۆ دەکەین، بۆ ناوەکەت و بۆ یادکردنەوەتە ئارەزووی گیان.
נפשי אויתך בלילה אף רוחי בקרבי אשחרך כי כאשר משפטיך לארץ--צדק למדו ישבי תבל 9
گیانم بە شەو ئارەزووت دەکات، هەروەها لە بەیانیدا ڕۆحم لە ناخمدا پەرۆشە بۆت، چونکە کاتێک حوکمەکانت لە زەوین، دانیشتووانی جیهان فێری ڕاستودروستی دەبن.
יחן רשע בל למד צדק בארץ נכחות יעול ובל יראה גאות יהוה 10
بەدکار بەر میهرەبانی بکەوێت، فێری ڕاستودروستی نابێت، لە خاکی ڕاستییەکاندا ناڕەوایی دەکات، شکۆی یەزدان نابینێت.
יהוה רמה ידך בל יחזיון יחזו ויבשו קנאת עם אף אש צריך תאכלם 11
ئەی یەزدان تۆ باڵا دەستیت، بەڵام ئەوان نایبینن. با دڵگەرمیت بۆ گەلەکەت ببینن و شەرمەزار بن، با ئەو ئاگرەی کە ئامادەت کردووە دوژمنەکانت بخوات.
יהוה תשפת שלום לנו כי גם כל מעשינו פעלת לנו 12
ئەی یەزدان ئاشتیمان دەدەیتێ، چونکە لە ڕاستیدا هەموو کارەکانمان تۆ کردووتە.
יהוה אלהינו בעלונו אדנים זולתך לבד בך נזכיר שמך 13
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، گەورەکانی دیکە، جیا لە تۆ بوون بە گەورەمان، بەڵام تەنها تۆ، یادی ناوی تۆ دەکەین.
מתים בל יחיו--רפאים בל יקמו לכן פקדת ותשמידם ותאבד כל זכר למו 14
مردوون، زیندوو نابنەوە! تارمایین، هەڵناستنەوە، لەبەر ئەوە سزات دان و تێکت شکاندن، هەموو یادگاریێکی ئەوانت لەناوبرد.
יספת לגוי יהוה יספת לגוי נכבדת רחקת כל קצוי ארץ 15
ئەی یەزدان، نەتەوەت زیاد کرد، نەتەوەت زیاد کرد و شکۆمەند بوویت، هەموو سنوورەکانی خاکەکەت فراوان کرد.
יהוה בצר פקדוך צקון לחש מוסרך למו 16
ئەی یەزدان، لە تەنگانەدا هانایان بۆ هێنایت، کاتێک تەمبێت کردن، بە چرپەوە نوێژیان هەڵڕشت.
כמו הרה תקריב ללדת תחיל תזעק בחבליה--כן היינו מפניך יהוה 17
وەک ژنی سکپڕ کە لە منداڵبوون نزیک دەبێتەوە لە ژاندا دەتلێتەوە و دەقیژێنێت، ئاوامان لێ هات لەبەردەمت، ئەی یەزدان.
הרינו חלנו כמו ילדנו רוח ישועת בל נעשה ארץ ובל יפלו ישבי תבל 18
سکپڕ بووین تلاینەوە وەک ئەوەی بامان بووبێت. لە زەویدا ڕزگاریمان بەرپا نەکرد و کەسێکی جیهانمان لێ نەبوو.
יחיו מתיך נבלתי יקומון הקיצו ורננו שכני עפר כי טל אורת טלך וארץ רפאים תפיל 19
مردووەکانت زیندوو دەبنەوە، لاشەکان هەڵدەستنەوە. هەستن و گۆرانی بڵێن ئەی دانیشتووانی خۆڵ، چونکە شەونمت شەونمی بەیانییە، زەوی تارماییەکانی لێ لەدایک دەبێت.
לך עמי בא בחדריך וסגר דלתיך (דלתך) בעדך חבי כמעט רגע עד יעבור (יעבר) זעם 20
گەلەکەم بڕۆ، بڕۆ ناو ژوورەکانت و دەرگاکەت لەدوای خۆت کلیل بدە، بۆ ساتێک خۆت بشارەوە هەتا تووڕەیی تێدەپەڕێت.
כי הנה יהוה יצא ממקומו לפקד עון ישב הארץ עליו וגלתה הארץ את דמיה ולא תכסה עוד על הרוגיה 21
ئەوەتا یەزدان لە شوێنی خۆیەوە دێتە دەرەوە هەتا سزای تاوانی دانیشتووانی زەوی بدات لەسەری. زەوی خوێنەکانی ناو خۆی دەردەخات، لەمەودوا کوژراوەکانی ناشارێتەوە.

< ישעה 26 >