וכל ישראל התיחשו והנם כתובים על ספר מלכי ישראל ויהודה הגלו לבבל במעלם | 1 |
ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران. |
והיושבים הראשנים אשר באחזתם בעריהם ישראל הכהנים הלוים והנתינים | 2 |
ئەوانەی کە یەکەم جار گەڕانەوە و لەناو زەوی و زار و شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، هەندێک ئیسرائیلی و کاهین و لێڤی و خزمەتکارانی پەرستگا بوون. |
ובירושלם ישבו מן בני יהודה ומן בני בנימן--ומן בני אפרים ומנשה | 3 |
ئەوانەی لە نەوەی یەهودا، لە نەوەی بنیامین، لە نەوەی ئەفرایم و مەنەشە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، ئەمانە بوون: |
עותי בן עמיהוד בן עמרי בן אמרי בן בנימן (בני מן) בני פרץ בן יהודה | 4 |
عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛ |
ומן השילוני עשיה הבכור ובניו | 5 |
لە شالەحییەکان: عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛ |
ומן בני זרח יעואל ואחיהם שש מאות ותשעים | 6 |
لە نەوەی زەرەح: یەعوئێل؛ سەرجەم ئەوانەی لە نەوەی یەهودا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون شەش سەد و نەوەد کەس بوون. |
ומן בני בנימן--סלוא בן משלם בן הודויה בן הסנאה | 7 |
لە نەوەی بنیامین: سەلوی کوڕی مەشولامی کوڕی هۆدەڤیای کوڕی هەسەنوئا؛ |
ויבניה בן ירחם ואלה בן עזי בן מכרי ומשלם בן שפטיה בן רעואל בן יבניה | 8 |
یەڤنەیای کوڕی یەرۆحام؛ ئێلەی کوڕی عوزی کوڕی میخری و مەشولامی کوڕی شەفەتیای کوڕی ڕەعوئێلی کوڕی یەڤنییا. |
ואחיהם לתלדותם תשע מאות וחמשים וששה כל אלה אנשים ראשי אבות לבית אבתיהם | 9 |
سەرجەم نەوەی بنیامین کە بەپێی ڕەچەڵەکیان تۆمار کرابوون، نۆ سەد و پەنجا و شەش کەس بوون. هەموو ئەم پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. |
ומן הכהנים ידעיה ויהויריב ויכין | 10 |
لە کاهینەکان: یەدایا، یەهۆیاریڤ، یاکین، |
ועזריה בן חלקיה בן משלם בן צדוק בן מריות בן אחיטוב נגיד בית האלהים | 11 |
عەزەریای کوڕی حیلقیای کوڕی مەشولامی کوڕی سادۆقی کوڕی مەرایۆتی کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛ |
ועדיה בן ירחם בן פשחור בן מלכיה ומעשי בן עדיאל בן יחזרה בן משלם בן משלמית בן אמר | 12 |
عەدایای کوڕی یەرۆحامی کوڕی پەشحوری کوڕی مەلکیا و مەعسەیی کوڕی عەدیێلی کوڕی یەحزێرای کوڕی مەشولامی کوڕی مەشیلێمیتی کوڕی ئیمێر. |
ואחיהם ראשים לבית אבותם אלף ושבע מאות וששים--גבורי חיל מלאכת עבודת בית האלהים | 13 |
سەرجەم کاهینەکان، کە گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، هەزار و حەوت سەد و شەست کەس بوون. بە توانا و بەرپرسیار بوون بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ماڵی خودا. |
ומן הלוים שמעיה בן חשוב בן עזריקם בן חשביה מן בני מררי | 14 |
لە لێڤییەکان: شەمەعیای کوڕی حەشوڤی کوڕی عەزریقامی کوڕی حەشەڤیا لە نەوەی مەراری؛ |
ובקבקר חרש וגלל ומתניה בן מיכא בן זכרי בן אסף | 15 |
بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛ |
ועבדיה בן שמעיה בן גלל בן ידותון וברכיה בן אסא בן אלקנה היושב בחצרי נטופתי | 16 |
عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛ هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاییەکان نیشتەجێ بوو. |
והשערים שלום ועקוב וטלמן ואחימן ואחיהם שלום הראש | 17 |
دەرگاوانەکان: شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو. |
ועד הנה בשער המלך מזרחה המה השערים למחנות בני לוי | 18 |
هەتا ئەو کاتەش لەلای ڕۆژهەڵاتی دەروازەی پاشا، ئەوان دەرگاوانی ئۆردوگای نەوەی لێڤی بوون. |
ושלום בן קורא בן אביסף בן קרח ואחיו לבית אביו הקרחים על מלאכת העבודה שמרי הספים לאהל ואבתיהם על מחנה יהוה שמרי המבוא | 19 |
شەلومی کوڕی قۆرێی کوڕی ئەبیاسافی کوڕی قۆرەح و براکانی، ئەوانەی لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان بوون، ئەرکی خزمەت و پاسەوانیێتی بەردەرگاکانی پەرستگاکەیان لە ئەستۆ بوو، هەروەک چۆن باوباپیرانیشیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەروازەی چادری پەرستنی یەزدانیان لە ئەستۆ گرتبوو. |
