שמעו את הדבר הזה אשר דבר יהוה עליכם--בני ישראל על כל המשפחה אשר העליתי מארץ מצרים לאמר | 1 |
ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێتان لەم فەرمایشتە بێت کە یەزدان فەرموویەتی، لە دژی ئێوە و هەموو ئەو خێڵەی لە خاکی میسرەوە دەریهێنان، کە فەرمووی: |
רק אתכם ידעתי מכל משפחות האדמה על כן אפקד עליכם את כל עונתיכם | 2 |
«تەنها ئێوەم ناسی لە هەموو خێڵەکانی زەوی، لەبەر ئەوە سزاتان دەدەم، لەسەر هەموو تاوانەکانتان.» |
הילכו שנים יחדו בלתי אם נועדו | 3 |
ئایا دووان پێکەوە هاتوچۆ دەکەن، بێ ئەوەی ڕێک بکەون؟ |
הישאג אריה ביער וטרף אין לו היתן כפיר קולו ממענתו בלתי אם לכד | 4 |
ئایا شێر لە دارستان دەنەڕێنێت، ئەگەر نێچیری نەبێت؟ ئایا بەچکە شێر لە لانەکەیەوە دەنگی دێت، بێ ئەوەی هیچی ڕفاندبێت؟ |
התפל צפור על פח הארץ ומוקש אין לה היעלה פח מן האדמה ולכוד לא ילכוד | 5 |
ئایا باڵندە دەکەوێتە ناو داوی زەوییەوە، لە کاتێکدا تەڵەی بۆ نەنرابێتەوە؟ ئایا تەڵە لەسەر زەوی هەڵدەگیرێتەوە، ئەگەر هیچی نەگرتبێت؟ |
אם יתקע שופר בעיר ועם לא יחרדו אם תהיה רעה בעיר ויהוה לא עשה | 6 |
ئەگەر کەڕەنا لە شاردا لێبدرێت، ئایا گەل ناترسێت؟ ئەگەر بەڵایەک لە شاردا ڕوو بدات، ئایا یەزدان نەیکردووە؟ |
כי לא יעשה אדני יהוה דבר כי אם גלה סודו אל עבדיו הנביאים | 7 |
بێگومان یەزدانی باڵادەست هیچ کارێک ناکات بێ ئەوەی نهێنییەکەی بۆ بەندە پێغەمبەرەکانی ئاشکرا بکات. |
אריה שאג מי לא יירא אדני יהוה דבר מי לא ינבא | 8 |
شێر نەڕاندی، کێ ناترسێت؟ یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت، کێ هەیە بتوانێت پەیامی خودا ڕانەگەیەنێت؟ |
השמיעו על ארמנות באשדוד ועל ארמנות בארץ מצרים ואמרו האספו על הרי שמרון וראו מהומת רבות בתוכה ועשוקים בקרבה | 9 |
بە قەڵاکانی ئەشدۆد و خاکی میسر ڕایبگەیەنن و پێیان بڵێن: «لەسەر چیاکانی سامیرە کۆببنەوە، ئەو هاتوهاوارە زۆرەی ناوەڕاستی ببینن، ئەو زۆردارییەی لەناویدا هەیە.» |
ולא ידעו עשות נכחה נאם יהוה האוצרים חמס ושד בארמנותיהם | 10 |
یەزدان دەفەرموێت: «نازانن کاری باش بکەن، ئەوانەی بەرهەمی تاڵان و ستەمکاری لە قەڵاکانیان ئەمبار دەکەن.» |
לכן כה אמר אדני יהוה צר וסביב הארץ והוריד ממך עזך ונבזו ארמנותיך | 11 |
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «دوژمن دێنە چواردەوری خاکەکە و هێزتان لێ کەم دەکاتەوە و قەڵاکانتان تاڵان دەکرێن.» |
כה אמר יהוה כאשר יציל הרעה מפי הארי שתי כרעים או בדל אזן--כן ינצלו בני ישראל הישבים בשמרון בפאת מטה ובדמשק ערש | 12 |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «وەک چۆن شوان دوو قاچ یان پارچە گوێیەک لە دەمی شێر دەردەهێنێت، ئاواش ئیسرائیلییەکانی دانیشتووی سامیرە بە گۆشەی قەرەوێڵەیەک و بە پارچە پێخەفێک دەردەکرێن.» |
שמעו והעידו בבית יעקב--נאם אדני יהוה אלהי הצבאות | 13 |
«گوێ بگرن و شایەتی لەسەر بنەماڵەی یاقوب بدەن،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگار، خودای سوپاسالارە. |
כי ביום פקדי פשעי ישראל--עליו ופקדתי על מזבחות בית אל ונגדעו קרנות המזבח ונפלו לארץ | 14 |
«لەو ڕۆژەی کە سزای ئیسرائیل دەدەم لەسەر یاخیبوونەکانی، سزای قوربانگاکانی بێتئێلیش دەدەم، جا قۆچی قوربانگاکان دەبڕێنەوە و دەکەونە سەر زەوی. |
והכיתי בית החרף על בית הקיץ ואבדו בתי השן וספו בתים רבים--נאם יהוה | 15 |
کۆشکی زستانە دادەڕمێنم، هەروەها کۆشکی هاوینەش، کۆشکە عاجەکانیش لەناودەچن و هەموو کۆشکەکان کۆتاییان پێدێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |