< Psaumes 3 >

1 Éternel, que mes ennemis sont nombreux! Combien de gens se lèvent contre moi!
زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات. ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!
2 Combien, qui disent de mon âme: Point de salut pour lui auprès de Dieu! (Sélah, pause)
زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.»
3 Mais toi, Éternel, tu es mon bouclier, ma gloire, et celui qui me fait lever la tête.
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.
4 Je crie de ma voix à l'Éternel, et il me répond de sa montagne sainte. (Sélah)
پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.
5 Je me couche, je m'endors, et je me réveille; car l'Éternel me soutient.
ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.
6 Je ne crains point les milliers d'hommes qui se rangent de toute part contre moi.
لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم.
7 Lève-toi, Éternel, sauve-moi, mon Dieu! Car tu as frappé à la joue tous mes ennemis, tu as brisé les dents des méchants.
ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.
8 Le salut vient de l'Éternel; ta bénédiction est sur ton peuple! (Sélah)
ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.

< Psaumes 3 >