ושם נקרא איש בליעל ושמו שבע בן בכרי--איש ימיני ויתקע בשפר ויאמר אין לנו חלק בדוד ולא נחלה לנו בבן ישי--איש לאהליו ישראל | 1 |
وا ڕێککەوت پیاوێکی گێرەشێوێن لەوێدا بوو، ناوی شەڤەعی کوڕی بیکری بوو، پیاوێکی بنیامینی بوو، فووی بە کەڕەنادا کرد و هاواری کرد: «ئەی ئیسرائیل، هیچ نزیکایەتییەکمان لەگەڵ داود نییە، هیچ میراتێکمان لە کوڕی یەسادا نییە! هەرکەسە و بۆ چادرەکەی خۆی!» |
ויעל כל איש ישראל מאחרי דוד אחרי שבע בן בכרי ואיש יהודה דבקו במלכם מן הירדן ועד ירושלם | 2 |
لەبەر ئەوە هەموو پیاوانی ئیسرائیل وازیان لە داود هێنا و بەدوای شەڤەعی کوڕی بیکریدا ڕۆیشتن. بەڵام پیاوانی یەهودا لە ڕووباری ئوردونەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵ پاشایاندا مانەوە. |
ויבא דוד אל ביתו ירושלם ויקח המלך את עשר נשים פלגשים אשר הניח לשמר הבית ויתנם בית משמרת ויכלכלם ואליהם לא בא ותהיינה צררות עד יום מתן אלמנות חיות | 3 |
کاتێک داود هاتەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی لە ئۆرشەلیم، ئەو دە کەنیزەیەی بۆ پاراستنی کۆشکەکە بەجێی هێشتبوون، بردنی و لە ماڵی دەستبەسەریدا داینان و بەخێوی دەکردن، بەڵام لەگەڵیاندا پاڵ نەکەوت، بەڵکو هەتا ڕۆژی مردنیان بە تەنهایی دەستبەسەر کرابوون. |
ויאמר המלך אל עמשא הזעק לי את איש יהודה שלשת ימים ואתה פה עמד | 4 |
ئینجا پاشا بە عەماسای گوت: «لە سێ ڕۆژدا پیاوانی یەهودام بۆ کۆبکەرەوە و تۆش وەرە ئێرە.» |
וילך עמשא להזעיק את יהודה וייחר (ויוחר) מן המועד אשר יעדו | 5 |
عەماساش بۆ کۆکردنەوەی پیاوانی یەهودا چوو، بەڵام لەو کاتە دواکەوت کە بۆی دیاری کردبوو. |
ויאמר דוד אל אבישי עתה ירע לנו שבע בן בכרי מן אבשלום אתה קח את עבדי אדניך ורדף אחריו--פן מצא לו ערים בצרות והציל עיננו | 6 |
داود بە ئەبیشەی گوت: «ئێستا شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئەبشالۆم خراپتر دەبێت بۆمان. لەبەر ئەوە تۆ خزمەتکارەکانی گەورەت ببە و دوای بکەوە، نەوەک چەند شارێکی قەڵابەند بۆ خۆی پەیدا بکات و لەبەرچاومان ون بێت.» |
ויצאו אחריו אנשי יואב והכרתי והפלתי וכל הגברים ויצאו מירושלם לרדף אחרי שבע בן בכרי | 7 |
ئیتر پیاوەکانی یۆئاب و کریتی و پەلەتی و هەموو پاڵەوانەکان بە فەرماندەیی ئەبیشەی بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە دەرەوە. |
הם עם האבן הגדולה אשר בגבעון ועמשא בא לפניהם ויואב חגור מדו לבשו ועלו חגור חרב מצמדת על מתניו בתערה והוא יצא ותפל | 8 |
