וישכב יהושפט עם אבתיו ויקבר עם אבתיו בעיר דויד וימלך יהורם בנו תחתיו | 1 |
ئیتر یەهۆشافات لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، لە شاری داود لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. یەهۆرامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. |
ולו אחים בני יהושפט עזריה ויחיאל וזכריהו ועזריהו ומיכאל ושפטיהו כל אלה בני יהושפט מלך ישראל | 2 |
یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافات چەند برایەکی هەبوو، عەزەریا، یەحیێل، زەکەریا، عەزەریاهو، میکائیل و شەفەتیا، هەموو ئەمانە کوڕی یەهۆشافاتی پاشای ئیسرائیل بوون. |
ויתן להם אביהם מתנות רבות לכסף ולזהב ולמגדנות עם ערי מצרות ביהודה ואת הממלכה נתן ליהורם כי הוא הבכור | 3 |
باوکیان لە زێڕ و زیو و شتی گرانبەها زۆری پێدابوون، لەگەڵ شارە قەڵابەندەکان لە یەهودا، بەڵام پاشایەتییەکەی بە یەهۆرام دا، چونکە نۆبەرە بوو. |
ויקם יהורם על ממלכת אביו ויתחזק ויהרג את כל אחיו בחרב וגם משרי ישראל | 4 |
کاتێک یەهۆرام جڵەوی پاشایەتییەکەی باوکی گرتە دەست و بەهێز بوو، هەموو براکانی و هەندێک لە میرەکانی ئیسرائیلی بە شمشێر کوشت. |
בן שלשים ושתים שנה יהורם במלכו ושמונה שנים מלך בירושלם | 5 |
یەهۆرام تەمەنی سی و دوو ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، هەشت ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد و |
וילך בדרך מלכי ישראל כאשר עשו בית אחאב--כי בת אחאב היתה לו אשה ויעש הרע בעיני יהוה | 6 |
هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیل و بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، چونکە کچەکەی ئەحاڤ ژنی بوو، لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. |
ולא אבה יהוה להשחית את בית דויד--למען הברית אשר כרת לדויד וכאשר אמר לתת לו ניר ולבניו--כל הימים | 7 |
لەگەڵ ئەوەش یەزدان نەیویست بنەماڵەی داود لەناوببات، لەبەر ئەو پەیمانەی لەگەڵ داود بەستبووی، هەروەک پێی فەرموو بۆ هەتاهەتایە چرایەک دەداتە خۆی و نەوەکانی. |
בימיו פשע אדום מתחת יד יהודה וימליכו עליהם מלך | 8 |
لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆرام، ئەدۆم لە یەهودا یاخی بوو، پاشایەکیان بۆ خۆیان دانا. |
ויעבר יהורם עם שריו וכל הרכב עמו ויהי קם לילה ויך את אדום הסובב אליו ואת שרי הרכב | 9 |
ئیتر یەهۆرام لەگەڵ سەرکردەکانی و هەموو گالیسکەکانی پەڕییەوە. لەوێ ئەدۆمییەکان ئابڵوقەیان دان، بەڵام شەو خۆی و سەرکردەی گالیسکەکانی هەستان و ئابڵوقەکەیان شکاند و دەرباز بوون. |
ויפשע אדום מתחת יד יהודה עד היום הזה--אז תפשע לבנה בעת ההיא מתחת ידו כי עזב את יהוה אלהי אבתיו | 10 |
هەتا ئێستاش ئەدۆم لە یەهودا یاخییە. هەر لەو کاتەدا لیڤناش یاخی بوو، چونکە یەهۆرام وازی لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی هێنابوو. |
גם הוא עשה במות בהרי יהודה ויזן את ישבי ירושלם וידח את יהודה | 11 |
هەروەها ئەو نزرگەکانی سەر بەرزایی لە چیاکانی یەهودا دروستکرد و وای لە دانیشتووانی ئۆرشەلیم کرد داوێنپیسی بکەن و یەهودای گومڕا کرد. |
ויבא אליו מכתב מאליהו הנביא לאמר כה אמר יהוה אלהי דויד אביך--תחת אשר לא הלכת בדרכי יהושפט אביך ובדרכי אסא מלך יהודה | 12 |
یەهۆرام نامەیەکی لەلایەن ئەلیاس پێغەمبەرەوە وەرگرت کە تێیدا نووسرابوو: «یەزدانی پەروەردگاری داودی باوکت ئەمە دەفەرموێت:”تۆ ڕێچکەی یەهۆشافاتی باوکت و ئاسای پاشای یەهودات نەگرتەبەر، |
ותלך בדרך מלכי ישראל ותזנה את יהודה ואת ישבי ירושלם כהזנות בית אחאב וגם את אחיך בית אביך הטובים ממך הרגת | 13 |
بەڵکو ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیلت گرتەبەر و وات لە یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم کرد وەک ماڵی ئەحاڤ داوێنپیسی بکەن، هەروەها براکانی خۆتت کوشت، ئەوانەی ماڵی باوکت کە لە تۆ باشتر بوون. |
הנה יהוה נגף מגפה גדולה--בעמך ובבניך ובנשיך ובכל רכושך | 14 |
لەبەر ئەوە یەزدان گورزێکی جەرگبڕ لە گەلەکەت، کوڕەکانت، ژنەکانت و هەموو ئەوەی هەتە دەوەشێنێت، |
ואתה בחליים רבים במחלה מעיך עד יצאו מעיך מן החלי ימים על ימים | 15 |
خۆشت تووشی نەخۆشییەکی ڕیخۆڵە دەبیت کە سەخت و درێژخایەن دەبێت، هەتا ڕیخۆڵەکانت لە لەشت دێنە دەرەوە.“» |
ויער יהוה על יהורם את רוח הפלשתים והערבים אשר על יד כושים | 16 |
ئینجا یەزدان ڕۆحی فەلەستییەکان و عەرەبەکانی لای کوشییەکانی لە یەهۆرام وروژاند و |
ויעלו ביהודה ויבקעוה וישבו את כל הרכוש הנמצא לבית המלך וגם בניו ונשיו ולא נשאר לו בן כי אם יהואחז קטן בניו | 17 |
پەلاماری یەهودایان دا و داگیریان کرد و هەرچی لە کۆشکی پاشادا هەبوو لەگەڵ کوڕەکانی و ژنەکانیدا بردیان و هیچی بۆ نەمایەوە جگە لە ئەحەزیای کوڕە بچکۆلەی. |
ואחרי כל זאת--נגפו יהוה במעיו לחלי לאין מרפא | 18 |
پاش هەموو ئەمانەش یەزدان یەهۆرامی تووشی نەخۆشی ڕیخۆڵە کرد و چارەسەریشی نەبوو. |
ויהי לימים מימים וכעת צאת הקץ לימים שנים יצאו מעיו עם חליו וימת בתחלאים רעים ולא עשו לו עמו שרפה כשרפת אבתיו | 19 |
نەخۆشییەکە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو هەتا لەدوای دوو ساڵ ڕیخۆڵەکانی هاتنە دەرەوە و بە ئازاری زۆرەوە مرد، گەلەکەشی ئاگرێکی وەک ئاگری باوباپیرانیان بۆ نەکردەوە. |
בן שלשים ושתים היה במלכו ושמונה שנים מלך בירושלם וילך בלא חמדה ויקברהו בעיר דויד ולא בקברות המלכים | 20 |
یەهۆرام لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا بوو بە پاشا و هەشت ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد و کە ڕۆیشت کەس بۆی بە داخ نەبوو و لە شاری داود ناشتیان، نەک لە گۆڕستانی پاشاکاندا. |