< בראשית 36 >

ואלה תלדות עשו הוא אדום 1
ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە.
עשו לקח את נשיו מבנות כנען את עדה בת אילון החתי ואת אהליבמה בת ענה בת צבעון החוי 2
ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو،
ואת בשמת בת ישמעאל אחות נביות 3
هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو.
ותלד עדה לעשו את אליפז ובשמת ילדה את רעואל 4
عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو.
ואהליבמה ילדה את יעיש (יעוש) ואת יעלם ואת קרח אלה בני עשו אשר ילדו לו בארץ כנען 5
ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون.
ויקח עשו את נשיו ואת בניו ואת בנתיו ואת כל נפשות ביתו ואת מקנהו ואת כל בהמתו ואת כל קנינו אשר רכש בארץ כנען וילך אל ארץ מפני יעקב אחיו 6
ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای.
כי היה רכושם רב משבת יחדו ולא יכלה ארץ מגוריהם לשאת אתם--מפני מקניהם 7
سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی.
וישב עשו בהר שעיר עשו הוא אדום 8
ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو.
ואלה תלדות עשו אבי אדום בהר שעיר 9
ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە:
אלה שמות בני עשו אליפז בן עדה אשת עשו רעואל בן בשמת אשת עשו 10
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن: ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ.
ויהיו בני אליפז--תימן אומר צפו וגעתם וקנז 11
کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز.
ותמנע היתה פילגש לאליפז בן עשו ותלד לאליפז את עמלק אלה בני עדה אשת עשו 12
تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون.
ואלה בני רעואל נחת וזרח שמה ומזה אלה היו בני בשמת אשת עשו 13
کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
ואלה היו בני אהליבמה בת ענה בת צבעון--אשת עשו ותלד לעשו את יעיש (יעוש) ואת יעלם ואת קרח 14
ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون: یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
אלה אלופי בני עשו בני אליפז בכור עשו--אלוף תימן אלוף אומר אלוף צפו אלוף קנז 15
ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن: کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ: میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز،
אלוף קרח אלוף געתם אלוף עמלק אלה אלופי אליפז בארץ אדום אלה בני עדה 16
میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون.
ואלה בני רעואל בן עשו--אלוף נחת אלוף זרח אלוף שמה אלוף מזה אלה אלופי רעואל בארץ אדום--אלה בני בשמת אשת עשו 17
کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ: میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
ואלה בני אהליבמה אשת עשו--אלוף יעוש אלוף יעלם אלוף קרח אלה אלופי אהליבמה בת ענה--אשת עשו 18
کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ: میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون.
אלה בני עשו ואלה אלופיהם הוא אדום 19
ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون.
אלה בני שעיר החרי ישבי הארץ לוטן ושובל וצבעון וענה 20
ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا،
ודשון ואצר ודישן אלה אלופי החרי בני שעיר בארץ אדום 21
دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم.
ויהיו בני לוטן חרי והימם ואחות לוטן תמנע 22
کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو.
ואלה בני שובל עלון ומנחת ועיבל שפו ואונם 23
کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.
ואלה בני צבעון ואיה וענה הוא ענה אשר מצא את הימם במדבר ברעתו את החמרים לצבעון אביו 24
کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو.
ואלה בני ענה דשן ואהליבמה בת ענה 25
نەوەکانی عەنا: دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا.
ואלה בני דישן--חמדן ואשבן ויתרן וכרן 26
کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
אלה בני אצר--בלהן וזעון ועקן 27
کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان.
אלה בני דישן עוץ וארן 28
کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران.
אלה אלופי החרי אלוף לוטן אלוף שובל אלוף צבעון אלוף ענה 29
ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن: میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا،
אלוף דשן אלוף אצר אלוף דישן אלה אלופי החרי לאלפיהם בארץ שעיר 30
میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان. ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر.
ואלה המלכים אשר מלכו בארץ אדום--לפני מלך מלך לבני ישראל 31
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات.
וימלך באדום בלע בן בעור ושם עירו דנהבה 32
بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
וימת בלע וימלך תחתיו יובב בן זרח מבצרה 33
کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
וימת יובב וימלך תחתיו חשם מארץ התימני 34
کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
וימת חשם וימלך תחתיו הדד בן בדד המכה את מדין בשדה מואב ושם עירו עוית 35
کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
וימת הדד וימלך תחתיו שמלה ממשרקה 36
کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
וימת שמלה וימלך תחתיו שאול מרחבות הנהר 37
کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
וימת שאול וימלך תחתיו בעל חנן בן עכבור 38
کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
וימת בעל חנן בן עכבור וימלך תחתיו הדר ושם עירו פעו ושם אשתו מהיטבאל בת מטרד בת מי זהב 39
کە بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
ואלה שמות אלופי עשו למשפחתם למקמתם בשמתם אלוף תמנע אלוף עלוה אלוף יתת 40
ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،
אלוף אהליבמה אלוף אלה אלוף פינן 41
ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
אלוף קנז אלוף תימן אלוף מבצר 42
قەنەز، تێمان، میبسار،
אלוף מגדיאל אלוף עירם אלה אלופי אדום למשבתם בארץ אחזתם--הוא עשו אבי אדום 43
مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان. ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو.

< בראשית 36 >