< Matthew 8 >

1 Upon descending from the hill country He was followed by immense crowds.
کاتێک عیسا لە چیاکە هاتە خوارەوە، خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن.
2 And a leper came to Him, and throwing himself at His feet, said, "Sir, if only you are willing you are able to cleanse me."
ئەوە بوو پیاوێک هات کە نەخۆشی گولی هەبوو، کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.»
3 So Jesus put out His hand and touched him, and said, "I am willing: be cleansed." Instantly he was cleansed from his leprosy;
عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» دەستبەجێ لە گولی پاک بووەوە.
4 and Jesus said to him, "Be careful to tell no one, but go and show yourself to the priest, and offer the gift which Moses appointed as evidence for them."
ئینجا عیسا پێی فەرموو: «ئاگاداربە، بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.»
5 After His entry into Capernaum a Captain came to Him, and entreated Him.
کاتێک عیسا چووە ناو کەفەرناحوم، سەرپەلێک هاتە لای، لێی پاڕایەوە
6 "Sir," he said, "my servant at home is lying ill with paralysis, and is suffering great pain."
و گوتی: «گەورەم، خزمەتکارەکەم بە ئیفلیجی لە ماڵەوە کەوتووە و ئازارێکی زۆری هەیە.»
7 "I will come and cure him," said Jesus.
عیسا پێی فەرموو: «من دێم و چاکی دەکەمەوە.»
8 "Sir," replied the Captain, "I am not a fit person to receive you under my roof: merely say the word, and my servant will be cured.
سەرپەلەکەش وەڵامی دایەوە: «گەورەم شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، بەڵکو تەنها وشەیەک بفەرموو خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە،
9 For I myself am also under authority, and have soldiers under me. To one I say 'Go,' and he goes, to another 'Come,' and he comes, and to my slave 'Do this or that,' and he does it."
چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم:”بڕۆ،“دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم:”وەرە،“دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم:”ئەمە بکە،“دەیکات.»
10 Jesus listened to this reply, and was astonished, and said to the people following Him, "I solemnly tell you that in no Israelite have I found faith as great as this.
کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، سەرسام بوو، بەوانەی فەرموو کە دوای کەوتبوون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە ئیسرائیلدا کەسم نەدیوە باوەڕێکی بەهێزی ئاوای هەبێت.
11 And I tell you that many will come from the east and from the west and will recline at table with Abraham, Isaac and Jacob in the Kingdom of the Heavens,
پێتان دەڵێم کە خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دێن و لەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب لە شانشینی ئاسماندا لەسەر خوان دادەنیشن.
12 while the natural heirs of the Kingdom will be driven out into the darkness outside: there will be the weeping aloud and the gnashing of teeth."
بەڵام ڕۆڵەکانی شانشین فڕێدەدرێنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.»
13 And Jesus said to the Captain, "Go, and just as you have believed, so be it for you." And the servant recovered precisely at that time.
ئینجا عیسا بە سەرپەلەکەی فەرموو: «بڕۆ! با هەروەک باوەڕت هێنا، بۆت ببێت.» جا لەو کاتەدا خزمەتکارەکەی چاک بووەوە.
14 After this Jesus went to the house of Peter, whose mother-in-law he found ill in bed with fever.
عیسا هاتە ماڵی پەترۆس، خەسووی پەترۆسی بینی لەناو جێگادا کەوتووە، تای هەیە.
15 He touched her hand and the fever left her: and then she rose and waited upon Him.
عیسا دەستی لە دەستی دا و تایەکە بەریدا. ئەویش هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان.
16 In the evening many demoniacs were brought to Him, and with a word He expelled the demons; and He cured all the sick,
کاتێک ئێوارە داهات، زۆر کەسیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئەویش بە وشەیەک ڕۆحە پیسەکانی دەرکرد و هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە،
17 in order that this prediction of the Prophet Isaiah might be fulfilled, "He took on Him our weaknesses, and bore the burden of our diseases."
تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ: [ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.]
18 Seeing great crowds about Him Jesus had given directions to cross to the other side of the Lake,
کاتێک عیسا خەڵکێکی زۆری لە دەوری خۆی بینی، فەرمانی بە قوتابییەکانی دا کە بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە.
19 when a Scribe came and said to Him, "Teacher, I will follow you wherever you go."
