< 1 Chronicles 11 >

1 Then all Israel came to David at Hebron and said, “Look, we are your flesh and bone.
هەموو ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە لە گۆشت و خوێنی تۆین.
2 In the recent past, when Saul was king over us, it was you who led the Israelite army. Yahweh your God said to you, 'You will shepherd my people Israel, and you will become a ruler over my people Israel.'”
لە ڕابردوودا و تەنانەت کاتێک کە شاولیش پاشامان بوو، تۆ هەر ڕابەرایەتی سوپای ئیسرائیلت دەکرد، یەزدانی پەروەردگاریشت پێی فەرموویت:”تۆ شوانایەتی ئیسرائیلی گەلەکەم دەکەیت و دەبیتە فەرمانڕەوایان.“»
3 So all the elders of Israel came to the king at Hebron, and David made a covenant with them before Yahweh. They anointed David king over Israel. In this way, the word of Yahweh that had been declared by Samuel came true.
هەروەها هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای پاشا، داودیش لەبەردەم یەزدان لە حەبرۆن پەیمانی لەگەڵدا بەستن، ئەوانیش بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە لە ڕێگەی ساموئێلەوە فەرمووبووی، داودیان بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشان کرد.
4 David and all Israel went to Jerusalem (that is, Jebus). Now the Jebusites, the inhabitants of the land, were there.
داود و هەموو ئیسرائیل چوونە ئۆرشەلیم (کە لەو کاتەدا پێی دەگوترا یەبوسە). یەبوسییەکانی دانیشتووانی خاکەکەش
5 The inhabitants of Jebus said to David, “You will not come in here.” But David took the stronghold of Zion, that is, the city of David.
بە داودیان گوت: «تۆ ناتوانیت بێیت بۆ ئێرە.» بەڵام داود دەستی بەسەر قەڵای سییۆندا گرت کە ئێستا بە شاری داود ناسراوە.
6 David had said, “Whoever attacks the Jebusites first will become chief and commander.” So Joab son of Zeruiah attacked first, so he was made the chief.
داود پێشتر گوتبووی: «ئەوەی یەکەم جار لە یەبوسییەکان بدات دەبێتە فەرماندەی گشتی سوپا.» یۆئابی کوڕی چەرویا یەکەم جار سەرکەوت و بووە سەرکردە.
7 Then David began to live in the stronghold. So they called it the city of David.
پاشان داود لە قەڵاکە نیشتەجێ بوو، لەبەر ئەوە ناویان نا شاری داود.
8 He built the city all around from the Millo and back to the surrounding wall. Joab restored the rest of the city.
شارەکەی بە چواردەوریدا فراوان کرد، لە تەلانەکانەوە هەتا شووراکەی چواردەوری. یۆئابیش پاشماوەی شارەکەی نۆژەن کردەوە.
9 David became greater and greater because Yahweh of hosts was with him.
هەروەها داود هەتا دەهات مەزنتر دەبوو، یەزدانی سوپاسالاریش لەگەڵی بوو.
10 These were the leaders David had, who showed themselves strong with him in his kingdom, together with all Israel, to make him king, obeying the word of Yahweh concerning Israel.
ئەمانەش سەرکردە پاڵەوانەکانی داود بوون، ئەوانەی کە لەگەڵ هەموو ئیسرائیل پشتگیری بەهێزیان لە پاشایەتییەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی هەموو خاکەکە بخەنە ژێر ڕکێفی داود، هەروەک چۆن یەزدان بەڵێنی پێدابوو.
11 This is a list of David's mighty men: Jashobeam, the son of a Hachmonite, was commander of the officers. He killed three hundred men with his spear on one occasion.
ئەمەش لیستی پاڵەوانەکانی داودە: یاشۆڤەعامی کوڕی حەکمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا سێ سەد کەسی کوشت.
12 After him was Eleazar son of Dodo, the Ahohite, who was one of the three mighty men.
پاش ئەویش، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە.
13 He was with David at Pas Dammim, and there the Philistines assembled together for battle, where there was a barley field and the army fled from the Philistines.
ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک فەلەستییەکان لەوێ بۆ جەنگ کۆببوونەوە. لە کێڵگەیەکی پڕ لە جۆ لەشکرەکە لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات،
14 They stood in the middle of the field. They defended it and cut down the Philistines and Yahweh rescued them with a great victory.
بەڵام ئەلعازار و داود لەناوەڕاستی کێڵگەکەدا ڕاوەستان. بەرگرییان کرد و لە فەلەستییەکانیان دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشین.
15 Then three of the thirty leaders went down to the rock to David, to the cave of Adullam. The army of the Philistines was camped in the Valley of Rephaim.
سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بۆ لای داود دابەزین، بۆ سەر گابەردەکە لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون.
16 At that time David was in his stronghold, a cave, while the Philistines had established their camp at Bethlehem.
لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو.
17 David was longing for water and said, “If only someone would give me water to drink from the well at Bethlehem, the well that is by the gate!”
داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!»
18 So these three mighty men broke through the army of the Philistines and drew water out of the well of Bethlehem, the well at the gate. They took the water and brought it to David, but he refused to drink it. Instead, he poured it out to Yahweh.
