< Zechariah 8 >

1 And the word of the Lord of oostis was maad to me,
فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات.
2 and seide, The Lord of oostis seith these thingis, Y hatide Sion with greet feruour, and with greet indignacioun Y hatide it.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ سییۆن هەیە، بە دڵگەرمییەوە ئیرەدار بووم بۆی.»
3 The Lord of oostis seith these thingis, Y am turned ayen to Sion, and Y schal dwelle in the myddil of Jerusalem; and Jerusalem schal be clepid a citee of treuthe, and hil of the Lord schal be clepid an hil halewid.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەگەڕێمەوە سییۆن و لەناوەڕاستی ئۆرشەلیم نیشتەجێ دەبم. ئینجا ئۆرشەلیم بە شاری ڕاستی ناودەبردرێت و کێوی یەزدانی سوپاسالاریش بە”کێوی پیرۆز“.»
4 The Lord of oostis seith these thingis, Yit elde men and elde wymmen schulen dwelle in the stretis of Jerusalem, and the staf of man in his hond, for the multitude of yeeris.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «جارێکی دیکە پیرەمێرد و پیرێژن لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم دادەنیشن، هەریەکە لەبەر تەمەنی گۆچانەکەی بە دەستیەوەیە.
5 And the stretis of the cite schulen be fillid with `yonge children and maidens, pleiynge in the stretis `of it.
شەقامەکانی شار پڕ دەبنەوە لە کوڕ و کچ یاری تێدا دەکەن.»
6 The Lord of oostis seith these thingis, Though it schal be seyn hard bifor the iyen of relifs of this puple in tho daies, whether bifor myn iyen it schal be hard, seith the Lord of oostis?
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو سەردەمە لەوانەیە لەبەرچاوی پاشماوەی ئەم گەلە سەرسوڕهێنەر بێت، بەڵام ئایا لەبەرچاوی منیش سەرسوڕهێنەرە؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
7 The Lord of oostis seith these thingis, Lo! Y schal saue my puple fro the lond of the eest, and fro lond of goynge doun of the sunne;
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «من گەلەکەم لە خاکی ڕۆژهەڵات و لە خاکی ڕۆژئاوا ڕزگار دەکەم.
8 and Y schal brynge hem, and thei schulen dwelle in the myddil of Jerusalem; and thei schulen be to me in to a puple, and Y schal be to hem in to God, and in treuthe, and in riytwisnesse.
دەیانگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بن، دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی.»
9 The Lord of oostis seith these thingis, Be youre hondis coumfortid, whiche heren in these daies these wordis bi the mouth of profetis, in the dai in which the hous of the Lord of oostis is foundid, that the temple schulde be bildid.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئێستا گوێتان لەم پەیامە بێت،”با دەستەکانتان بەهێزبن بۆ ئەوەی پەرستگاکە بنیاد بنرێت.“هەر ئەوەش بوو کە پێغەمبەرەکان لە ڕۆژی دامەزراندنی ماڵی یەزدانی سوپاسالار گوتیان.
10 Sotheli bifore tho daies hire of men was not, nether hire of werk beestis was, nether to man entrynge and goynge out was pees for tribulacioun; and Y lefte alle men, ech ayens his neiybore.
بەر لەو سەردەمە هیچ کرێیەک بۆ مرۆڤ نەبوو، ئاژەڵیش کرێی نەبوو. ئەوەی دەچووە سەر کاریش لەبەر دوژمنانی سەلامەتی نەبوو، چونکە هەموویانم لە یەکتری بەردا.
11 But now not after the formere daies Y schal do to relifs of this puple, seith the Lord of oostis,
بەڵام ئێستا من وەک پێشتر هەڵسوکەوت لەگەڵ پاشماوەی گەلەکەم ناکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
12 but seed of pees schal be; vyneyerd schal yyue his fruyt, and erthe schal yyue his buriownyng, and heuenes schulen yyue her dew; and Y schal make the relifs of this puple for to welde alle these thingis.
«تۆو بە جوانی دەڕوێت، دار مێو بەری خۆی دەدات، زەوی بەروبوومی خۆی دەدات، ئاسمان شەونمی خۆی دەدات. هەموو ئەم شتانە دەکەمە میرات بۆ پاشماوەی ئەم گەلە.
