< הושע 9 >

אל תשמח ישראל אל גיל כעמים כי זנית מעל אלהיך אהבת אתנן על כל גרנות דגן 1
ئەی ئیسرائیل، وەک گەلان دڵخۆش و شاد مەبە، چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد، حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کرد لەسەر هەموو جۆخینەکان.
גרן ויקב לא ירעם ותירוש יכחש בה 2
جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات، شەرابی نوێش بەشیان ناکات.
לא ישבו בארץ יהוה ושב אפרים מצרים ובאשור טמא יאכלו 3
لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن، بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە و لە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن.
לא יסכו ליהוה יין ולא יערבו לו--זבחיהם כלחם אונים להם כל אכליו יטמאו כי לחמם לנפשם לא יבוא בית יהוה 4
شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن و قوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن. ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە و هەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت. نانەکەیان بۆ خۆیانە و ناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە.
מה תעשו ליום מועד וליום חג יהוה 5
لە ڕۆژی دیاریکراودا چی دەکەن، لە ڕۆژی جەژنی یەزدان؟
כי הנה הלכו משד מצרים תקבצם מף תקברם מחמד לכספם קמוש יירשם חוח באהליהם 6
تەنانەت ئەوەی لە وێرانی هەڵدێت، میسر کۆیان دەکاتەوە و مەمفیس لە گۆڕیان دەنێت. دڕکوداڵ گەنجینە زیوەکانیان بە میرات دەگرێت و وشترالووک لە ماڵەکەیاندا دەبێت.
באו ימי הפקדה באו ימי השלם--ידעו ישראל אויל הנביא משגע איש הרוח--על רב עונך ורבה משטמה 7
ڕۆژانی لێپرسینەوە بەڕێوەن، ڕۆژانی سزا بەڕێوەن. با ئیسرائیل ئەمە بزانێت. لەبەر زۆری تاوانەکەت و زۆری کێشمەکێشت، پێغەمبەر بە گێل سەیر دەکەیت و مرۆڤی ڕۆحیش بە شێت.
צפה אפרים עם אלהי נביא פח יקוש על כל דרכיו--משטמה בבית אלהיו 8
پێغەمبەرەکە لەگەڵ خوداکەم چاودێری ئەفرایمە، بەڵام لە هەموو ڕێڕەوەکانی تەڵەیان نایەوە، کێشمەکێشیش لە ماڵی خوداکەیەتی.
העמיקו שחתו כימי הגבעה יזכור עונם יפקוד חטאותם 9
ئەوان نوقوم بوون، وەک ڕۆژانی گیڤعا گەندەڵ بوون، خودا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە بیری خۆی و لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.
כענבים במדבר מצאתי ישראל--כבכורה בתאנה בראשיתה ראיתי אבותיכם המה באו בעל פעור וינזרו לבשת ויהיו שקוצים כאהבם 10
«ئیسرائیلم دۆزییەوە وەک ترێ لە چۆڵەوانی، لە سەرەتادا باوباپیرانتانم بینی وەک نۆبەرەی بەری دار هەنجیرێک. بەڵام ئەوان هاتن بۆ بەعل‌پەعۆر و خۆیان بۆ خوداوەندی شەرمەزاری تەرخان کرد، ئەوان وەک ئەو خوداوەندەی کە خۆشیان دەویست قێزەون بوون.
אפרים כעוף יתעופף כבודם מלדה ומבטן ומהריון 11
ئەفرایمیش شکۆمەندییەکەی وەک باڵندە دەفڕێت، نە لەدایکبوون و نە سکپڕی و نە دروستبوونی کۆرپەلە.
כי אם יגדלו את בניהם ושכלתים מאדם כי גם אוי להם בשורי מהם 12
تەنانەت ئەگەر منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن، جەرگسووتاویان دەکەم بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک نەبێت. قوڕبەسەریان کاتێک پشتیان تێدەکەم.
אפרים כאשר ראיתי לצור שתולה בנוה ואפרים להוציא אל הרג בניו 13
ئەفرایم دەبینم، وەک شاری سورە لە لەوەڕگا ڕواوە، بەڵام ئەفرایم منداڵەکانی بۆ بکوژ دەهێنێتە دەرەوە.»
תן להם יהוה מה תתן תן להם רחם משכיל ושדים צמקים 14
ئەی یەزدان، بیاندەرێ، چییان پێدەدەیت؟ منداڵدانێکی لەباربردە و دوو مەمکی وشک.
כל רעתם בגלגל כי שם שנאתים על רע מעלליהם מביתי אגרשם לא אוסף אהבתם כל שריהם סררים 15
«لەبەر هەموو خراپەکانیان لە گلگال من لەوێدا قێزم لێیان بووەوە. لەبەر کردەوە خراپەکانیان لە ماڵی خۆم دەریاندەکەم. ئیتر خۆشم ناوێن، هەموو میرەکانیان یاخین.
הכה אפרים--שרשם יבש פרי בלי (בל) יעשון גם כי ילדון והמתי מחמדי בטנם 16
ئەفرایم هەڵپڕووکاوە، ڕەگیان وشک بوو، بەر ناگرن. ئەگەر منداڵیشیان ببێت، منداڵە خۆشەویستەکانی سکیان دەمرێنم.»
ימאסם אלהי כי לא שמעו לו ויהיו נדדים בגוים 17
خوداکەم ڕەتیان دەکاتەوە، چونکە گوێیان لێی نەگرت، لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا وێڵ دەبن.

< הושע 9 >