< Psalms 55 >

1 To the Overseer with stringed instruments. — An instruction, by David. Give ear, O God, [to] my prayer, And hide not from my supplication.
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان بە ئامێرە ژێدارەکان، هۆنراوەیەکی داود. ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە،
2 Attend to me, and answer me, I mourn in my (meditation) and make a noise,
گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە. سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم،
3 Because of the voice of an enemy, Because of the oppression of the wicked, For they cause sorrow to move against me, And in anger they hate me.
لە بیستنی دەنگی دوژمن، لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران، چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن و بە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە.
4 My heart is pained within me, And terrors of death have fallen on me.
دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە، ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم.
5 Fear and trembling come in to me, And horror doth cover me.
ترس و لەرز دایگرتووم، تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە.
6 And I say, 'Who doth give to me a pinion as a dove? I fly away and rest,
گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە،
7 Lo, I move far off, I lodge in a wilderness. (Selah)
بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و لە چۆڵەوانی دەمامەوە.
8 I hasten escape for myself, From a rushing wind, from a whirlwind.
پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم، دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.»
9 Swallow up, O Lord, divide their tongue, For I saw violence and strife in a city.
ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە، چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم.
10 By day and by night they go round it, on its walls. Both iniquity and perverseness [are] in its midst,
شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە و خراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە.
11 Mischiefs [are] in its midst. Fraud and deceit depart not from its street.
وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە، دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن.
12 For an enemy reproacheth me not, or I bear [it], He who is hating me Hath not magnified himself against me, Or I hide from him.
ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە، بەرگەم دەگرت، ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە، دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە.
13 But thou, a man — as mine equal, My familiar friend, and mine acquaintance.
بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی، هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی،
14 When together we sweeten counsel, Into the house of God we walk in company.
کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین.
15 Desolations [are] upon them, They go down [to] Sheol — alive, For wickedness [is] in their dwelling, in their midst. (Sheol h7585)
با مەرگ چەواشەیان بکات، با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان، چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. (Sheol h7585)
16 I — to God I call, and Jehovah saveth me.
بەڵام هاواری من بۆ خودایە، یەزدانیش ڕزگارم دەکات.
17 Evening, and morning, and noon, I meditate, and make a noise, and He heareth my voice,
ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان گلەیی دەکەم و دەناڵێنم، ئەویش گوێم لێ دەگرێت.
18 He hath ransomed in peace my soul From him who is near to me, For with the multitude they were with me.
گیانمی بە تەواوی کڕییەوە لەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە، چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم.
19 God doth hear and afflict them, And He sitteth of old. (Selah) Because they have no changes, and fear not God,
خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە، گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛ ئەوانەی ناگۆڕێن و ترسی خودایان لە دڵدا نییە.
20 He hath sent forth his hands against his well-wishers, He hath polluted his covenant.
هاوڕێکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر دۆستەکانی، پەیمانی خۆی دەشکێنێت.
21 Sweeter than honey hath been his mouth, And his heart [is] war! Softer have been his words than oil, And they [are] drawn [swords].
زمانی وەک کەرە لووسە، بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە. قسەی لە ڕۆن نەرمترە، بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە.
22 Cast on Jehovah that which He hath given thee, And He doth sustain thee, He doth not suffer for ever the moving of the righteous.
خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە، ئەو پشتگیریت دەکات، هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن.
23 And Thou, O God, dost bring them down To a pit of destruction, Men of blood and deceit reach not to half their days, And I — I do trust in Thee!
بەڵام تۆ ئەی خودایە، فڕێیان بدە ناو قووڵترین بیر، خوێنڕێژ و فێڵبازەکان، ڕۆژگاریان ناگاتە نیوە. بەڵام من پشت بە تۆ دەبەستم.

< Psalms 55 >