< Psaumes 29 >

1 Psaume de David. Fils des Princes rendez à l'Eternel, rendez à l'Eternel la gloire et la force.
زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە». ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.
2 Rendez à l'Eternel la gloire due à son Nom; prosternez-vous devant l'Eternel dans son Sanctuaire magnifique.
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.
3 La voix de l'Eternel est sur les eaux, le [Dieu] Fort de gloire fait tonner; l'Eternel est sur les grandes eaux.
دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە، خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات، یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.
4 La voix de l'Eternel est forte, la voix de l'Eternel est magnifique.
دەنگی یەزدان بە هێزە، دەنگی یەزدان بە شکۆیە.
5 La voix de l'Eternel brise les cèdres, même l'Eternel brise les cèdres du Liban,
دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت، یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،
6 Et les fait sauter comme un veau: [il fait sauter] le Liban et Sirion, comme un faon de licorne.
وا دەکات لوبنان وەک گوێرەکە ڕابکات و حەرمۆنیش وەک جوانەگای کێوی.
7 La voix de l'Eternel jette des éclats de flamme de feu.
دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات بە بروسکە و تریسکەوە.
8 La voix de l'Eternel fait trembler le désert, l'Eternel fait trembler le désert de Kadès.
دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت یەزدان بیابانی قادێش دەلەرزێنێت.
9 La voix de l'Eternel fait faonner les biches, et découvre les forêts; mais quant à son Palais, chacun l'y glorifie.
دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە. لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»
10 L'Eternel a présidé sur le déluge; et l'Eternel présidera comme Roi éternellement.
یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت، یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.
11 L'Eternel donnera de la force à son peuple; l'Eternel bénira son peuple en paix.
یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت، یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.

< Psaumes 29 >