< 1 Peter 4 >

1 If then the Meshiha hath suffered for you in the flesh, be you also armed in it with the same mind; for every one who dieth in his body hath ceased from all sins,
وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ،
2 that henceforth to the lusts of men he should not live, what time he is in the body, but to the will of Aloha.
تاکو ئەو کاتەی بە جەستە لە ژیاندا ماوە بۆ هەوەسی مرۆڤانە نەژی، بەڵکو بۆ خواستی خودا.
3 For the time which hath passed sufficeth to have served the will of the Gentiles in indulgence, in drunkenness, in vileness, in revellings, and in the service of demons.
ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون.
4 And, behold, now they wonder and blaspheme at you because you riot not with them in that former indulgence;
لەمە سەرسام دەبن کە لەگەڵیان ڕاناکەن بۆ لافاوی هەمان بەدڕەوشتی و جنێوتان پێدەدەن.
5 they who shall give account to Aloha, who will judge the dead and the living.
بەڵام ئەوانە حیسابی خۆیان دەدەن بەوەی کە ئامادەیە مردووان و زیندووان حوکم بدات،
6 For on this account the dead also have been evangelized; that they might be judged as men in the flesh, and live with Aloha in the Spirit.
چونکە بەم هۆیەوە مژدە درایە مردووانیش، تاکو بەگوێرەی خەڵک لە جەستەدا حوکم بدرێن، بەڵام بەگوێرەی خودا لە ڕۆحدا بژین.
7 BUT the end of all cometh; therefore be sober, and watch unto prayer.
کۆتایی هەموو شتێک نزیک بووەتەوە. بۆیە ژیر و چاوکراوە بن تاکو نوێژ بکەن.
8 And before every thing have ardent love for one another; for love covereth a multitude of sins.
لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت.
9 And be lovers of guests without murmuring.
بێ بۆڵەبۆڵ میوانداریەتی یەکتری بکەن.
10 And every man of you the gift which he hath received from Aloha, let him minister thereof unto his neighbours as good stewards of the various grace of Aloha.
هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا.
11 Whoever shall speak, as the word of Aloha let him speak and whoever ministereth, (he shall minister) as from the power which Aloha giveth to him, that in every thing which you do Aloha may be glorified through Jeshu Meshiha, whose are the glory and honour to the age of ages. Amen. (aiōn g165)
ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165)
12 My beloved, be not amazed at the temptations which you have, as that something strange happeneth to you, because for your probation they have been;
خۆشەویستان، لەلاتان سەیر نەبێ لە تاقیکردنەوەتان بەڵای سووتێنەر تووشتان دێت، وەک بڵێی شتێکی سەیرتان بەسەرهاتووە،
13 but rejoice that you are partakers of the sufferings of the Meshiha, that so also at the revelation of his glory you may rejoice and exult.
بەڵکو دڵخۆش بن وەکو بەشداریتان لە ئازارەکانی مەسیحدا کرد، تاکو لە ئاشکراکردنی شکۆیەکەی دڵخۆش و شادمان بن.
14 And if you be reviled for the sake of the name of the Meshiha, you are happy; for the Spirit of the glory of Aloha resteth upon you.
ئەگەر بە ناوی مەسیح جنێوتان پێدرا، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، چونکە ڕۆحی شکۆ و خودا دێتە سەرتان.
15 Only, let no man of you suffer as a murderer, or as a thief, or as a doer of evils.
با کەستان وەک بکوژێک یان دزێک یان بەدکارێک یاخود یەکێک دەست لە کاروباری خەڵک وەربدات ئازار نەچێژێ،
16 But if he suffer as a Christian, let him not be ashamed, but let him glorify Aloha in that very name.
بەڵام ئەگەر وەک قوتابی مەسیح ئازار بدرێن، شەرم مەکەن، بەڵکو ستایشی خودا بکەن کە ناوی مەسیحتان هەڵگرتووە،
17 For the time is, that judgment shall begin from the house of Aloha. But if from us it begin, what is the end (to be) of them who obey not the gospel of Aloha?
چونکە کاتی دەستپێکردنی لێپرسینەوەیە لە گەلی خودا. ئەگەر دەستپێک لە ئێمەوە بێت، کۆتایی ئەوانە چی دەبێت کە گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی خودا نابن؟
18 And if the righteous scarcely be saved, the wicked and the sinner where shall he be found?
[ئەگەر کەسی ڕاستودروست بە زەحمەت ڕزگاری ببێت، ئەی چارەنووسی خراپەکار و گوناهبار چۆن دەبێت؟]
19 Wherefore, let them who suffer according to the will of Aloha commend to him their souls in good works, as unto the Faithful Creator.
بۆیە ئەوانەی بەگوێرەی خواستی خودا ئازار دەدرێن، با خۆیان بدەنە دەست بەدیهێنەری دڵسۆز و بەردەوام بن لە چاکەکاری.

< 1 Peter 4 >