گۆرانی گەشتیاران. لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات. |
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. |
چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ |
سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! |
قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم. |
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. |
من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن. |