< 1 Kings 13 >

1 One day a prophet, obeying what Yahweh commanded him to do, went from Judah [north] to Bethel. He arrived there right at the time that Jeroboam was standing at the altar, ready to burn incense.
ئەوە بوو پیاوێکی خودا بە فەرمایشتی یەزدان لە یەهوداوە هاتە بێت‌ئێل، یارۆڤعامیش لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو بۆ بخوور سووتاندن.
2 Saying what Yahweh told him to say, the prophet shouted, “This is what Yahweh says [about this] altar [APO]: ‘I want you to know that [some day] a descendant [MTY] of King David will be born. His name will be Josiah, and he will come here. He will slaughter at this altar the priests who are burning incense for sacrifices on the hills [in this area], and he will burn the bones of dead people on this altar.’” [APO]
پیاوەکە بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان ڕووەو قوربانگاکە هاواری کرد و گوتی: «ئەی قوربانگا! ئەی قوربانگا! یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”کوڕێک لە نەوەی داود دەبێت، ناوی یۆشیایە، کاهینانی نزرگەکانی سەر بەرزاییت لەسەر سەردەبڕێت، ئەوانەی بخوورت لەسەر دەسووتێنن، ئێسکی مرۆڤیشت لەسەر دەسووتێنرێ.“»
3 Then the prophet also said, “This is what will prove to you that Yahweh has said this: This altar will be split apart, and the ashes that are on it will be scattered.’”
هەر لەو ڕۆژەشدا پیاوەکەی خودا نیشانەیەکی دا و گوتی: «ئەمەش ئەو نیشانەیە کە یەزدان فەرموویەتی، قوربانگاکە شەق دەبات و خۆڵەمێشەکەی سەریشی پەرشوبڵاو دەبێتەوە.»
4 When King Jeroboam heard the prophet say that, he pointed his finger at him and said to his servants, “Seize that man!” But immediately the king’s arm became paralyzed/stiff, with the result that he could not move it.
کاتێک یارۆڤعامی پاشا گوێی لە قسەی پیاوەکەی خودا بوو، کە لە بێت‌ئێل ڕووەو قوربانگاکە کردی، یارۆڤعام لە قوربانگاکەوە دەستی درێژکرد و گوتی: «بیگرن!» بەڵام ئەو دەستەی کە ڕووەو ئەو درێژی کرد وشک بوو، نەیتوانی بیکێشێتەوە.
5 And the altar immediately split apart, and the ashes spilled out [on the ground], which is what the prophet said that Yahweh [MTY] had predicted would happen.
قوربانگاکەش شەقی برد و خۆڵەمێشەکەی سەری پەرشوبڵاو بووەوە، هەروەک ئەو نیشانەیەی پیاوەکەی خودا بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان ئاماژەی کرد.
6 Then the king said to the prophet, “Please pray that Yahweh will be merciful to me and heal my arm!” So the prophet prayed, and Yahweh completely healed the king’s arm.
ئینجا پاشا بە پیاوەکەی خودای گوت: «تکایە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارت بپاڕێوە و لە پێناوی من نزا بکە هەتا دەستم چاک بێتەوە.» پیاوەکەی خوداش لە بەرامبەر یەزدان پاڕایەوە، دەستی پاشا وەک جاری جاران چاک بووەوە.
7 Then the king said to the prophet, “Come home with me and eat some food. And I will also give you a reward [for what you have done]!”
پاشا بە پیاوەکەی خودای گوت: «لەگەڵم وەرە ماڵەوە، پشوو بدە و پاداشتیشت دەدەمێ.»
8 But the prophet replied, “Even if you would [promise to] give me half of everything that you own [MTY], I will not go with you, and I will not eat or drink anything with you here,
پیاوەکەی خوداش بە پاشای گوت: «ئەگەر نیوەی ماڵەکەشتم بدەیتێ، لەگەڵت نایەم، لەم شوێنە نان ناخۆم و ئاو ناخۆمەوە،
9 because Yahweh commanded me not to eat or drink anything here. He also commanded me not to return home on the road on which I came here.”
چونکە بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان بەم جۆرە فەرمانم پێکراوە:”نە نان بخۆ و نە ئاو بخۆوە و نە بەو ڕێگایەشدا بگەڕێوە کە پێیدا چوویت.“»
10 So he started to return home, but he did not go on the road on which he came to Bethel. He went on a different road.
ئینجا بە ڕێگایەکی دیکەدا ڕۆیشت و بەو ڕێگایەدا نەگەڕایەوە کە پێیدا هاتە بێت‌ئێل.
11 At that time there was an old man living in Bethel who was a prophet. His sons came and told him what the prophet [from Judah] had done there on that day, and they also told him what the prophet had said to the king.
