< Mark 15 >

1 And anoon in the morewtid the hiyeste prestis maden a counsel with the elder men, and the scribis, and with al the counsel, and bounden Jhesu and ledden, and bitoken hym to Pilat.
هەر بەیانی زوو، کاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی تەورات و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە ڕاوێژیان کرد. عیسایان قۆڵبەست کرد و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆس.
2 And Pilat axide hym, Art thou kynge of Jewis? And Jhesus answeride, and seide to hym, Thou seist.
پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.»
3 And the hieste prestis accusiden hym in many thingis.
کاهینانی باڵا سکاڵای زۆریان لێ دەکرد.
4 But Pilat eftsoone axide hym, and seide, Answerist thou no thing? Seest thou in hou many thingis thei accusen thee?
پیلاتۆس لێی پرسییەوە: «ئایا هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ بزانە چەند سکاڵات لێدەکەن.»
5 But Jhesus answeride no more, so that Pilat wondride.
بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە و پیلاتۆسیش بەمە سەرسام بوو.
6 But bi the feeste dai he was wont to leeue to hem oon of men boundun, whom euer thei axiden.
لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا بەگوێرەی داواکاری خەڵکەکە بەندکراوێکی ئازاد دەکرد.
7 And `oon ther was that was seid Barabas, that was boundun with men of dissencioun, that hadden don manslauytir in seducioun.
پیاوێک بە ناوی باراباس لەگەڵ یاخیبووان گیرابوو کە لە ڕاپەڕینەکەدا کوشتاریان کردبوو.
8 And whanne the puple was gon vp, he bigan to preie, as he euer more dide to hem.
ئینجا خەڵکەکە هاتن و داوایان کرد ئەوەیان بۆ بکات کە هەمیشە دەیکرد بۆیان.
9 And Pilat answeride `to hem, and seide, Wolen ye Y leeue to you the kyng of Jewis?
پیلاتۆسیش لێی پرسین: «دەتانەوێ پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟»
10 For he wiste, that the hiyeste prestis hadden takun hym bi enuye.
چونکە دەیزانی کاهینانی باڵا لە ئیرەییدا عیسایان بە گرتن دابوو.
11 But the bischopis stireden the puple, that he schulde rather leeue to hem Barabas.
بەڵام کاهینانی باڵا خەڵکەکەیان جۆشدا کە باراباسیان بۆ ئازاد بکات.
12 And eftsoone Pilat answerde, and seide to hem, What thanne wolen ye that Y schal do to the kyng of Jewis?
پیلاتۆس دیسان لێی پرسین: «ئەی باشە چی لەوە بکەم کە پێی دەڵێن،”پاشای جولەکە“؟»
13 And thei eftsoone crieden, Crucifie hym.
هاواریان کرد: «لە خاچی بدە!»
14 But Pilat seide to hem, What yuel hath he don? And thei crieden the more, Crucifie hym.
پیلاتۆس لێی پرسین: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟» بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە!»
15 And Pilat, willynge to make aseeth to the puple, lefte to hem Barabas, and bitok to hem Jhesu, betun with scourgis, to be crucified.
پیلاتۆسیش دەیویست خەڵکەکە ڕازی بکات، لەبەر ئەوە باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت.
16 And knyytis ledden hym with ynneforth, in to the porche of the mote halle. And thei clepiden togidir al the cumpany of knyytis,
سەربازەکان عیسایان بردە کۆشکی فەرمانڕەوا و تەواوی سەربازەکانیان کۆکردەوە.
17 and clothiden hym with purpur. And thei writhen a coroun of thornes, and puttiden on hym.
کەوایەکی ئەرخەوانییان لەبەرکرد، تاجێکیان لە دڕک هۆنییەوە و لەسەریان نا.
18 And thei bigunnen to grete hym, and seiden, Heile, thou kyng of Jewis.
دەستیان کرد بە سڵاو لێکردنی و دەیانگوت: «سڵاو، ئەی پاشای جولەکە!»
19 And thei smyten his heed with a reed, and bispatten hym; and thei kneliden, and worschipiden hym.
بە قامیش لەسەریان دەدا و تفیان لێی دەکرد، چۆکیان دادەدا و لەبەردەمی کڕنۆشیان دەبرد.
20 And aftir that thei hadden scorned him, thei vnclothiden hym of purpur, and clothiden hym with hise clothis, and ledden out hym, to crucifie hym.
کاتێک گاڵتەیان پێ کرد، کراسە ئەرخەوانییەکەیان لەبەر داکەند و جلەکەی خۆیان لەبەرکردەوە و بۆ لەخاچدان بردیانە دەرەوە.
21 And thei compelliden a man that passide the weie, that cam fro the toun, Symount of Syrenen, the fader of Alisaundir and of Rufe, to bere his cross.
ڕێبوارێک لە کێڵگە دەهاتەوە، ناوی شیمۆنی کورێنی بوو، باوکی ئەسکەندەر و ڕوفوس، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت.
22 And thei ledden hym in to a place Golgatha, that is to seie, the place of Caluari.
ئینجا عیسایان بردە شوێنێک کە پێی دەگوترا گولگۆسا، واتە «شوێنی کاسەسەر».
23 And thei yauen to hym to drynke wyn meddlid with mirre, and he took not.
شەرابی تێکەڵ بە موڕیان پێدا، بەڵام نەیخواردەوە.
