< Isaiah 34 >

1 Come near, ye nations, to hear; and hearken, ye people: let the earth hear, and all that is in it; the world, and all things that spring from it.
ئەی نەتەوەکان نزیک بنەوە هەتا گوێ بگرن، ئەی نەتەوەکان گوێ شل بکەن! با زەوی و هەرچی تێیدایە گوێ بگرێت، جیهان و هەموو بەرهەمەکانی،
2 For the indignation of the LORD is upon all nations, and his fury upon all their armies: he hath utterly destroyed them, he hath delivered them to the slaughter.
چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە، هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە. بە تەواوی قڕی کردوون، بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین.
3 Their slain also shall be cast out, and their foul odour shall come up from their dead bodies, and the mountains shall be melted with their blood.
کوژراوەکانیان فڕێدەدرێن، تەرمەکانیان بۆنی بۆگەن دەردەکات و چیاکان لەناو خوێنی ئەوان دەتوێنەوە.
4 And all the host of heaven shall be dissolved, and the heavens shall be rolled together as a scroll: and all their hosts shall fall down, as the leaf falleth from the vine, and as a falling fig from the fig tree.
خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە، ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە. هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن، وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو، وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی.
5 For my sword shall be bathed in heaven: behold, it shall come down upon Edom, and upon the people of my curse, to judgment.
شمشێری من لە ئاسمان تێر ئاو بووە، وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم و بەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان.
6 The sword of the LORD is filled with blood, it is made fat with fatness, and with the blood of lambs and goats, with the fat of the kidneys of rams: for the LORD hath a sacrifice in Bozrah, and a great slaughter in the land of Edom.
یەزدان شمشێرێکی هەیە خوێنی لێ دەتکێت، قەڵەو بووە بە پیو، بە خوێنی بەرخ و تەگە، بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان، چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا و سەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم.
7 And the unicorns shall come down with them, and the young bulls with the bulls; and their land shall be soaked with blood, and their dust made fat with fatness.
گای کێوی لەگەڵیان دەکەون، گوێرەکەکان لەگەڵ کەڵەگاکان، زەوییان بە خوێن ئاو دەدرێت، خۆڵیان بە پیو قەڵەو دەبێت.
8 For it is the day of the LORD’S vengeance, and the year of recompences for the controversy of Zion.
یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە، ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن.
9 And its streams shall be turned into pitch, and its dust into brimstone, and its land shall become burning pitch.
جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر و خۆڵەکەی بە گۆگرد، زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو!
10 It shall not be quenched night nor day; the smoke of it shall ascend for ever: from generation to generation it shall lie waste; none shall pass through it for ever and ever.
شەو و ڕۆژ ناکوژێتەوە، دووکەڵی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. نەوە دوای نەوە کاول دەبێت، بۆ هەتاهەتایە کەس پێیدا تێناپەڕێت.
11 But the cormorant and the bittern shall possess it; the owl also and the raven shall dwell in it: and he shall stretch out upon it the line of confusion, and the stones of emptiness.
کوندەپەپووی بیابان و بایەقووش داگیری دەکەن، کوندەپەپووی گەورە و قەلەڕەش تێیدا نیشتەجێ دەبن. بەسەر ئەدۆمدا خودا گوریسی پێوانە بۆ خاپوور بوون و شاووڵی چۆڵبوون درێژ دەکات.
12 They shall call its nobles to the kingdom, but none shall be there, and all her princes shall be nothing.
خانەدانەکانی هیچیان لەوێ نابێت کە بە شانشینێک دادەنرێن، هەموو میرەکانی لەناودەچن.
13 And thorns shall come up in her palaces, nettles and brambles in its fortresses: and it shall be an habitation of dragons, and a court for owls.
دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت، چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی. دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ و لانەی کوندەپەپوو.
14 The wild beasts of the desert shall also meet with the wild beasts of the isle, and the satyr shall cry to his companion; the screech owl also shall rest there, and find for herself a place of rest.
دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن، تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن، شەو لەوێ ئارام دەگرێت و جێی حەوانەوە بۆ خۆی دەدۆزێتەوە.
15 There shall the great owl make her nest, and lay, and hatch, and gather under her shadow: there shall the vultures also be gathered, every one with her mate.
لەوێ کوندەپەپوو هێلانە دەکات و هێلکە دەکات، کڕ دەکەوێت و لەژێر سێبەری باڵەکانی هەڵیدەهێنێت. لەوێ شاهین و شمقاڕ کۆدەبنەوە، هەریەکە و لەگەڵ تاکەکەی.
16 Seek ye out of the book of the LORD, and read: no one of these shall fail, none shall lack her mate: for my mouth it hath commanded, and his spirit it hath gathered them.
تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە: یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە، هیچ مێینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات، چونکە دەمی ئەو فەرمانی داوە، ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە.
17 And he hath cast the lot for them, and his hand hath divided it to them by line: they shall possess it for ever, from generation to generation shall they dwell in it.
ئەو تیروپشکی بۆ کرد، دەستی ئەو بە پەت بۆی بەش کرد. بۆ هەتاهەتایە داگیری دەکەن، نەوە دوای نەوە تێیدا نیشتەجێ دەبن.

< Isaiah 34 >