ויביאו את ארון האלהים ויציגו אתו בתוך האהל אשר נטה לו דויד ויקריבו עלות ושלמים לפני האלהים | 1 |
ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لەبەردەم خودا سەرخست. |
ויכל דויד מהעלות העלה והשלמים ויברך את העם בשם יהוה | 2 |
پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد. |
ויחלק לכל איש ישראל מאיש ועד אשה--לאיש ככר לחם ואשפר ואשישה | 3 |
بەسەر هەموو ئیسرائیلدا لە ژن و لە پیاو، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی دابەش کرد. |
ויתן לפני ארון יהוה מן הלוים--משרתים ולהזכיר ולהודות ולהלל ליהוה אלהי ישראל | 4 |
چەند خزمەتکارێکیشی لە لێڤییەکان لەبەردەم سندوقی یەزدان بۆ یادکردنەوە و سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دانا: |
אסף הראש ומשנהו זכריה יעיאל ושמירמות ויחיאל ומתתיה ואליאב ובניהו ועבד אדם ויעיאל בכלי נבלים ובכנרות ואסף במצלתים משמיע | 5 |
ئاساف ڕابەرایەتی دەکرد و زەکەریاش لەدوای ئەو بە پلەی دووەم دەهات، پاشان یەعیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، مەتیسیا، ئەلیاب، بەنایا، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل دەهاتن. ئەمانە ئامێرەکانی ساز و قیسارەیان دەژەند، ئاسافیش سەنجی لێدەدا، |
ובניהו ויחזיאל הכהנים--בחצצרות תמיד לפני ארון ברית האלהים | 6 |
بەنایا و یەحەزیێلی کاهینیش بە بەردەوامی کەڕەنایان دەژەند لەبەردەم سندوقی پەیمانی خودا. |
ביום ההוא אז נתן דויד בראש להדות ליהוה--ביד אסף ואחיו | 7 |
ئینجا لەو ڕۆژەدا یەکەم جار داود ئەم زەبوورەی دایە دەست ئاساف و هاوکارەکانی، کە بۆ ستایشکردنی یەزدانە: |
הודו ליהוה קראו בשמו-- הודיעו בעמים עלילתיו | 8 |
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. |
שירו לו זמרו לו-- שיחו בכל נפלאתיו | 9 |
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، |
התהללו בשם קדשו-- ישמח לב מבקשי יהוה | 10 |
شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. |
דרשו יהוה ועזו-- בקשו פניו תמיד | 11 |
پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. |
זכרו נפלאתיו אשר עשה-- מפתיו ומשפטי פיהו | 12 |
باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی. |
זרע ישראל עבדו-- בני יעקב בחיריו | 13 |
ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. |
הוא יהוה אלהינו-- בכל הארץ משפטיו | 14 |
ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. |
זכרו לעולם בריתו-- דבר צוה לאלף דור | 15 |
بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، |
אשר כרת את אברהם-- ושבועתו ליצחק | 16 |
ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد، |
ויעמידה ליעקב לחק-- לישראל ברית עולם | 17 |
وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. |
לאמר לך אתן ארץ כנען-- חבל נחלתכם | 18 |
فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» |
בהיותכם מתי מספר-- כמעט וגרים בה | 19 |
ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، |
ויתהלכו מגוי אל גוי-- ומממלכה אל עם אחר | 20 |
لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. |
לא הניח לאיש לעשקם-- ויוכח עליהם מלכים | 21 |
لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: |
אל תגעו במשיחי-- ובנביאי אל תרעו | 22 |
«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» |
שירו ליהוה כל הארץ-- בשרו מיום אל יום ישועתו | 23 |
ئەی هەموو زەوی، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن. |
ספרו בגוים את כבודו-- בכל העמים נפלאתיו | 24 |
لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن، لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی. |
כי גדול יהוה ומהלל מאד-- ונורא הוא על כל אלהים | 25 |
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە، سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە، |
כי כל אלהי העמים אלילים-- ויהוה שמים עשה | 26 |
چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن، بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە. |
הוד והדר לפניו-- עז וחדוה במקמו | 27 |
شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان، هێز و شادمانی لە نشینگەکەیدان. |
הבו ליהוה משפחות עמים-- הבו ליהוה כבוד ועז | 28 |
ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن، ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن. |
הבו ליהוה כבוד שמו שאו מנחה ובאו לפניו-- השתחוו ליהוה בהדרת קדש | 29 |
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، دیاری بهێنن و وەرنە بەردەمی، کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. |
חילו מלפניו כל הארץ-- אף תכון תבל בל תמוט | 30 |
ئەی هەموو خەڵکی زەوی لەبەردەمی بلەرزن، جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت. |
ישמחו השמים ותגל הארץ-- ויאמרו בגוים יהוה מלך | 31 |
با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت، لەنێو نەتەوەکاندا بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!» |
ירעם הים ומלואו-- יעלץ השדה וכל אשר בו | 32 |
با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن، با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. |
אז ירננו עצי היער מלפני יהוה--כי בא לשפוט את הארץ | 33 |
ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان لەبەردەم یەزدان گۆرانی دەڵێن، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات. |
הודו ליהוה כי טוב-- כי לעולם חסדו | 34 |
ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
ואמרו--הושיענו אלהי ישענו וקבצנו והצילנו מן הגוים להדות לשם קדשך להשתבח בתהלתך | 35 |
بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە و فریامان بکەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.» |
ברוך יהוה אלהי ישראל-- מן העולם ועד העלם ויאמרו כל העם אמן-- והלל ליהוה | 36 |
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. ئینجا هەموو گەل گوتیان «ئامین!» و «ستایشی یەزدان بکەن.» |
ויעזב שם לפני ארון ברית יהוה לאסף ולאחיו לשרת לפני הארון תמיד--לדבר יום ביומו | 37 |
داود لەوێدا لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان، ئاساف و هاوکارەکانی بەجێهێشت تاکو بە بەردەوامی لەبەردەم سندوقەکە خزمەت بکەن، هەر خزمەتێک لە ڕۆژی خۆیدا. |
ועבד אדם ואחיהם ששים ושמונה ועבד אדם בן ידיתון וחסה לשערים | 38 |
هەروەها عوبێد ئەدۆم و هاوکارەکانیشی کە شەست و هەشت کەس بوون، بۆ یارمەتیدانی ئەوان، بەجێی هێشتن. عوبێد ئەدۆمی کوڕی یەدوتون و حۆسا هەردووکیان دەرگاوان بوون. |
ואת צדוק הכהן ואחיו הכהנים לפני משכן יהוה--בבמה אשר בגבעון | 39 |
داود سادۆقی کاهین و برا کاهینەکانیشی لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان، ئەوەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو، بەجێی هێشتن، |
להעלות עלות ליהוה על מזבח העלה תמיד--לבקר ולערב ולכל הכתוב בתורת יהוה אשר צוה על ישראל | 40 |
بۆ ئەوەی بە بەردەوامی قوربانی سووتاندن لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بەیانییان و ئێواران بەپێی هەموو ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە، ئەوەی فەرمانی بە ئیسرائیل کرد. |
ועמהם הימן וידותון ושאר הברורים אשר נקבו בשמות--להדות ליהוה כי לעולם חסדו | 41 |
لەگەڵ ئەوانیش، هێیمان و یەدوتون و پاشماوەی هەڵبژێردراوەکان ئەوانەی ناویان هات تاکو سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» |
ועמהם הימן וידותון חצצרות ומצלתים למשמיעים וכלי שיר האלהים ובני ידותון לשער | 42 |
لەگەڵ ئەوانیش هێیمان و یەدوتون بەرپرسی ژەنینی کەڕەنا و سەنج و ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکە بوون لە کاتی گۆرانی و ستایشەکانیان بۆ خودا. کوڕەکانی یەدوتونیش دەرگاوان بوون. |
וילכו כל העם איש לביתו ויסב דויד לברך את ביתו | 43 |
پاشان هەموو گەل هەرکەسە و بۆ ماڵی خۆی بەڕێکەوت و داودیش گەڕایەوە بۆ ئەوەی داوای بەرەکەت بۆ ماڵەکەی خۆی بکات. |