کاتێک لەلای بەردە گەورەکەی گبعۆن بوون، عەماسا بەرەو ڕوویان هات، یۆئابیش زرێیەکەی پۆشیبوو و پشتێنێکیشی لەسەری بەستبوو، خەنجەرەکەشی لەناو کێلانەکەی بوو، لە ناوقەدیەوە بەستبووی. ئینجا کە هاتە پێش، خەنجەرەکەی کەوتە خوارەوە. |
ויאמר יואב לעמשא השלום אתה אחי ותחז יד ימין יואב בזקן עמשא--לנשק לו | 9 |
یۆئاب بە عەماسای گوت: «برام، چۆنی؟» جا یۆئاب بە دەستی ڕاستی ڕیشی عەماسای گرت بۆ ئەوەی ماچی بکات. |
ועמשא לא נשמר בחרב אשר ביד יואב ויכהו בה אל החמש וישפך מעיו ארצה ולא שנה לו--וימת ויואב ואבישי אחיו רדף אחרי שבע בן בכרי | 10 |
عەماساش ئاگای لەو خەنجەرە نەبوو کە لە دەستەکەی دیکەی یۆئابدا بوو، یۆئاب خەنجەرەکەی کرد بە سکیدا و هەناوی ڕژایە سەر زەوی. پێویستی نەکرد کە جارێکی دیکە خەنجەر بکاتەوە بە سکیدا، چونکە دەستبەجێ مرد. ئینجا یۆئاب و ئەبیشەی براشی لەدوای شەڤەعی کوڕی بیکری ڕۆیشتن. |
ואיש עמד עליו מנערי יואב ויאמר מי אשר חפץ ביואב ומי אשר לדוד--אחרי יואב | 11 |
یەکێک لە خزمەتکارەکانی یۆئاب لەلای عەماسا ڕاوەستا و گوتی: «ئەوەی یۆئابی دەوێت و ئەوەی سەر بە داودە با لەدوای یۆئابدا بێت!» |
ועמשא מתגלל בדם בתוך המסלה וירא האיש כי עמד כל העם ויסב את עמשא מן המסלה השדה וישלך עליו בגד כאשר ראה כל הבא עליו ועמד | 12 |
عەماساش لەناوەڕاستی ڕێگاکەدا لەناو خوێندا گەوزابوو، جا کاتێک خزمەتکارەکە بینی هەموو گەل ڕادەوەستن، عەماسای لەسەر ڕێگاکە گواستەوە بۆ ناو کێڵگەکە و پارچە جلێکی بەسەریدا دا، چونکە بینی هەرکەسێک بگاتە سەری ڕادەوەستێت. |
כאשר הגה מן המסלה--עבר כל איש אחרי יואב לרדף אחרי שבע בן בכרי | 13 |
کاتێک عەماسا لە ڕێگاکە گواسترایەوە، هەموو پیاوێک دوای یۆئاب کەوت بۆ ڕاونانی شەڤەعی کوڕی بیکری. |
ויעבר בכל שבטי ישראל אבלה ובית מעכה--וכל הברים ויקלהו (ויקהלו) ויבאו אף אחריו | 14 |
شەڤەعیش بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا تێپەڕی، هەتا ئابێلی بێتمەعکا و هەموو ناوچەی بیرییەکان، ئەوانیش هەمووان کۆبوونەوە و شوێنی کەوتن. |
ויבאו ויצרו עליו באבלה בית המעכה וישפכו סללה אל העיר ותעמד בחל וכל העם אשר את יואב משחיתם להפיל החומה | 15 |
ئینجا ئەو لەشکرەی کە لەگەڵ یۆئاب بوو هاتن و لە ئابێلی بێتمەعکادا شەڤەعییان گەمارۆ دا، سەنگەریان لە دەوری شارەکە لێدا. شارەکە گەمارۆ درا، هەموو ئەو گەلەش کە لەگەڵ یۆئاب بوون سەرگەرمی ڕووخان بوون بۆ ڕووخاندنی شووراکە، |
ותקרא אשה חכמה מן העיר שמעו שמעו אמרו נא אל יואב קרב עד הנה ואדברה אליך | 16 |
لەو کاتەدا ژنێکی دانا لە شارەکەوە هاواری کرد: «گوێ بگرن! گوێ بگرن! بە یۆئاب بڵێن، وەرە پێشەوە بۆ ئێرە، هەتا قسەی لەگەڵدا بکەم.» |
