וידבר דוד ליהוה את דברי השירה הזאת ביום הציל יהוה אתו מכף כל איביו ומכף שאול | 1 |
داود ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد. |
ויאמר יהוה סלעי ומצדתי ומפלטי לי | 2 |
گوتی: «یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، |
אלהי צורי אחסה בו מגני וקרן ישעי משגבי ומנוסי משעי מחמס תשעני | 3 |
خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە، لە ستەم ڕزگارم دەکات. |
מהלל אקרא יהוה ומאיבי אושע | 4 |
«لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە، لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم، |
כי אפפני משברי מות נחלי בליעל יבעתני | 5 |
چونکە شەپۆلی مەرگ منی پێچایەوە، لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم، |
חבלי שאול סבני קדמני מקשי מות (Sheol h7585) | 6 |
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol h7585) |
בצר לי אקרא יהוה ואל אלהי אקרא וישמע מהיכלו קולי ושועתי באזניו | 7 |
«لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، گوێی لە هاوارم بوو. |
ותגעש (ויתגעש) ותרעש הארץ מוסדות השמים ירגזו ויתגעשו כי חרה לו | 8 |
ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەکانی ئاسمان ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین. |
עלה עשן באפו ואש מפיו תאכל גחלים בערו ממנו | 9 |
دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە، ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە، وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو. |
ויט שמים וירד וערפל תחת רגליו | 10 |
ئاسمانی شەق کرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو. |
וירכב על כרוב ויעף וירא על כנפי רוח | 11 |
سواری کەڕوب بوو و فڕی، بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە. |
וישת חשך סביבתיו סכות חשרת מים עבי שחקים | 12 |
تاریکی کردە ڕەشماڵ لە دەوری خۆی، هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمان. |
מנגה נגדו בערו גחלי אש | 13 |
لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو پشکۆ ئاگرەکان داگیرسان. |
ירעם מן שמים יהוה ועליון יתן קולו | 14 |
یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی، ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە. |
וישלח חצים ויפיצם ברק ויהמם (ויהם) | 15 |
تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن. |
ויראו אפקי ים יגלו מסדות תבל בגערת יהוה מנשמת רוח אפו | 16 |
بنی دەریا دەرکەوت، بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون، لە سەرزەنشتی یەزدان، لە گەرمی هەناسەی لووتی. |
ישלח ממרום יקחני ימשני ממים רבים | 17 |
«لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. |
יצילני מאיבי עז משנאי כי אמצו ממני | 18 |
لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. |
יקדמני ביום אידי ויהי יהוה משען לי | 19 |
لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. |
ויצא למרחב אתי יחלצני כי חפץ בי | 20 |
منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم. |
יגמלני יהוה כצדקתי כבר ידי ישיב לי | 21 |
«یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم، |
כי שמרתי דרכי יהוה ולא רשעתי מאלהי | 22 |
چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر، لە خودای خۆم یاخی نەبووم. |
כי כל משפטו לנגדי וחקתיו לא אסור ממנה | 23 |
هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان، لە فەرزەکانی لام نەداوە. |
ואהיה תמים לו ואשתמרה מעוני | 24 |
لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و خۆم لە گوناه پاراستووە. |
וישב יהוה לי כצדקתי כברי לנגד עיניו | 25 |
یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی. |
עם חסיד תתחסד עם גבור תמים תתמם | 26 |
«لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت، لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت، |
עם נבר תתבר ועם עקש תתפל | 27 |
لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت، بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت. |
ואת עם עני תושיע ועיניך על רמים תשפיל | 28 |
تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت، بەڵام چاوەکانت لەسەر لووتبەرزانە، دەیانشکێنیت. |
כי אתה נירי יהוה ויהוה יגיה חשכי | 29 |
ئەی یەزدان، تۆ چرای منیت، یەزدان تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە. |
כי בכה ארוץ גדוד באלהי אדלג שור | 30 |
بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم، لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم. |
האל תמים דרכו אמרת יהוה צרופה-- מגן הוא לכל החסים בו | 31 |
«ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. |
כי מי אל מבלעדי יהוה ומי צור מבלעדי אלהינו | 32 |
لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ |
האל מעוזי חיל ויתר תמים דרכו (דרכי) | 33 |
خودایە ئەوەی بە هێز پاڵپشتیم دەکات، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. |
משוה רגליו (רגלי) כאילות ועל במתי יעמדני | 34 |
پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. |
מלמד ידי למלחמה ונחת קשת נחושה זרעתי | 35 |
مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. |
ותתן לי מגן ישעך וענתך תרבני | 36 |
تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، هاوکاریت گەورەم دەکات. |
תרחיב צעדי תחתני ולא מעדו קרסלי | 37 |
جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت. |
ארדפה איבי ואשמידם ולא אשוב עד כלותם | 38 |
«دوژمنەکانم ڕاونا و وردوخاشم کردن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. |
ואכלם ואמחצם ולא יקומון ויפלו תחת רגלי | 39 |
لەناوم بردن و وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن. |
ותזרני חיל למלחמה תכריע קמי תחתני | 40 |
کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. |
ואיבי תתה לי ערף משנאי ואצמיתם | 41 |
دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد. |
ישעו ואין משיע אל יהוה ולא ענם | 42 |
هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو. |
ואשחקם כעפר ארץ כטיט חוצות אדקם ארקעם | 43 |
وەک تۆزی زەوی ئەوانم هاڕی، وەک قوڕی سەر ڕێگا پێم خستە سەریان و پێشێلم کردن. |
ותפלטני מריבי עמי תשמרני לראש גוים עם לא ידעתי יעבדני | 44 |
«لە هێرشی گەلان ڕزگارت کردم، تۆ منت بە سەرۆکی نەتەوەکان هێشتەوە. گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن، |
בני נכר יתכחשו לי לשמוע אזן ישמעו לי | 45 |
بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن، هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن. |
בני נכר יבלו ויחגרו ממסגרותם | 46 |
بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. |
חי יהוה וברוך צורי וירם אלהי צור ישעי | 47 |
«یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم تاشەبەردەکەیە، پایەبەرزە! |
האל הנתן נקמת לי ומריד עמים תחתני | 48 |
خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان ملکەچی من دەکات، |
ומוציאי מאיבי ומקמי תרוממני מאיש חמסים תצילני | 49 |
لە چنگی دوژمنەکانم دەرمدەهێنێت. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست کەسە توندوتیژەکان ڕزگارت کردم. |
על כן אודך יהוה בגוים ולשמך אזמר | 50 |
لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. |
מגדיל (מגדול) ישועות מלכו ועשה חסד למשיחו לדוד ולזרעו עד עולם | 51 |
«سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.» |