< Psalms 28 >

1 A psalm of David. To you, Yahweh, I cry out; my rock, do not ignore me. If you do not respond to me, I will join those who go down to the grave.
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
2 Hear the sound of my pleading when I call for help from you, when I lift up my hands toward your most holy place!
گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە، کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم، دەستەکانم بەرز دەکەمەوە بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.
3 Do not drag me away with the wicked, those who do iniquity, who speak peace with their neighbors but have evil in their hearts.
لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە، ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن، بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن، بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.
4 Give them what their deeds deserve and repay them what their wickedness demands, repay them for the work of their hands and render to them their due.
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە، بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.
5 Because they do not understand the deeds of Yahweh or the work of his hands, he will tear them down and never rebuild them.
لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و بە کارەکانی دەستی، تێکیان دەشکێنێت و جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.
6 Blessed be Yahweh because he has heard the sound of my pleading!
ستایش بۆ یەزدان، چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.
7 Yahweh is my strength and my shield; my heart trusts in him, and I am helped. Therefore my heart greatly rejoices, and I will praise him with singing.
یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.
8 Yahweh is the strength of his people, and he is the saving refuge of his anointed one.
یەزدان هێزی گەلەکەیەتی، قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی.
9 Save your people and bless your inheritance. Be their shepherd and carry them forever.
گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە، ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.

< Psalms 28 >