مامۆستایەکی تەورات هاتە لای و پێی گوت: «مامۆستا، بۆ هەرکوێ بچیت دوات دەکەوم.»
20 "Foxes have holes," replied Jesus, "and birds have nests; but the Son of Man has nowhere to lay His head."
عیساش پێی فەرموو: «ڕێوی کونی هەیە و باڵندەی ئاسمانیش هێلانە، بەڵام کوڕی مرۆڤ جێیەکی نییە کە سەری لەسەر دابنێت.»
21 Another of the disciples said to Him, "Sir, allow me first to go and bury my father."
یەکێکی دیکە لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، ڕێگام بدە یەکەم جار بچم باوکم بنێژم.»
22 "Follow me," said Jesus, "and leave the dead to bury their own dead."
بەڵام عیسا پێی فەرموو: «دوام بکەوە، واز لە مردووان بهێنە با مردووەکانی خۆیان بنێژن.»
23 Then He went on board a fishing-boat, and His disciples followed Him.
کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە بوو، قوتابییەکانی دوای کەوتن.
24 But suddenly there arose a great storm on the Lake, so that the waves threatened to engulf the boat; but He was asleep.
لەناکاو ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، خەریک بوو شەپۆلەکان بەلەمەکە داپۆشن، بەڵام عیسا نوستبوو.
25 So they came and woke Him, crying, "Master, save us, we are drowning!"
ئینجا قوتابییەکانی چوون و هەڵیانستاند و گوتیان: «گەورەم، ڕزگارمان بکە! وا لەناودەچین!»
26 "Why are you so easily frightened," He replied, "you men of little faith?" Then He rose and reproved the winds and the waves, and there was a perfect calm;
ئەویش پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی دەترسن؟» ئینجا هەستا، لە ڕەشەبا و دەریاچەکەی ڕاخوڕی، ئیتر بووە هێمنییەکی تەواو.
27 and the men, filled with amazement, exclaimed, "What kind of man is this? for the very winds and waves obey him!"
ئەوانیش سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە چ مرۆڤێکە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!»
28 On His arrival at the other side, in the country of the Gadarenes, there met Him two men possessed by demons, coming from among the tombs: they were so dangerously fierce that no one was able to pass that way.
کاتێک عیسا گەیشتە ئەوبەری دەریاچەکە، لە هەرێمی گەدەرین، دوو کەسی تووش بوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، لە گۆڕستانەوە هاتبوونە دەرەوە. بە ڕادەیەک توندوتیژ بوون کە تەنانەت کەس نەیدەتوانی بەو ڕێگایەدا تێبپەڕێت.
29 They cried aloud, "What hast Thou to do with us, Thou Son of God? Hast Thou come here to torment us before the time?"
هاواریان کرد و گوتیان: «چیت لێمان دەوێ، ئەی کوڕی خودا؟ ئایا پێشوەخت بۆ ئێرە هاتوویت، تاکو ئەشکەنجەمان بدەیت؟»
30 Now at some distance from them a vast herd of swine were feeding.
لە دووری ئەوانەوە ڕانە بەرازێکی گەورە دەلەوەڕان.
31 So the demons entreated Him. "If Thou drivest us out," they said, "send us into the herd of swine."
ڕۆحە پیسەکانیش لێی پاڕانەوە و گوتیان: «ئەگەر دەرماندەکەیت، بماننێرە ناو ڕانە بەرازەکە.»
32 "Go," He replied. Then they came out from the men and went into the swine, whereupon the entire herd instantly rushed down the cliff into the Lake and perished in the water.
ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن!» ئەوانیش لە دوو کەسەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئەوە بوو هەموو ڕانەکە بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و لە ئاوەکەدا خنکان.
33 The swineherds fled, and went and told the whole story in the town, including what had happened to the demoniacs.
بەرازەوانەکانیش ڕایانکرد بۆ ناو شار و هەموو شتێکیان گێڕایەوە، بگرە ئەو ڕووداوەشیان گێڕایەوە کە بەسەر ئەوانەدا هاتبوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو.
34 So at once the whole population came out to meet Jesus; and when they saw Him, they besought Him to leave their country.
ئەوە بوو شارەکە هەمووی بۆ بینینی عیسا هاتنە دەرەوە، کە بینییان، لێی پاڕانەوە ناوچەکەیان بەجێبهێڵێت.

< Matthew 8 >