24 And thei crucifieden him, and departiden hise clothis, and kesten lot on tho, who schulde take what.
لە خاچیان دا و جلەکانیان دابەش کرد، تیروپشکیان لەسەر کرد، بۆ ئەوەی بزانن هەریەکەیان چی بەردەکەوێت.
25 And it was the thridde our, and thei crucifieden hym.
کاتێک لە خاچیان دا کاتژمێر نۆی بەیانی بوو،
26 And the titil of his cause was writun, Kyng of Jewis.
ناونیشانی تاوانەکەشی نووسرابوو: پاشای جولەکە.
27 And thei crucifien with hym twei theues, oon `at the riythalf and oon at his lefthalf.
دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی.
28 And the scripture was fulfillid that seith, And he is ordeyned with wickid men.
نووسراوە پیرۆزەکە هاتە دی کە دەڵێت: [لە ڕیزی تاوانباران دانرا.]
29 And as thei passiden forth, thei blasfemyden hym, mouynge her heedis, and seiynge, Vath! thou that distriest the temple of God, and in `thre daies bildist it ayen;
ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و دەیانگوت: «ها! ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا،
30 come adoun fro the crosse, and make thi silf saaf.
خۆت ڕزگار بکە و لە خاچەکە دابەزە.»
31 Also the hiyeste prestis scorneden hym ech to othir with the scribis, and seiden, He made othir men saaf, he may not saue hym silf.
بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گاڵتەیان دەکرد و بە یەکتریان دەگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات!
32 Crist, kyng of Israel, come doun now fro the cross, that we seen, and bileuen. And thei that weren crucified with hym, dispiseden hym.
با ئێستا مەسیحی پاشای ئیسرائیل لە خاچەکە دابەزێت، تاکو ببینین و باوەڕ بهێنین.» ئەوانەش کە لەگەڵی لە خاچ دەدران قسەیان پێ دەگوت.
33 And whanne the sixte hour was come, derknessis weren made on al the erthe til in to the nynthe our.
کە بووە کاتژمێر دوازدە تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا هەتا کاتژمێر سێ.
34 And in the nynthe our Jhesus criede with a greet vois, and seide, Heloy, Heloy, lamasabatany, that is to seie, My God, my God, whi hast thou forsakun me?
لە کاتژمێر سێ، عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «[ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟]» کە بە واتای [خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟] دێت.
35 And summe of men that stoden aboute herden, and seiden, Lo! he clepith Helye.
کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات.»
36 And oon ranne, and fillide a spounge with vynegre, and puttide aboute to a reede, and yaf to hym drynke, and seide, Suffre ye, se we, if Helie come to do hym doun.
یەکێک ڕایکرد و ئیسفەنجێکی لە سرکە هەڵکێشا و بەسەر قامیشێکەوە پێیدا تاکو بیخواتەوە و گوتی: «لێگەڕێن، با بزانین ئەلیاس دێت دایبگرێت؟»
37 And Jhesus yaf out a greet cry, and diede.
عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گیانی سپارد.
38 And the veil of the temple was rent atwo fro the hiyeste to bynethe.
پەردەی پەرستگاش لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە.
39 But the centurien that stood forn ayens siy, that he so criynge hadde diede, and seide, Verili, this man was Goddis sone.
ئەو سەرپەلەی بەرامبەر عیسا ڕاوەستابوو، گوێی لە هاواری بوو و بینی چۆن گیانی سپارد، گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە کوڕی خودا بوو!»
40 And ther weren also wymmen biholdynge fro afer, among whiche was Marie Maudeleyn, and Marie, the modir of James the lesse, and of Joseph, and of Salome.
چەند ژنێک لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، لەنێوانیاندا مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوبی بچووک و یوسی و سالومە دەبینران.
41 And whanne Jhesus was in Galilee, thei folewiden hym, and mynystriden to hym, and many othere wymmen, that camen vp togidir with him to Jerusalem.
ئەمانە لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، زۆری دیکەش لەگەڵی هاتبوونە ئۆرشەلیم.
42 And whanne euentid was come, for it was the euentid which is bifor the sabat,
ئێوارە داهات، ڕۆژی خۆ ئامادەکردن بوو، واتە ڕۆژی پێش شەممە،
43 Joseph of Armathie, the noble decurioun, cam, and he abood the rewme of God; and booldli he entride to Pilat, and axide the bodi of Jhesu.
یوسفی خەڵکی ڕامە ئەندامێکی بەرزی ئەنجومەن بوو، ئەویش چاوەڕێی شانشینی خودای دەکرد، وێرای و چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد.
44 But Pilat wondride, if he were now deed.
پیلاتۆس سەرسام بوو ئاوا بە زوویی عیسا مردووە، سەرپەلەکەی بانگکرد و لێی پرسی ئاخۆ دەمێکە مردووە.
45 And whanne the centurion was clepid, he axide hym, if he were deed; and whanne he knewe of the centurion, he grauntide the bodi of Jhesu to Joseph.
کاتێک لە سەرپەلەکەوە زانی، تەرمەکەی دایە یوسف.
46 And Joseph bouyte lynnen cloth, and took hym doun, and wlappide in the lynnen cloth, and leide hym in a sepulcre that was hewun of a stoon, and walewide a stoon to the dore of the sepulcre.
ئەویش کەتانی کڕی، دایگرت و بە کەتان کفنی کرد، لە گۆڕێکدا ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو. ئینجا بەردێکی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە.
47 And Marie Maudeleyne and Marie of Joseph bihelden, where he was leid.
مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب، بینییان لەکوێ نێژرا.

< Mark 15 >