< Mark 2 >

1 AND Jeshu entered again into Kapher-nachum for some days. And when they had heard that he was in the house,
پاش چەند ڕۆژێک عیسا هاتەوە بۆ کەفەرناحوم، جا بیسترا کە لە ماڵەوەیە.
2 many were gathered together, so that it could not contain them, nor yet (the space) before the gate; and he spake with them the word.
خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە، بە شێوەیەک لە بەردەرگاش شوێن نەمابوو، ئەویش دەستی کرد بە باسکردنی پەیامی خودای بۆیان.
3 And they came to him, and brought him a paralytic borne between four.
لەو کاتەدا کابرایەکی ئیفلیجیان هێنایە لای، بە چوار کەس هەڵیانگرتبوو.
4 And when they could not approach him for the crowd, they ascended to the roof, and took the covering from the place where Jeshu was, and let down the couch on which the paralytic lay.
بەڵام بەهۆی زۆری خەڵکەکەوە نەیانتوانی لێی نزیک ببنەوە. جا کونێکی گەورەیان کردە سەربانی ئەو شوێنەی کە عیسای لێبوو و نوێنەکەیان شۆڕکردەوە کە پیاوە ئیفلیجەکەی لەسەر بوو.
5 When Jeshu saw their faith, he said to the paralytic himself, My son, forgiven to thee are thy sins.
کاتێک عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «کوڕم، گوناهەکانت بەخشران.»
6 But some of the Sophree and Pharishee were there, who sat and reasoned in their heart,
هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە لەوێ دانیشتبوون، لە دڵی خۆیاندا گوتیان:
7 Who is this uttering blasphemy? Who can forgive sins but One, Aloha?
«بۆچی ئەمە بەم شێوەیە دەدوێت؟ کفر دەکات! بێجگە لە خودا کێ دەتوانێت گوناه ببەخشێت؟»
8 But Jeshu knew in his spirit that they so reasoned within themselves, and said to them, Why reason you these things in your heart?
دەستبەجێ عیسا لە ڕۆحییەوە زانی کە ئەوان لە دڵی خۆیاندا بەو جۆرە بیر دەکەنەوە، پێی فەرموون: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟
9 Which is easier, to say to the paralytic, Forgiven are thy sins, or to say, Arise, lift up thy couch, and walk?
کامیان ئاسانترە، بە ئیفلیجەکە بگوترێت:”گوناهەکانت بەخشران،“یان بگوترێت:”هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ“؟
10 But, that you may know that the Son of man hath power on earth to forgive sins, he said to the paralytic,
بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو:
11 To thee I say, Arise, take up thy couch, and go to thy house.
«پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.»
12 And he arose at once, and took up his couch, and went forth before them all; so that all wondered, and glorified Aloha, saying, Never saw we thus.
ئەویش یەکسەر هەستا و نوێنەکەی هەڵگرت و لەبەرچاوی هەموویان چووە دەرەوە. بە شێوەیەک هەموو سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «هەرگیز شتی وامان نەبینیوە!»
13 AND he went forth again to the sea; and the whole multitude came to him, and he taught them.
دیسان عیسا چووە سەر کەناری دەریاچەکە، خەڵکەکە هەموو لێی کۆبوونەوە و ئەویش دەستی کرد بە فێرکردنیان.
14 And when he had passed, he saw Levi bar Chalphai sitting among the publicans: and he said to him, Come after me; and arising, he went after him.
لە کاتی ڕۆیشتنیدا، لێڤی کوڕی حەلفی بینی لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەستا و دوای کەوت.
15 And while he reclined in the house, many publicans and sinners reclined with Jeshu and with his disciples; for they were many, and they followed him.
لە کاتێکدا عیسا لە ماڵی لێڤی دانیشتبوو، زۆر لە باجگران و گوناهباران لەگەڵ عیسا و قوتابییەکانی لەسەر خوان بوون، چونکە ژمارەی ئەوانە زۆر بوو کە دوای کەوتبوون.
16 And the Sophree and Pharishee, when they saw him eat with publicans and with sinners, said to his disciples, Why with publicans and with sinners doth he eat and drink?
مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، کاتێک بینییان عیسا وا لەگەڵ گوناهبار و باجگران نان دەخوات، بە قوتابییەکانی ئەویان گوت: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران نان دەخوات؟»
17 But when Jeshu heard, he said to them, The healthy have no need of the physician, but they who are sorely affected: I have not come to call the righteous but the sinners.
کە عیسا گوێی لەمە بوو، پێی فەرموون: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.»
18 Now the disciples of Juchanon and of the Pharishee fasted. And they came and said to him, (While) the disciples of Juchanon and of the Pharishee fast, why do not thy disciples fast?
کاتێک قوتابییەکانی یەحیا و فەریسییەکان بەڕۆژوو بوون، چەند کەسێک هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانی یەحیا و قوتابی فەریسییەکان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟»
19 Jeshu said to them, Can the sons of the marriage-chamber fast, while the bridegroom is with them? No;
عیساش پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن بەڕۆژوو بن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ هەتا زاوا لەگەڵیاندا بێت ناتوانن بەڕۆژوو بن.
20 but the days shall come when the bridegroom shall be taken up from them: then shall they fast in those days.
بەڵام ڕۆژێک دێت کە زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن.
21 No man inserteth a new piece, and seweth it upon an old vestment; lest that new should take away its fulness from the old, and make the rent the greater.
«کەس کراسی کۆن بە پەڕۆیەک کە نەچووبێتە ئاو پینە ناکات، چونکە پینە نوێیەکە لە کراسە کۆنەکە ڕادەکێشێت و دڕاوییەکە خراپتر دەبێت.
22 And no man putteth new wine into old bottles; lest the wine rend the bottles, and the bottles perish, and the wine be spilled: but they put new vine into new bottles.
کەسیش شەرابی نوێ ناکاتە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا شەرابەکە مەشکەکە دەدڕێنێت، شەرابەکە دەڕژێت و مەشکەکەش لەناودەچێت. بەڵکو شەرابی نوێ دەکرێتە ناو مەشکەی نوێوە.»
23 AND it was that, as Jeshu went among the grain, his disciples walked and plucked the ears.
لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی بە ڕێگاوە دەستیان کرد بە گوڵەگەنم لێکردنەوە.
24 And the Pharishee said to him, See how on the shabath they do what is not lawful.
فەریسییەکان پێیان گوت: «بڕوانە، بۆچی شتێک دەکەن کە لە شەممەدا دروست نییە؟»
25 Jeshu saith to them, Have you never read what David did, when he needed and was hungry, he, and they (who were) with him?
عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون کەوتنە تەنگانە و برسییان بوو؟
26 how he entered the house of Aloha, when Abiathar was high priest, and did eat the bread of the table of the Lord, that which it is not lawful except for the priests to eat, and gave also to those who were with him?
لە سەردەمی ئەبیاتاری سەرۆکی کاهینان، داود چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی خوارد، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت.»
27 And he said to them, that the shabath on account of the Son of man was made, and not the Son of man on account of the shabath.
ئینجا پێی فەرموون: «شەممە بۆ مرۆڤ بەدیهێنراوە، نەک مرۆڤ بۆ شەممە.
28 The Son of man, therefore, is the Lord also of the shabath.
کەواتە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»

< Mark 2 >