ובני ראובן בכור ישראל כי הוא הבכור--ובחללו יצועי אביו נתנה בכרתו לבני יוסף בן ישראל ולא להתיחש לבכרה | 1 |
ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا. |
כי יהודה גבר באחיו ולנגיד ממנו והבכרה ליוסף | 2 |
هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو. |
בני ראובן בכור ישראל חנוך ופלוא חצרון וכרמי | 3 |
کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل: حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی. |
בני יואל--שמעיה בנו גוג בנו שמעי בנו | 4 |
نەوەکانی یۆئێل: شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا، شیمعی کوڕی گۆگ، |
מיכה בנו ראיה בנו בעל בנו | 5 |
میخا کوڕی شیمعی، ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا، |
בארה בנו--אשר הגלה תלגת פלנאסר מלך אשר הוא נשיא לראובני | 6 |
بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو. |
ואחיו למשפחתיו בהתיחש לתלדותם--הראש יעיאל וזכריהו | 7 |
خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە: یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و |
ובלע בן עזז בן שמע בן יואל הוא יושב בערער ועד נבו ובעל מעון | 8 |
بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل. لە عەرۆعێرەوە هەتا نیبۆ و بەعلمەعۆن نیشتەجێ بوون. |
ולמזרח ישב עד לבוא מדברה למן הנהר פרת כי מקניהם רבו בארץ גלעד | 9 |
بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون. |
ובימי שאול עשו מלחמה עם ההגראים ויפלו בידם וישבו באהליהם על כל פני מזרח לגלעד | 10 |
لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا. |
ובני גד לנגדם ישבו בארץ הבשן--עד סלכה | 11 |
نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە: |
יואל הראש ושפם המשנה ויעני ושפט בבשן | 12 |
لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون. |
ואחיהם לבית אבותיהם מיכאל ומשלם ושבע ויורי ויעכן וזיע ועבר--שבעה | 13 |
خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون: میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر. |
אלה בני אביחיל בן חורי בן ירוח בן גלעד בן מיכאל בן ישישי בן יחדו--בן בוז | 14 |
ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون. |
אחי בן עבדיאל בן גוני ראש לבית אבותם | 15 |
ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو. |
וישבו בגלעד בבשן ובבנתיה ובכל מגרשי שרון על תוצאותם | 16 |
جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون. |
כלם התיחשו בימי יותם מלך יהודה--ובימי ירבעם מלך ישראל | 17 |
ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران. |
בני ראובן וגדי וחצי שבט מנשה מן בני חיל אנשים נשאי מגן וחרב ודרכי קשת ולמודי מלחמה--ארבעים וארבעה אלף ושבע מאות וששים יצאי צבא | 18 |
نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون. |
ויעשו מלחמה עם ההגריאים ויטור ונפיש ונודב | 19 |
جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و |
ויעזרו עליהם--וינתנו בידם ההגריאים וכל שעמהם כי לאלהים זעקו במלחמה ונעתור להם כי בטחו בו | 20 |
یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست. |
וישבו מקניהם גמליהם חמשים אלף וצאן מאתים וחמשים אלף וחמורים אלפים ונפש אדם מאה אלף | 21 |
هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و |
כי חללים רבים נפלו כי מהאלהים המלחמה וישבו תחתיהם עד הגלה | 22 |
ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون. |
ובני חצי שבט מנשה ישבו בארץ מבשן עד בעל חרמון ושניר והר חרמון--המה רבו | 23 |
نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعلحەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن. |
ואלה ראשי בית אבותם ועפר וישעי ואליאל ועזריאל וירמיה והודויה ויחדיאל אנשים גבורי חיל--אנשי שמות ראשים לבית אבותם | 24 |
ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەڤیا و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. |
וימעלו באלהי אבתיהם ויזנו אחרי אלהי עמי הארץ אשר השמיד אלהים מפניהם | 25 |
بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن. |
ויער אלהי ישראל את רוח פול מלך אשור ואת רוח תלגת פלנסר מלך אשור ויגלם לראובני ולגדי ולחצי שבט מנשה ויביאם לחלח וחבור והרא ונהר גוזן עד היום הזה | 26 |
لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە. |