< 2 Samuel 7 >

1 Après que le roi se fut établi en sa demeure, et que le Seigneur lui eut donné l'héritage de tous les ennemis qui l'entouraient, ceci arriva:
پاش ئەوەی پاشا لە کۆشکەکەیدا نیشتەجێ بوو، هەروەها یەزدانیش لە هەموو دوژمنەکانی چواردەوری حەواندییەوە،
2 Le roi dit à Nathan le prophète: Voilà que j'habite une maison de cèdre, tandis que l'arche du Seigneur repose au milieu d'un tabernacle. De son manteau royal.
پاشا بە ناتانی پێغەمبەری گوت: «من لێرە لە کۆشکێکی دروستکراو بە داری ئورز نیشتەجێم و سندوقی خوداش لەناو چادرێکدا نیشتەجێیە.»
3 Nathan répondit au roi: Tout ce qui est en ton cœur, va, et fais-le, parce que le Seigneur est avec toi.
ناتانیش بە پاشای گوت: «بڕۆ هەموو ئەوەی لە دڵتدایە بیکە، چونکە یەزدانت لەگەڵە.»
4 Mais cette nuit même, la parole du Seigneur vint à Nathan, et lui dit:
بەڵام هەر لەو شەوەدا فەرمایشتی یەزدان بۆ ناتان هات:
5 Va, et dis à mon serviteur David: Voici ce que dit le Seigneur: Tu ne me bâtiras point un temple pour que je l'habite,
«بڕۆ بە داودی بەندەم بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا تۆ ئەو کەسەی کە ماڵێک بۆ نیشتەجێبوونم بنیاد دەنێت؟
6 Parce que je n'ai point résidé dans un temple depuis que j'ai tiré de l'Égypte les fils d'Israël jusqu'à ce jour, et qu'en marchant je me tenais abrité sous un tabernacle.
لەو ڕۆژەوەی کە نەوەی ئیسرائیلم لە میسر دەرهێناوە هەتا ئەمڕۆ لە ماڵدا نیشتەجێ نەبووم، بەڵکو هاتوچۆم لەناو چادر و نشینگەدا بووە.
7 En quelque lieu que j'aie passé, avec tout Israël, ai-je jamais dit, à celle des tribus que j'avais chargée de prendre 'soin de tout le peuple: Pourquoi ne m'avez-vous point bâti une maison de cèdre?
لە هەموو هاتوچۆکردنەکانم لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل، ئایا هیچ قسەیەکم کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕابەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی فەرمانم پێکردن بۆ ئەوەی شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم بکەن،’بۆچی ماڵێکتان لە داری ئورز بۆ دروستنەکردووم؟‘“
8 Dis encore à mon serviteur David: Voici ce que dit le Seigneur tout- puissant: Je t'ai tiré des bergeries pour que tu sois roi de mon peuple Israël.
«ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ:”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم.
9 Je t'ai accompagné partout où tu as marché, j'ai exterminé devant toi tous tes ennemis, et je t'ai rendu célèbre autant que les plus renommés des grands de la terre.
لەگەڵتدا بووم بۆ هەر شوێنێک چووبیت و هەموو دوژمنەکانی تۆم لەبەردەمت بڕیوەتەوە. ئێستا ناوێکی گەورەت بۆ دروستدەکەم وەک ناوی گەورەکان کە لەسەر زەوین.
10 Et j'adopterai un lieu pour mon peuple Israël; je l'y fixerai, et il s'y abritera; chacun aura sa demeure, et il ne sentira plus d'inquiétudes, et le fils de l'iniquité ne l'affligera plus comme il a fait dès le commencement,
شوێنێکیش بۆ ئیسرائیلی گەلەکەم دیاری دەکەم و دەیچێنم و لە جێی خۆی نیشتەجێی دەکەم، ئیتر وەک پێشوو بێزار ناکرێن و خەڵکانی ناڕەوا نایانچەوسێننەوە،
11 Depuis les temps où j'ai donné des juges à mon peuple. Et je t'affranchirai de tous tes ennemis, et le Seigneur te fera savoir qu'il te formera une maison.
