< Isaiah 61 >

1 The Spirit of the Lord Jehovah [is] on me, Because Jehovah did anoint me To proclaim tidings to the humble, He sent me to bind the broken of heart, To proclaim to captives liberty, And to bound ones an opening of bands.
ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات، چونکە یەزدان دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران. منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان، بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان و ئازادکردنی دیلەکان،
2 To proclaim the year of the good pleasure of Jehovah, And the day of vengeance of our God, To comfort all mourners.
بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان و ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان، بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.
3 To appoint to mourners in Zion, To give to them beauty instead of ashes, The oil of joy instead of mourning, A covering of praise for a spirit of weakness, And He is calling to them, 'Trees of righteousness, The planting of Jehovah — to be beautified.'
ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم، تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ، زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە، هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان. جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی، نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.
4 And they have built the wastes of old, The desolations of the ancients they raise up, And they have renewed waste cities, The desolations of generation and generation.
کەلاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە و وێرانکراوەکانی پێشتر هەڵدەستێننەوە. شارە خاپوورەکان نۆژەن دەکەنەوە کە لە چەرخەکانی پێشووەوە وێران کرابوون.
5 And strangers have stood and fed your flock, Sons of a foreigner [are] your husbandmen, And your vine-dressers.
بێگانە دێنە خزمەتتان و شوانایەتی مێگەلەکانتان دەکەن و کوڕانی نامۆکان دەبنە جوتیار و ڕەزەوانتان.
6 And ye are called 'Priests of Jehovah,' 'Ministers of our God,' is said of you, The strength of nations ye consume, And in their honour ye do boast yourselves.
ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان، پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان. سامانی نەتەوەکان دەخۆن و شانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن.
7 Instead of your shame and confusion, A second time they sing of their portion, Therefore in their land A second time do they take possession, Joy age-during [is] for them.
گەلەکەم لە جێی ڕیسوایی، دوو ئەوەندە میراتی وەردەگرن، لە جێی شەرمەزاربوون، بە بەشی خۆیان دڵخۆش دەبن. ئیتر لە خاکەکەیان دوو هێندە میرات وەردەگرن، خۆشی هەتاهەتاییان بۆ دەبێت.
8 For I [am] Jehovah, loving judgment, Hating plunder for a burnt-offering, And I have given their wage in truth, And a covenant age-during I make for them.
«من کە یەزدانم، دادپەروەریم خۆشدەوێت، ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە. بە دڵسۆزییەوە پاداشتی خۆیان دەدەمێ و پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم.
9 And known among nations hath been their seed, And their offspring in the midst of the peoples, All their beholders acknowledge them, For they [are] a seed Jehovah hath blessed.
توخمیان لەنێو نەتەوەکان دەناسرێن و وەچەشیان لەنێو گەلاندا. هەموو ئەوانەی دەیانبینن دانی پێدا دەنێن کە ئەوان گەلێکن یەزدان بەرەکەتداری کردوون.»
10 I greatly rejoice in Jehovah, Joy doth my soul in my God, For He clothed me with garments of salvation, With a robe of righteousness covereth Me, As a bridegroom prepareth ornaments, And as a bride putteth on her jewels.
بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان، گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت، چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم، کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا، وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوە یان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.
11 For, as the earth bringeth forth her shoots, And as a garden causeth its sown things to shoot up, So the Lord Jehovah causeth righteousness and praise To shoot up before all the nations!
وەک زەوی کە چەکەرەی ڕووەکی خۆی دەردەخات و وەک باخچە کە چێنراوەکانی دەڕوێنێت، ئاواش یەزدانی باڵادەست ڕاستودروستی و ستایش لەبەردەم هەموو نەتەوەکان دەڕوێنێت.

< Isaiah 61 >