ופינחס בן אלעזר נגיד היה עליהם לפנים--יהוה עמו | 20 |
پێشتر فینەحاسی کوڕی ئەلعازار سەرۆکی دەرگاوانەکان بوو و یەزدانیش لەگەڵیدا بوو. |
זכריה בן משלמיה שער פתח לאהל מועד | 21 |
زەکەریای کوڕی مەشەلەمیاش دەرگاوانی دەرگای چادری چاوپێکەوتن بوو. |
כלם הברורים לשערים בספים מאתים ושנים עשר המה בחצריהם התיחשם המה יסד דויד ושמואל הראה באמונתם | 22 |
هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران. باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون. |
והם ובניהם על השערים לבית יהוה לבית האהל--למשמרות | 23 |
خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا چادری چاوپێکەوتن. |
לארבע רוחות יהיו השערים מזרח ימה צפונה ונגבה | 24 |
دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور. |
ואחיהם בחצריהם לבוא לשבעת הימים מעת אל עת--עם אלה | 25 |
دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن. |
כי באמונה המה ארבעת גברי השערים--הם הלוים והיו על הלשכות ועל האצרות בית האלהים | 26 |
بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون. |
וסביבות בית האלהים ילינו כי עליהם משמרת והם על המפתח ולבקר לבקר | 27 |
لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون. |
ומהם על כלי העבודה כי במספר יביאום ובמספר יוציאום | 28 |
هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە. |
ומהם ממנים על הכלים ועל כל כלי הקדש ועל הסלת והיין והשמן והלבונה והבשמים | 29 |
هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون. |
ומן בני הכהנים רקחי המרקחת לבשמים | 30 |
هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە. |
ומתתיה מן הלוים הוא הבכור לשלם הקרחי--באמונה על מעשה החבתים | 31 |
مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو. |
ומן בני הקהתי מן אחיהם על לחם המערכת להכין שבת שבת | 32 |
هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە. |
ואלה המשררים ראשי אבות ללוים בלשכת--פטירים (פטורים) כי יומם ולילה עליהם במלאכה | 33 |
مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون. |
אלה ראשי האבות ללוים לתלדותם ראשים אלה ישבו בירושלם | 34 |
ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. |
ובגבעון ישבו אבי גבעון יעואל (יעיאל) ושם אשתו מעכה | 35 |
یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، |
ובנו הבכור עבדון וצור וקיש ובעל ונר ונדב | 36 |
عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، |
וגדור ואחיו וזכריה ומקלות | 37 |
گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت، |
ומקלות הוליד את שמאם ואף הם נגד אחיהם ישבו בירושלם--עם אחיהם | 38 |
میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. |
ונר הוליד את קיש וקיש הוליד את שאול ושאול הוליד את יהונתן ואת מלכישוע ואת אבינדב ואת אשבעל | 39 |
نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. |
ובן יהונתן מריב בעל ומרי בעל הוליד את מיכה | 40 |
یۆناتان مەریڤبەعلی بوو، مەریڤبەعلیش میخای بوو. |
ובני מיכה--פיתן ומלך ותחרע | 41 |
ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز. |
ואחז הוליד את יערה ויערה הוליד את עלמת ואת עזמות ואת זמרי וזמרי הוליד את מוצא | 42 |
ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو. |
ומוצא הוליד את בנעא ורפיה בנו אלעשה בנו אצל בנו | 43 |
مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕەفایای بوو، ڕەفایا ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. |
ולאצל ששה בנים ואלה שמותם עזריקם בכרו וישמעאל ושעריה ועבדיה וחנן אלה בני אצל | 44 |
ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون. |