< Ézéchiel 6 >

1 Et la parole du Seigneur me vint, disant:
هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 Fils de l'homme, tourne la face contre les monts d'Israël, et prophétise contre eux.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە چیاکانی ئیسرائیل بکە و لەسەری پێشبینی بکە.
3 Et dis-leur: Montagnes d'Israël, écoutez la parole du Seigneur. Ainsi dit le Seigneur aux montagnes, aux collines, aux vallons et aux forêts: Voilà que j'amène contre vous le glaive, et vos hauts lieux seront détruits.
بڵێ:”ئەی چیاکانی ئیسرائیل گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەست بگرن. یەزدانی باڵادەست بە چیاکان و بە گردەکان، بە شیوەکان و بە دۆڵەکان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم شمشێرێکتان بەسەردا دەهێنم و نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانتان لەناودەبەم.
4 Et vos autels seront brisés, et vos enclos détruits; et je jetterai vos cadavres en face de vos idoles.
جا قوربانگاکانتان وێران دەبن و قوربانگاکانی بخوورتان دەشکێن و کوژراوەکانتان فڕێدەدەمە بەردەم بتەکانتان.
5 Et je disperserai vos ossements autour de vos autels,
لاشەکانی نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم بتەکانیان دادەنێم و ئێسکەکانتان لە دەوری قوربانگاکانتان بڵاو دەکەمەوە.
6 Et dans toutes vos demeures. Vos villes seront dépeuplées et vos hauts lieux abolis, afin que vos autels soient abattus, vos idoles brisées et vos enclos détruits.
لە هەموو نشینگەکانتان شارۆچکەکان چۆڵ دەبن، نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان کاول دەبن بۆ ئەوەی قوربانگاکانتان چۆڵ و وێران بن، بتەکانیشتان دەشکێن و نامێنن، قوربانگاکانی خۆرتان دەبڕێنەوە، دروستکراوەکانتان دەسڕێنەوە.
7 Et les cadavres tomberont au milieu de vous, et vous saurez que je suis le Seigneur.
خەڵکانێک لەنێوتان دەکوژرێن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.
8 Quand ceux de vous qui auront échappé au glaive seront parmi les nations, pendant votre dispersion dans les royaumes,
«”لەگەڵ ئەوەشدا پاشماوەتان لێ دەهێڵمەوە، کاتێک لەنێو خاک و نەتەوەکاندا پەرتەوازە دەبن و لە شمشێر دەرباز دەبن.
9 Ceux de vous qui auront échappé et qui seront captifs parmi les nations se souviendront de moi. J'ai juré contre leur cœur, qui s'est prostitué loin de moi, contre leurs yeux, qui se sont prostitués à leurs désirs. Et ils se frapperont au visage en souvenir de toutes leurs abominations.
دەربازبووانی ئەوان لەنێو ئەو نەتەوانەی بۆیان ڕاپێچ کرابوون یادم دەکەنەوە و دێتەوە یادیان کە چۆن بەهۆی دڵە سۆزانییەکەیان و چاویان کە ئارەزووی بتیان دەکرد و بەهۆی بێوەفاییان بەرامبەر بە من دڵیان شکاندم. ئەو کاتە ڕقیان لە خۆیان دەبێتەوە لەبەر ئەو خراپەی کردوویانە و لەبەر هەموو نەریتە قێزەونەکانیان.
10 Et ils reconnaîtront que moi, le Seigneur, j'ai parlé.
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، لەخۆڕایی نەمفەرموو کە ئەم کارەساتەیان بەسەردا دەهێنم.
11 Voici ce que dit le Seigneur: Bats des mains, frappe du pied, et dis: Malheur, malheur sur toutes les abominations de la maison d'Israël! Ils périront par le glaive, par la peste et par la famine.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە دەستت لێ بدە و بە پێیەکانت بکوتە و بڵێ،’ئای بە داخەوە!‘لەبەر هەموو ئەو نەریتە خراپ و قێزەونانەی بنەماڵەی ئیسرائیل، کە بەهۆیەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەمرن.
12 Celui qui est près tombera sous le glaive; celui qui est loin périra par la peste; et celui qui est assiégé mourra de faim. Et j'assouvirai sur eux ma colère.
ئەوەی دوورە بە دەرد دەمرێت و ئەوەی نزیکە بە شمشێر دەکوژرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە و پارێزراوە بە قاتوقڕی دەمرێت. جا تووڕەییم بەسەریاندا هەڵدەڕێژم.
13 Et vous saurez que je suis le Seigneur, quand vos cadavres seront au milieu de vos idoles, autour de vos autels sur toute haute colline, sous chaque arbre touffu, où ils offraient les odeurs de l'encens à toutes leurs idoles.
ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک کوژراوەکانیان لەنێو بتەکانیان لە چواردەوری قوربانگاکانیان دەکەون، لەسەر هەموو گردێکی بەرز، لەسەر لووتکەی هەموو چیاکان، لەژێر هەموو دارێکی سەوز و دار بەڕووێکی گەڵادار، لە هەر شوێنێک بخووری بۆنخۆشیان پێشکەش بە بتەکانیان دەکرد.
14 Et j'étendrai la main sur eux, et je désolerai la terre, et je la ruinerai dans toutes ses demeures à partir du désert de Déblatha. Et vous saurez que je suis le Seigneur.
دەستم بۆیان درێژ دەکەم و خاکەکە چۆڵ و کاول دەکەم، لە چۆڵەوانییەوە هەتا دیڤلە، لە هەموو نشینگەکانیان. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“»

< Ézéchiel 6 >