< מלכים ב 1 >

ויפשע מואב בישראל אחרי מות אחאב 1
پاش مردنی ئەحاڤ، مۆئاب لە ئیسرائیل یاخی بوو.
ויפל אחזיה בעד השבכה בעליתו אשר בשמרון--ויחל וישלח מלאכים ויאמר אלהם לכו דרשו בבעל זבוב אלהי עקרון אם אחיה מחלי זה 2
ئەحەزیاش لە پەنجەرەی ژووری سەرەوەی کۆشکەکەی لە سامیرە کەوتە خوارەوە و بریندار بوو، چەند نێردراوێکی نارد و پێی گوتن: «بڕۆن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن، ئایا لەم بریندارییەم چاک دەبمەوە؟»
ומלאך יהוה דבר אל אליה התשבי קום עלה לקראת מלאכי מלך שמרון ודבר אלהם--המבלי אין אלהים בישראל אתם הלכים לדרש בבעל זבוב אלהי עקרון 3
فریشتەی یەزدانیش بە ئەلیاسی تیشبی فەرموو: «هەستە سەربکەوە بۆ بینینی نێردراوەکانی پاشای سامیرە و پێیان بڵێ:”ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟“
ולכן כה אמר יהוה המטה אשר עלית שם לא תרד ממנה כי מות תמות וילך אליה 4
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!“» ئینجا ئەلیاس ڕۆیشت.
וישובו המלאכים אליו ויאמר אליהם מה זה שבתם 5
کاتێک نێردراوەکان گەڕانەوە لای پاشا، پاشا لێی پرسین: «بۆچی گەڕانەوە؟»
ויאמרו אליו איש עלה לקראתנו ויאמר אלינו לכו שובו אל המלך אשר שלח אתכם ודברתם אליו כה אמר יהוה המבלי אין אלהים בישראל אתה שלח לדרש בבעל זבוב אלהי עקרון לכן המטה אשר עלית שם לא תרד ממנה--כי מות תמות 6
ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێک بەرەوپیرمان هات، پێی گوتین:”بڕۆن و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو پاشایەی کە ئێوەی ناردووە و پێی بڵێن،’یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟ لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!‘“»
וידבר אלהם--מה משפט האיש אשר עלה לקראתכם וידבר אליכם את הדברים האלה 7
پاشا لێی پرسین: «ئەو پیاوەی بەرەوپیرتان هات و ئەم قسانەی پێ گوتن، شێوەی چۆن بوو؟»
ויאמרו אליו איש בעל שער ואזור עור אזור במתניו ויאמר אליה התשבי הוא 8
ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێکی تووکن بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە کەمەری بەستبوو.» ئەویش گوتی: «ئەوە ئەلیاسی تیشبییە.»
וישלח אליו שר חמשים וחמשיו ויעל אליו והנה ישב על ראש ההר וידבר אליו איש האלהים המלך דבר רדה 9
ئینجا فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی ناردە لای ئەلیاس، ئەویش چوو بۆ لای ئەلیاس و بینی وا لەسەر لووتکەی کێوێک دانیشتووە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت،”وەرە خوارەوە!“»
ויענה אליהו וידבר אל שר החמשים ואם איש אלהים אני תרד אש מן השמים ותאכל אתך ואת חמשיך ותרד אש מן השמים ותאכל אתו ואת חמשיו 10
ئەلیاسیش وەڵامی فەرماندەکەی دایەوە: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند.
וישב וישלח אליו שר חמשים אחר--וחמשיו ויען וידבר אליו איש האלהים כה אמר המלך מהרה רדה 11
دیسان فەرماندەیەکی دیکەی بە پەنجا سەربازەکەیەوە ناردە لای ئەلیاس، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت:”پەلە بکە و وەرە خوارەوە!“»
ויען אליה וידבר אליהם אם איש האלהים אני תרד אש מן השמים ותאכל אתך ואת חמשיך ותרד אש אלהים מן השמים ותאכל אתו ואת חמשיו 12
ئەلیاسیش وەڵامی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند.
וישב וישלח שר חמשים שלשים--וחמשיו ויעל ויבא שר החמשים השלישי ויכרע על ברכיו לנגד אליהו ויתחנן אליו וידבר אליו איש האלהים תיקר נא נפשי ונפש עבדיך אלה חמשים בעיניך 13
بۆ جاری سێیەم فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی نارد. فەرماندەکەی سێیەم سەرکەوت و چوو لەبەردەم ئەلیاس کەوتە سەر چۆک و لێی پاڕایەوە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، با ژیانی خۆم و ژیانی ئەم پەنجا خزمەتکارەت لەبەرچاو بەهادار بێت.
הנה ירדה אש מן השמים ותאכל את שני שרי החמשים הראשנים ואת חמשיהם ועתה תיקר נפשי בעיניך 14
ببینە، ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و دوو فەرماندەکەی یەکەمی لەگەڵ سەربازەکانیان سووتاند. بەڵام ئێستا با ژیانی من لەبەرچاوت بەهادار بێت!»
וידבר מלאך יהוה אל אליהו רד אותו אל תירא מפניו ויקם וירד אותו אל המלך 15
ئینجا فریشتەی یەزدان بە ئەلیاسی فەرموو: «لەگەڵی بڕۆ خوارەوە، لێی مەترسە.» ئەویش هەستا و لەگەڵی چووە خوارەوە بۆ لای پاشا.
וידבר אליו כה אמר יהוה יען אשר שלחת מלאכים לדרש בבעל זבוב אלהי עקרון--המבלי אין אלהים בישראל לדרש בדברו לכן המטה אשר עלית שם לא תרד ממנה--כי מות תמות 16
بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی لە ئیسرائیل هیچ خودایەک نییە کە ڕاوێژی لەگەڵ بکەیت، نێردراوت نارد بۆ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن؟ لەبەر ئەوەی ئەمەت کرد، لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت. بە دڵنیاییەوە دەمریت!»
וימת כדבר יהוה אשר דבר אליהו וימלך יהורם תחתיו בשנת שתים ליהורם בן יהושפט מלך יהודה כי לא היה לו בן 17
ئینجا پاشا مرد، بەپێی فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی ئەلیاسەوە. لەبەر ئەوەی ئەحەزیا کوڕی نەبوو، یۆرام لە جێی ئەو بوو بە پاشا، لە ساڵی دووەمی پاشایەتی یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا.
ויתר דברי אחזיהו אשר עשה הלוא המה כתובים על ספר דברי הימים--למלכי ישראל 18
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحەزیا و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون.

< מלכים ב 1 >