وەک ئەو سەردەمانەی ڕابەرم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەم دادەنا. منیش تۆ لە دەستی هەموو دوژمنەکانت دەحەوێنمەوە. «”یەزدان پێت ڕادەگەیەنێت کە یەزدان خۆی ماڵەکەت جێگیر دەکات.
12 Et quand tes jours seront remplis, quand tu te seras endormi avec tes pères, j'élèverai après toi ta race, j'élèverai celui qui sera issu de ton sang, et je préparerai son règne.
کاتێک ژیانت تەواو دەبێت و دەچیتە پاڵ باوباپیرانت، من وەچەکەت دادەمەزرێنم، ئەوەی لەدوای خۆت لە پشتی تۆوە دێت، پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم.
13 Celui-là bâtira un temple en mon nom; je dresserai son trône pour toujours.
ئەو ماڵێک بۆ ناوی من بنیاد دەنێت و منیش بۆ هەتاهەتایە تەختی پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم.
14 Je serai pour lui un père, et il sera pour moi un fils; et, si une iniquité provient de lui, je le châtierai avec la verge qui châtie les hommes; je lui porterai les coups que l'on porte aux fils des hommes.
من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من. ئەگەر ستەم بکات، ئەوا بە گۆچانی خەڵک و لێدانی نەوەی ئادەم تەمبێی دەکەم.
15 Mais je ne lui retirerai point ma miséricorde, comme je l'ai retirée à ceux qui se sont éloignés de moi.
بەڵام خۆشەویستییە نەگۆڕەکەم بۆ ئەو داناماڵرێت وەک چۆن بۆ شاول داماڵرا، ئەوەی لەپێش تۆ ڕامماڵی.
16 Et sa maison sera une maison sûre, et, devant moi, sa royauté subsistera à jamais; et son trône sera toujours debout.
بۆ هەتاهەتایەش ماڵەکەت و پاشایەتییەکەت لەبەردەممدا ئاسوودە دەبن، هەتاهەتایە تەختەکەت جێگیر دەبێت.“»
17 Ainsi, Nathan répéta à David toutes les paroles que lui-même avait ouïes en sa vision.
ئینجا ناتان بەپێی وشەکانی ئەم سروشە قسەی لەگەڵ داود کرد.
18 Alors, le roi David entra devant le Seigneur, et il dit: Qui suis-je, Seigneur, mon Seigneur, et qui est ma maison, pour que vous m'aimiez à ce point?
ئەوسا داودی پاشا چوو و لەبەردەم یەزدان دانیشت و گوتی: «ئەی یەزدانی باڵادەست، من کێم و بنەماڵەکەی من کێیە کە تۆ بەم پایەیەت گەیاندووم؟
19 J'étais bien petit devant vous, Seigneur, mon Seigneur, et vous m'avez parlé de la maison de votre serviteur pour un avenir lointain; Seigneur, mon Seigneur, les hommes ont-ils une telle loi?
ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ هێشتا ئەمەت بە کەم زانی، هەر لەبەر ئەوە هاتیت بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئایندەی ماڵی ئەم بەندەیەت بەڵێنی گەورەتر بدەیت؟ ئەی یەزدانی باڵادەست، ئایا بە گشتی لەگەڵ مرۆڤ بەم شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەیت؟
20 Et que pourrait David vous dire encore? Vous connaissez maintenant votre serviteur, ô Seigneur! mon Seigneur.
«ئیتر داود چی زیاتر بە تۆ بڵێت؟ ئەی یەزدانی باڵادەست، چونکە تۆ بەندەکەی خۆت دەناسیت.
21 Vous avez agi pour l'amour de votre serviteur, et selon votre cœur vous avez opéré ces grandes choses afin que votre serviteur les connaisse,
تۆ لە پێناوی بەڵێنەکەت و بە خواستی دڵی خۆت ئەم کارە گەورەیەت کردووە بۆ ئەوەی لەلای بەندەکەت بزانرێت.