پێغەمبەرێکی پیر هەبوو لە بێت‌ئێل دەژیا، کوڕەکانی هاتن و هەموو ئەو کارەیان بۆ گێڕایەوە کە پیاوەکەی خودا لەو ڕۆژەدا لە بێت‌ئێل کردی، ئەو قسانەش کە بە پاشای گوتبوو، بۆ باوکیان گێڕایەوە.
12 Their father said, “On which road did he go?” So his sons showed him the road on which the prophet from Judah had gone [when he left Bethel].
باوکیشیان لێی پرسین: «بە کام ڕێگادا ڕۆیشت؟» کوڕەکانی ئەو ڕێگایەیان پیشان دا کە پیاوەکەی خودا ئەوەی لە یەهوداوە هاتبوو پێیدا ڕۆیشتبوو.
13 Then he said to his sons, “Put a saddle on my donkey.” So they did that, and he got on the donkey.
ئینجا بە کوڕەکانی گوت: «گوێدرێژەکەم بۆ کورتان بکەن.» ئەوانیش گوێدرێژەکەیان بۆ کورتان کرد و سواری بوو.
14 He went along the road to (find/catch up with) the prophet from Judah. He found him sitting under an oak tree. He said to him, “Are you the prophet who came from Judah?” He replied, “Yes, I am.”
لەدوای پیاوەکەی خودا ڕۆیشت و دۆزییەوە لەژێر دار بەڕووێکدا دانیشتبوو، پێی گوت: «ئایا تۆ پیاوەکەی خودایت، ئەوەی لە یەهوداوە هاتووە؟» ئەویش گوتی: «بەڵێ ئەوم.»
15 The old prophet said to him, “Come home with me and eat some food.”
پێی گوت: «لەگەڵم وەرە ماڵەوە و نان بخۆ.»
16 He replied, “No, I am not allowed to go with you into your house, or to eat or drink anything with you,
پیاوەکەی خوداش گوتی: «ناتوانم لەگەڵت بگەڕێمەوە و لەگەڵت نایەمە ژوورەوە، لەم شوێنە لەگەڵت نان ناخۆم و ئاو ناخۆمەوە،
17 because Yahweh told me, ‘Do not eat or drink anything here, and do not return home on the road on which you came.’”
چونکە بە فەرمایشتی یەزدان پێم گوتراوە:”لەوێدا نان مەخۆ و ئاو مەخۆوە و بەو ڕێگایەدا مەگەڕێوە کە پێیدا ڕۆیشتی.“»
18 Then the old prophet said to him, “I also am a prophet, like you are. Yahweh sent an angel to tell me that I should take you home with me and give you some food and drink.” But the old man was lying [when he said that].
ئەویش پێی گوت: «هەروەها منیش وەک تۆ پێغەمبەرم و فریشتەیەک بە فەرمایشتی یەزدان قسەی لەگەڵ کردم و فەرمووی:”لەگەڵ خۆتدا بیبە ماڵەکەت هەتا نان بخوات و ئاو بخواتەوە.“» بەمە درۆی لەگەڵ کرد.
19 But because of what the old prophet said, the prophet from Judah returned with him to his home and ate some food and drank some water with him.
پیاوەکەی خوداش لەگەڵی گەڕایەوە و لە ماڵەکەی نانی خوارد و ئاوی خواردەوە.
20 While they were sitting at the table, Yahweh spoke to the old man.
لە کاتێکدا کە لەسەر خوانەکە دانیشتبوون، ئەوە بوو فەرمایشتی یەزدان هات بۆ پێغەمبەرەکەی کە گەڕاندییەوە.
21 Then he cried out to the prophet from Judah, “This is what Yahweh says: ‘You have disobeyed him, and you have not done what he commanded you to do.
بانگی پیاوەکەی خودای کرد، ئەوەی لە یەهوداوە هاتبوو و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی سەرپێچی فەرمایشتی یەزدانت کرد و کارت بەو فەرمانە نەکرد کە یەزدانی پەروەردگارت پێی کردیت،
22 Instead, you have come back here and had things to eat and drink in a place where he commanded you not to do that. As a result, you will be killed, and your body will not be buried in the grave where your ancestors are buried.’”
گەڕایتەوە و نانت خوارد و ئاوت خواردەوە لەو شوێنەی کە پێت گوترا نان و ئاوی لێ مەخۆ، لەبەر ئەوە لاشەکەت ناچێتە ناو گۆڕی باوباپیرانت.“»
23 When they had finished eating, the old man put a saddle on the donkey for the prophet from Judah, [and the prophet from Judah left].
پاش ئەوەی پیاوەکەی خودا خواردی و خواردیەوە، ئەو پێغەمبەرەی کە گەڕاندبوویەوە، گوێدرێژەکەی بۆ کورتان کرد.
24 But as he was going, a lion met him and killed him. The prophet’s corpse was lying on the road, and the donkey was standing beside it, and the lion was also standing beside the corpse.
