< Isaiah 39 >

1 At that time hath Merodach-Baladan, son of Baladan, king of Babylon, sent letters and a present unto Hezekiah, when he heareth that he hath been sick, and is become strong.
لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە نەخۆش کەوتووە و چاک بووەتەوە.
2 And Hezekiah rejoiceth over them, and sheweth them the house of his spices, the silver, and the gold, and the spices, and the good ointment, and all the house of his vessels, and all that hath been found in his treasures; there hath not been a thing in his house, and in all his dominion, that Hezekiah hath not shewed them.
جا حەزقیا دڵخۆش بوو بە هاتنیان و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات.
3 And Isaiah the prophet cometh in unto king Hezekiah, and saith unto him, 'What said these men? and whence come they unto thee?' And Hezekiah saith, 'From a land afar off they have come unto me — from Babylon.'
ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟» حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.»
4 And he saith, 'What saw they in thy house?' and Hezekiah saith, 'All that [is] in my house they saw; there hath not been a thing that I have not shewed them among my treasures.'
ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟» حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.»
5 And Isaiah saith unto Hezekiah, 'Hear a word of Jehovah of Hosts:
ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدانی سوپاسالار بگرە،
6 Lo, days are coming, and borne hath been all that [is] in thy house, and that thy fathers have treasured up till this day, to Babylon; there is not left a thing, said Jehovah;
یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت.
7 and of thy sons who come forth from thee, whom thou begettest, they take, and they have been eunuchs in a palace of the king of Babylon.'
لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.»
8 And Hezekiah saith unto Isaiah, 'Good [is] the word of Jehovah that thou hast spoken;' and he saith, 'Because there is peace and truth in my days.'
حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «واتە ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا دەبێت.»

< Isaiah 39 >