ئیتر ئەو سێیە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی.
19 Then he said, “May it be that I should never do this! Should I drink the blood of these men who have risked their lives?” Because they had put their lives at risk, David refused to drink it. These were the deeds of the three mighty men.
گوتی: «ئەی خودایە، لە من بەدوور بێت، ئەمە بکەم. ئایا خوێنی ئەم پیاوانە بخۆمەوە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە؟» لەبەر ئەوەی بە هێنانی ئەم ئاوە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە.
20 Abishai brother of Joab was captain over the Three. He once used his spear against three hundred and killed them. He is mentioned along with the Three.
ئەبیشەی برای یۆئاب ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو.
21 Of the Three, he was given double honor and became their captain, even though he was not one of them.
ئەو دوو ئەوەندە زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ دەگیرا و بووە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.
22 Benaiah son of Jehoiada was a brave warrior from Kabzeel, who did great deeds. He killed the two sons of Ariel of Moab. He also went down into a pit and killed a lion on a day when the snow was falling.
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت.
23 He even killed an Egyptian, a man five cubits tall. The Egyptian had a spear like a weaver's beam, but he went down to him with only a staff. He seized the spear out of the Egyptian's hand and killed him with his own spear.
ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، باڵای پێنج باڵ بوو، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو وەک نۆردی جۆڵاکان بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی.
24 Benaiah son of Jehoiada did these feats, and he was named alongside the three mighty men.
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد.
25 He was more highly regarded than the thirty soldiers in general, but he was not regarded quite as highly as the three mighty men. Yet David put him in charge of his bodyguard.
لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.
26 The mighty men were Asahel brother of Joab, Elhanan son of Dodo of Bethlehem,
ئەمانەش جەنگاوەرە قارەمانەکان بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی،
27 Shammoth the Harorite, Helez the Pelonite,
شەمۆتی هەراری، حەلەچی پەلۆنی،
28 Ira son of Ikkesh the Tekoite, Abiezer the Anathothite,
عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، ئەبیعەزەری عەناتۆتی،
29 Sibbekai the Hushathite, Ilai the Ahohite,
سیبەخەیی حوشاتی، عیلەیی ئەحۆحی،
30 Maharai the Netophathite, Heled son of Baanah the Netophathite,
مەهەرەیی نەتۆفایی، حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،
31 Ithai son of Ribai of Gibeah of Benjamin's descendants, Benaiah the Pirathonite,
ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین بوو، بەنایای پیرعاتۆنی،
32 Hurai of the valleys of Gaash, Abiel the Arbathite,
حورەیی لە شیوەکانی گاعەشەوە، ئەبیێلی عەرڤاتی،
33 Azmaveth the Baharumite, Eliahba the Shaalbonite,
عەزماڤێتی بەحەرومی، ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،
34 the sons of Hashem the Gizonite, Jonathan son of Shagee the Hararite,
کوڕەکانی هاشێمی گیزۆنی، یۆناتانی کوڕی شاگێی هاراری،
35 Ahiam son of Sakar the Hararite, Eliphal son of Ur,
ئەحیامی کوڕی ساکاری هاراری، ئەلیفەلی کوڕی ئوور،
36 Hepher the Mekerathite, Ahijah the Pelonite,
حێفەری مەخێراتی، ئاحییای پەلۆنی،
37 Hezro the Carmelite, Naarai son of Ezbai,
حەسرۆی کارمەلی، نەعرەیی کوڕی ئەزبای،
38 Joel brother of Nathan, Mibhar son of Hagri,
یۆئێلی برای ناتان، میڤحاری کوڕی هەگری،
39 Zelek the Ammonite, Naharai the Berothite (the armor bearer of Joab son of Zeruiah),
چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو،
40 Ira the Ithrite, Gareb the Ithrite,
عیرای یەتری، گارێڤی یەتری،
41 Uriah the Hittite, Zabad son of Ahlai,
ئوریای حیتی، زاڤادی کوڕی ئەحلای،
42 Adina son of Shiza the Reubenite (a chief of the Reubenites) and thirty with him,
عەدینای کوڕی شیزای ڕەئوبێنی کە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو و سی پیاوی لەگەڵدا بوو،
43 Hanan son of Maacah, and Joshaphat the Mithnite,
حانانی کوڕی مەعکا، یۆشافاتی میسنی،
44 Uzzia the Ashterathite, Shama and Jeiel sons of Hotham the Aroerite,
عوزییای عەشتەراتی، کوڕەکانی حۆتامی عەرۆعێری کە شاماع و یەعیێل بوون،
45 Jediael son of Shimri, Joha (his brother the Tizite),
یەدیعێلی کوڕی شیمری و براکەشی بە ناوی یۆحای تیچی،
46 Eliel the Mahavite, Jeribai and Joshaviah sons of Elnaam, Ithmah the Moabite,
ئەلیێلی مەحەڤی، هەردوو کوڕەکەی ئەلناعەم کە یەریڤەی و یۆشەڤیا بوون، هەروەها یەتمای مۆئابی،
47 Eliel, Obed, and Jaasiel the Mezobaite.
ئەلیێل، عوبێد و یەعسیێلی مەچۆڤایای.

< 1 Chronicles 11 >