22 Et qu'il vous glorifie, mon Seigneur; car nul ne vous ressemble, nul que vous n'est Dieu parmi tous ceux dont nos oreilles ont entendu parler.
«ئەی یەزدانی باڵادەست، لەبەر ئەمە، چەند مەزنیت! کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە.
23 Et quelle autre nation sur la terre est comme le peuple d'Israël, que vous avez guidé, racheté et fait votre peuple, pour qu'il divulgue votre nom, pour qu'il agisse avec éclat et grandeur, de telle sorte que vous chassiez les nations et leurs tabernacles devant le peuple que vous avez tiré de l'Égypte afin qu'il soit à vous?
هەروەها کێ وەک ئیسرائیلی گەلەکەی تۆیە؟ ئەم گەلە تاکە نەتەوەیەکە لە زەویدا کە خودا هات بۆ ئەوەی گەلێک بۆ خۆی بکڕێتەوە، بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆی دابنێت و کاری مەزن و سامناک بکات، بە دەرکردنی نەتەوەکان و خوداوەندەکانیان لەبەردەم گەلەکەت، ئەوەی لە میسر بۆ خۆت کڕیتەوە.
24 Car, vous avez préparé pour vous-même le peuple d'Israël; il sera votre peuple à jamais; et vous, Seigneur, vous êtes son Dieu.
ئەی یەزدان، تۆ گەلی ئیسرائیلت جێگیر کردووە کە بۆ هەتاهەتایە ببنە گەلی خۆت و تۆش بوویتە خودایان.
25 Et maintenant, mon Seigneur, confirmez la parole que vous avez dite concernant votre serviteur et sa maison, Seigneur tout-puissant, Dieu d'Israël; maintenant donc, comme vous avez dit:
«ئەی یەزدانی پەروەردگار، ئێستاش ئەو بەڵێنەی سەبارەت بە بەندەکەت و بە ماڵەکەی فەرمووت، بۆ هەتاهەتایە بیهێنە دی. هەروەک فەرمووت ئاوا بکە.
26 Que votre nom soit glorifié à jamais.
با ناوت هەتاهەتایە مەزن بێت و بگوترێت:”یەزدانی سوپاسالار خودای ئیسرائیلە!“با ماڵی داودی بەندەشت لەبەردەمتدا جێگیر بێت.
27 Seigneur tout-puissant, Dieu d'Israël, vous avez révélé vos desseins à votre serviteur, disant: Je te bâtirai une maison. A cause de cela votre serviteur a trouvé dans son cœur cette prière qu'il vous adresse.
«ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، بۆ بەندەکەی خۆتت ئاشکرا کرد و فەرمووت:”ماڵێکت بۆ بنیاد دەنێم.“لەبەر ئەمە بەندەکەت ئازایەتی لە خۆیدا بینی ئەم نزایەت بۆ بکات.
28 Et maintenant, Seigneur, mon Seigneur, vous êtes Dieu, et vos paroles seront vraies, c'est vous qui avez dit ces excellentes paroles concernant votre serviteur.
ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ خودایت و بەڵێنەکانت متمانەپێکراون، بەڵێنی ئەم چاکەیەت بە بەندەکەت داوە.
29 Commencez donc; et bénissez la maison de votre serviteur pour qu'elle subsiste toujours devant vous, car Seigneur, mon Seigneur, vous l'avez promis; ainsi la maison de votre serviteur sera bénie, et bénie pour exister à jamais.
ئێستاش ڕەزامەندی بفەرموو بۆ ئەوەی ماڵی بەندەکەت بەرەکەتدار بکەیت، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە لەبەردەمت بێت، ئەی یەزدانی باڵادەست چونکە تۆ فەرمووت، ئینجا با لە بەرەکەتی تۆوە بۆ هەتاهەتایە بنەماڵەی بەندەکەت بەرەکەتدار بێت.»

< 2 Samuel 7 >