ויקרב אליה ותאמר האשה האתה יואב ויאמר אני ותאמר לו שמע דברי אמתך ויאמר שמע אנכי | 17 |
ئەویش چووە پێشەوە بۆ لای، ژنەکەش پرسی: «تۆ یۆئابی؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «من ئەوم.» ژنەکە پێی گوت: «گوێ لە قسەی کارەکەرەکەت بگرە.» ئەویش گوتی: «گوێم گرتووە.» |
ותאמר לאמר דבר ידברו בראשנה לאמר שאול ישאלו באבל וכן התמו | 18 |
ژنەکە گوتی: «پێشینان ئاوایان دەگوت:”لە ئابێل دەپرسن،“بەو شێوەیە کۆتاییان بە کێشەکە دەهێنا. |
אנכי שלמי אמוני ישראל אתה מבקש להמית עיר ואם בישראל--למה תבלע נחלת יהוה | 19 |
ئێمە لەنێو شارەکانی ئیسرائیلدا ئاشتیخواز و دڵسۆزین، تۆش هەوڵی لەناوبردنی شارێک دەدەیت کە لە ئیسرائیلدا دایکانەیە؟ بۆچی میراتی یەزدان هەڵدەلووشیت؟» |
ויען יואב ויאמר חלילה חלילה לי אם אבלע ואם אשחית | 20 |
یۆئابیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «لە من بەدوور بێت! لە من بەدوور بێت هەڵیبلوشم و تێکی بدەم! |
לא כן הדבר כי איש מהר אפרים שבע בן בכרי שמו נשא ידו במלך בדוד--תנו אתו לבדו ואלכה מעל העיר ותאמר האשה אל יואב הנה ראשו משלך אליך בעד החומה | 21 |
شتەکە بەو شێوەیە نییە، چونکە پیاوێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمەوە کە ناوی شەڤەعی کوڕی بیکرییە دەستی لە داودی پاشا بەرز کردووەتەوە، بە تەنها ئەو بدەن بەدەستەوە و لە شارەکە دوور دەکەومەوە.» ژنەکەش بە یۆئابی گوت: «سەری ئەو لە شووراکەوە بۆت هەڵدەدرێت.» |
ותבוא האשה אל כל העם בחכמתה ויכרתו את ראש שבע בן בכרי וישלכו אל יואב ויתקע בשפר ויפצו מעל העיר איש לאהליו ויואב שב ירושלם אל המלך | 22 |
ئینجا ئافرەتەکە بە داناییەکەی خۆی چوو بۆ لای هەموو گەل و ئەوانیش سەری شەڤەعی کوڕی بیکرییان لێکردەوە و بۆ یۆئابیان فڕێدا. ئەویش فووی بە کەڕەنادا کرد و لە شارەکە دوورکەوتنەوە، هەرکەسە و بۆ چادرەکەی. یۆئابیش گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ لای پاشا. |
ויואב אל כל הצבא ישראל ובניה בן יהוידע על הכרי (הכרתי) ועל הפלתי | 23 |
یۆئابیش سەرکردەی هەموو سوپای ئیسرائیل بوو؛ بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش فەرماندەی کریتییەکان و پەلەتییەکان بوو؛ |
ואדרם על המס ויהושפט בן אחילוד המזכיר | 24 |
ئەدۆنیرام سەرپەرشتیاری بێگاری بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ |
ושיא (ושוא) ספר וצדוק ואביתר כהנים | 25 |
شێڤا خامەی نهێنی بوو؛ سادۆق و ئەبیاتاریش کاهین بوون، |
וגם עירא היארי היה כהן לדוד | 26 |
هەروەها عیرای یائیریش کاهینی داود بوو. |