+ Matthew 1 >

1 THE RECORD of the generation of Jeshu the Meshicha, the son of David, son of Abraham.
ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:
2 Abraham begat Ishok, Ishok begat Jakub, Jakub begat Jehuda and his brethren,
ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو، ئیسحاق باوکی یاقوب بوو، یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو،
3 Jehuda begat Pharets and Zoroch from Thomar. Pharets begat Hetsron, Hetsron begat Arom,
یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو، پێرێز باوکی حەسرۆن بوو، حەسرۆن باوکی ڕام بوو،
4 Arom begat Aminodob, Aminodob begat Nachshun, Nachshun begat Salmun,
ڕام باوکی عەمیناداب بوو، عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو، نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو،
5 Salmun begat Booz from Rochab, Booz begat Ubid from Ruth, Ubid begat Ishai,
سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو، بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو، عوبێد باوکی یەسا بوو،
6 Ishai begat David the king; David begat Shelemun from the wife of Uria;
یەسا باوکی داودی پاشا بوو. داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا بوو،
7 Shelemun begat Rehebaam, Rehebaam begat Abia, Abia begat Asa,
سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو، ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو، ئەبیا باوکی ئاسا بوو،
8 Asa begat Johushaphat, Johushaphat begat Jurom, Jurom begat Uzia,
ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو، یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو، یەهۆرام باوکی عوزیا بوو،
9 Uzia begat Juthom, Juthom begat Ahaz, Ahaz begat Hezakia,
عوزیا باوکی یۆتام بوو، یۆتام باوکی ئاحاز بوو، ئاحاز باوکی حەزقیا بوو،
10 Hezakia begat Menasha, Menasha begat Amun, Amun begat Jushia,
حەزقیا باوکی مەنەشە بوو، مەنەشە باوکی ئامۆن بوو، ئامۆن باوکی یۆشیا بوو،
11 Jushia begat Jukania and his brethren at the exile of Bobel.
یۆشیا باوکی یەهۆیاکین و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.
12 And after the exile of Bobel Jukania begat Shalathiel, Shalathiel begat Zurbobel,
لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل، یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو، شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو،
13 Zurbobel begat Abiud, Abiud begat Aliakim, Aliakim begat Ozur,
زروبابل باوکی ئەبیهود بوو، ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو، ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو،
14 Ozur begat Zoduk, Zoduk begat Akin, Akin begat Aliud,
ئازور باوکی سادۆق بوو، سادۆق باوکی ئەکیم بوو، ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو،
15 Aliud begat Aliozar, Aliozar begat Mathan, Mathan begat Jakub,
ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو، ئەلعازار باوکی مەتان بوو، مەتان باوکی یاقوب بوو،
16 Jakub begat Jauseph, husband of Mariam, of whom was born JESHU who is called the Meshicha.
یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح ناودەبردرێت.
17 Thus all the generations from Abraham to David (were) fourteen generations; and from David to the exile of Bobel, fourteen generations; and from the exile of Bobel to the Meshicha, fourteen generations.
بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.
18 NOW the nativity of Jeshu the Meshicha was thus: While Mariam his mother was betrothed to Jauseph, before they could be consociated, she was found to be with child from the Spirit of Holiness.
لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە.
19 But Jauseph her husband was just, and, not willing to defame her, meditated privately to release her.
یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.
20 But while (on) these (things) he reflected, an angel of the Lord appeared to him in a dream, and said to him, Jauseph, son of David, fear not to take Mariam thy wife; for that which is conceived in her is from the Spirit of Holiness.
کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە.
21 She shall give birth to a son, and thou shalt call his name JESHU; for he shall save his people from their sins.
کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»
22 Now all this was done, that what was spoken from the Lord by the prophet might be fulfilled:
ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە فەرموویەتی بێتە دی:
23 Behold, a virgin shall be with child, and shall bring forth the son, and they shall call his name Amanuel; which is interpreted, With us (is) our Aloha.
[ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،] کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
24 Then Jauseph, when he had arisen from his sleep, did as the angel of the Lord commanded him, and took unto him his wife;
کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە.
25 and knew her not until she had given birth to her son, the firstborn; and she called his name Jeshu.
بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.

+ Matthew 1 >