جا ڕۆیشت و لە ڕێگا شێرێکی لێ پەیدا بوو، کوشتی. لاشەکەی لەسەر ڕێگاکە کەوتبوو، گوێدرێژ و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستابوون.
25 Some men passed by and were surprised to see the corpse on the road and the lion standing next to the corpse. So they went into Bethel and reported what they had seen.
لەو کاتەدا چەند پیاوێک تێپەڕین و بینییان لاشەکە لەسەر ڕێگاکە کەوتووە و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستاوە، ئینجا چوون و ئەو هەواڵەیان لەو شارەدا بڵاوکردەوە کە پێغەمبەرە پیرەکە تێیدا دەژیا.
26 When the old man who had brought the prophet from Judah to his home heard about it, he said, “That is the prophet who disobeyed what Yahweh told him to do! That is why Yahweh allowed the lion to attack him and kill him. That is what Yahweh said would happen!”
کاتێک ئەو پێغەمبەرەی کە ئەوی گەڕاندەوە لەسەر ڕێگاکە بیستی، گوتی: «ئەوە پیاوەکەی خودایە کە سەرپێچی فەرمایشتی یەزدانی کرد. یەزدانیش دایە دەستی شێر و پەلاماری دا و کوشتی، هەروەک یەزدان فەرمووی ئاوای بەسەرهات.»
27 Then he said to his sons, “Put a saddle on my donkey.” So they did that.
ئینجا بە کوڕەکانی گوت: «گوێدرێژەکەم بۆ کورتان بکەن.» ئەوانیش کورتانیان کرد.
28 Then he rode on the donkey and found the prophet’s corpse on the road, and his donkey and the lion were still standing there alongside the corpse. But the lion had not eaten any of the flesh of the prophet and had not attacked the donkey.
چوو و لاشەکەی بینییەوە لەسەر ڕێگاکە کەوتبوو، گوێدرێژەکە و شێرەکەش لەلای لاشەکە ڕاوەستابوون. شێرەکە لاشەکەی نەخواردبوو، پەلاماری گوێدرێژەکەشی نەدابوو.
29 The old man picked up the corpse of the prophet and put it on his donkey and brought it back to Bethel, in order to mourn for him and to bury his corpse.
پێغەمبەرەکە لاشەی پیاوەکەی خودای هەڵگرت و خستییە سەر گوێدرێژەکە و بردییەوە، پێغەمبەرە پیرەکە هاتە ناو شارەکەوە هەتا بینێژێت و پرسەی بۆ بگرێت.
30 He buried the prophet’s corpse in the grave where other people in his family [had been buried]. Then he and his sons mourned for him, saying, “[We are very sorry], my brother!”
ئینجا لاشەکەی خستە ناو گۆڕەکەی خۆی، شیوەنیان بۆ گێڕا و گوتیان: «ئای براکەم!»
31 After they had buried him, the old man said to his sons, “When I die, bury my corpse in the grave where we buried the prophet from Judah. Lay my corpse next to his corpse.
پاش ئەوەی کە ناشتیان، قسەی لەگەڵ کوڕەکانی کرد و گوتی: «کە مردم لەو گۆڕەدا بمنێژن کە پیاوەکەی خودای تێدا نێژرا، ئێسکەکانم لەتەنیشت ئێسکەکانی ئەو دابنێن،
32 [And do not forget what he said, because] the things that Yahweh told him to say about the altar in Bethel, and about the shrines on the hills in the towns in Samaria, will surely happen.”
چونکە بە تەواوی ئەو پەیامە دێتە دی، کە بەپێی فەرمایشتی یەزدان ڕووەو قوربانگاکەی بێت‌ئێل و ڕووەو هەموو نزرگەکانی سەر بەرزایی کردی، ئەوانەی لە شارۆچکەکانی سامیرەدان.»
33 But King Jeroboam still did not turn away from continuing to do evil things. Instead, he appointed more priests [who were not descended from Levi]. Anyone who wanted to be a priest, he appointed to be a priest, in order that he could offer sacrifices on the hills.
تەنانەت لەدوای ئەم ڕووداوەش، یارۆڤعام لە ڕێگا خراپەکەی پاشگەز نەبووەوە، بەڵکو دووبارە لە هەموو لایەکی گەلەوە خەڵکی کردە کاهینی نزرگەکانی سەر بەرزایی، هەرکەسێک دەیویست ببێتە کاهین، ئەرکی پێ دەسپارد و دەبووە یەکێک لە کاهینانی نزرگەکانی سەر بەرزایی.
34 Because he committed that sin, [a few years later] God got rid of most of Jeroboam’s descendants and did not allow them to become kings of Israel.
ئەمە بووە گوناه بۆ بنەماڵەی یارۆڤعام، بووە هۆی وێرانبوون و لەناوچوونیان لەسەر ڕووی زەوی.

< 1 Kings 13 >