13 And it schal be, as the hous of Juda and hous of Israel weren cursyng in hethene men, so Y schal saue you, and ye schulen be blessyng. Nyle ye drede, be youre hondis coumfortid;
ئەی بنەماڵەی یەهودا و ئیسرائیل، هەروەک ئێوە مایەی نەفرەت بوون لەنێو نەتەوەکان، من ڕزگارتان دەکەم، دەبنە مایەی بەرەکەت. مەترسن، بەڵکو با دەستەکانتان بەهێزبن.»
14 for the Lord of oostis seith these thingis, As Y thouyte for to turmente you, whanne youre fadris hadden terrid me to wraththe,
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «وەک چۆن مکوڕ بووم لەسەر ئەوەی تووشی بەڵاتان بکەم، کاتێک باوباپیرانتان تووڕەیان کردم و پاشگەز نەبوومەوە،
15 seith the Lord, and Y hadde not merci, so Y conuertid thouyte in these daies for to do wel to the hous of Juda and Jerusalem; nyle ye drede.
ئێستا بە هەمان شێوە مکوڕم لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە چاکە بکەم لەگەڵ ئۆرشەلیم و بنەماڵەی یەهودا. مەترسن.
16 Therfor these ben the wordis whiche ye schulen do; speke ye treuthe, ech man with his neiybore; deme ye treuthe and dom of pees in youre yatis;
ئەمانە ئەو شتانەن کە دەبێت بیانکەن: لەگەڵ یەکتری بە ڕاستی بدوێن؛ لە دادگاکانتان ڕاستی و حوکمی دادپەروەرانە هەبێت؛
17 and thenke ye not in youre hertis, ony man yuel ayens his frend, and loue ye not a fals ooth; for alle thes thingis it ben, whiche Y hate, seith the Lord.
لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری؛ حەزتان لە سوێندخواردنی بە درۆ نەبێت. ڕقم لە هەموو ئەمانەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
18 And the word of the Lord of oostis was maad to me,
پاشان فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:
19 and seide, The Lord of oostis seith these thingis, Fastyng of the fourthe monethe, `and fastyng of the fyuethe, and fastyng of the seuenthe, and fasting of the tenthe, schal be to the hous of Juda in to ioie and gladnes, and in to solempnitees ful cleer; loue ye oneli treuthe and pees.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ڕۆژووی مانگی چوار و پێنج و حەوت و دە بۆ نەوەی یەهودا دەبێتە شادی و دڵخۆشی و جەژنی خۆش. لەبەر ئەوە حەز لە ڕاستی و ئاشتی بکەن.»
20 The Lord of oostis seith these thingis, Puplis schulen come on ech side, and dwelle in many citees;
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «چەندین خەڵک و دانیشتووانی چەندین شار دێنە ئۆرشەلیم،
21 and the dwelleris schulen go, oon to an other, and seie, Go we, and biseche the face of the Lord, and seke we the Lord of oostis; also I shal go.
دانیشتووانی شارێک دەچنە لای ئەوی دیکەیان و دەڵێن:”با بڕۆین دەستبەجێ بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێینەوە و ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەین، هەروەها منیش دەچم.“
22 And many puplis schulen come, and strong folkis, for to seke the Lord of oostis in Jerusalem, and for to biseche the face of the Lord.
ئینجا زۆرێک لە گەلان و نەتەوە بەهێزەکان دێنە ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەن و لە یەزدان بپاڕێنەوە.»
23 The Lord of oostis seith these thingis, In tho daies, in whiche ten men of alle langagis of hethene men schulen catche, and thei schulen catche the hemme of a man Jew, and seye, We schulen go with you; for we han herd, that God is with you.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا دە پیاو لەنێو هەموو زمان و نەتەوەکان دەست بە دامێنی پیاوێکی جولەکەوە دەگرن و پێی دەڵێن:”با لەگەڵتان بێین، چونکە بیستوومانە خوداتان لەگەڵە.“»

< Zechariah 8 >