< Psalms 49 >

1 To the Overseer. — By sons of Korah. A Psalm. Hear this, all ye peoples, Give ear, all ye inhabitants of the world.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن، ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن،
2 Both low and high, together rich and needy.
پایەبەرز و پایەنزم، هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە.
3 My mouth speaketh wise things, And the meditations of my heart [are] things of understanding.
دەمم باسی دانایی دەکات، لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە.
4 I incline to a simile mine ear, I open with a harp my riddle:
گوێ بۆ پەند شل دەکەم، بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە.
5 Why do I fear in days of evil? The iniquity of my supplanters doth compass me.
بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم، کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟
6 Those trusting on their wealth, And in the multitude of their riches, Do shew themselves foolish.
ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن، شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن.
7 A brother doth no one at all ransom, He doth not give to God his atonement.
کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە، یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا.
8 And precious [is] the redemption of their soul, And it hath ceased — to the age.
کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت، هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت،
9 And still he liveth for ever, He seeth not the pit.
تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و گۆڕ نەبینێت.
10 For he seeth wise men die, Together the foolish and brutish perish, And have left to others their wealth.
بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن، نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن.
11 Their heart [is]: Their houses [are] to the age, Their tabernacles to all generations. They proclaimed their names over the lands.
گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە، شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا.
12 And man in honour doth not remain, He hath been like the beasts, they have been cut off.
مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.
13 This their way [is] folly for them, And their posterity with their sayings are pleased. (Selah)
ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن، ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن.
14 As sheep for Sheol they have set themselves, Death doth afflict them, And the upright rule over them in the morning, And their form [is] for consumption. Sheol [is] a dwelling for him. (Sheol h7585)
ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە، مەرگ دەبێتە شوانیان. لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن، شێوەیان دادەڕزێت، جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. (Sheol h7585)
15 Only, God doth ransom my soul from the hand of Sheol, For He doth receive me. (Selah) (Sheol h7585)
بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە، چونکە بۆ لای خۆی دەمبات. (Sheol h7585)
16 Fear not, when one maketh wealth, When the honour of his house is abundant,
ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو، شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو،
17 For at his death he receiveth nothing, His honour goeth not down after him.
چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات، شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت.
18 For his soul in his life he blesseth, (And they praise thee when thou dost well for thyself.)
لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت، ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت.
19 It cometh to the generation of his fathers, For ever they see not the light.
بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات، ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە.
20 Man in honour, who understandest not, Hath been like the beasts, they have been cut off!
مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.

< Psalms 49 >