< Proverbs 14 >

1 wise woman to build house: home her and folly in/on/with hand her to overthrow him
ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت، گێلیش بە دەستی خۆی کاولی دەکات.
2 to go: walk in/on/with uprightness his afraid LORD and be devious way: conduct his to despise him
ئەوەی ڕاستەڕێیەکەی خۆی بگرێت لەخواترسە، بەڵام ئەوەی ڕێگای خۆی خوار بکاتەوە سووکایەتی پێ دەکات.
3 in/on/with lip fool(ish) branch pride and lips wise to keep: guard them
گێل بە قسەکانی خۆی تووشی گۆچانی سزادان دەبێت، بەڵام دانایان لێوەکانیان دەیانپارێزن.
4 in/on/with nothing cattle crib pure and abundance produce in/on/with strength cattle
کە مانگا نەبێت ئاخوڕ بەتاڵە، دروێنەی زۆریش بە هێزی گایە.
5 witness faithful not to lie and to breathe lie witness deception
شایەتی دەستپاک درۆ ناکات، بەڵام شایەتی درۆزن درۆ بڵاو دەکاتەوە.
6 to seek to mock wisdom and nothing and knowledge to/for to understand to lighten
گاڵتەجاڕ داوای دانایی دەکات و نایدۆزێتەوە، بەڵام زانیاری بۆ تێگەیشتوو ئاسانە.
7 to go: went from before to/for man fool and not to know lip: words knowledge
لەبەردەم کەسی گێل دووربکەوە، چونکە لە لێوەکانی زانیاری نابیستیت.
8 wisdom prudent to understand way: conduct his and folly fool deceit
دانایی ژیر تێگەیشتنی ڕێگای خۆیەتی، بەڵام گێلایەتی گێلەکان فریودانە.
9 fool(ish) to mock guilt (offering) and between upright acceptance
گێلەکان گاڵتە بە تاوان دەکەن، بەڵام لەنێو سەرڕاستان ڕەزامەندی خودا دەدۆزرێتەوە.
10 heart to know bitterness soul: myself his and in/on/with joy his not to pledge be a stranger
هەر دڵێک تاڵیێتی گیانی خۆی دەزانێت، کەسیش لە خۆشییەکەیدا بەشداری ناکات.
11 house: household wicked to destroy and tent upright to sprout
ماڵی بەدکارەکان کاول دەبێت، بەڵام ڕەشماڵی سەرڕاستان گەشە دەکات.
12 there way: conduct upright to/for face of man and end her way: conduct death
ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە، بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.
13 also in/on/with laughter to pain heart and end her joy grief
بگرە لە پێکەنینیشدا دڵ تەنگ دەبێت، لەوانەیە کۆتایی خۆشیش خەم بێت.
14 from way: conduct his to satisfy to turn heart and from upon him man pleasant
کەسی ڕاڕا لە ڕێگای خۆی تێر دەبێت، پیاوچاکیش لەوەی کە هەیەتی.
15 simple be faithful to/for all word: thing and prudent to understand to/for step his
ساویلکە بە هەموو قسەیەک بڕوا دەکات، بەڵام ژیر دەڕوانێتە هەنگاوەکانی خۆی.
16 wise afraid and to turn aside: depart from bad: evil and fool be arrogant and to trust
کەسی دانا لە خودا دەترسێت و لە خراپە لادەدات، بەڵام گێل سەرگەرمە و پشت ئەستوورە.
17 short face: anger to make: do folly and man plot to hate
کەسی هەڵەشە ڕەفتاری گێلانە دەکات، پیاوی تەڵەکەبازیش مایەی ڕقە.
18 to inherit simple folly and prudent to surround knowledge
ساویلکەکان میراتگری گێلایەتین، بەڵام ژیرەکان سەریان بە زانیاری دەڕازێنرێتەوە.
19 to bow bad: evil to/for face: before pleasant and wicked upon gate righteous
بەدکاران لەبەردەم پیاوچاکان دەچەمێنەوە، خراپەکارانیش لە بەردەرگای کەسی ڕاستودروست.
20 also to/for neighbor his to hate be poor and to love: friend rich many
هەژار تەنانەت دراوسێکەشی ڕقی لێی دەبێتەوە، بەڵام دەوڵەمەند دۆستی زۆرە.
21 to despise to/for neighbor his to sin and be gracious (poor *Q(K)*) blessed he
ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات گوناه دەکات، بەڵام خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لەگەڵ هەژاران میهرەبانە.
22 not to go astray to plow/plot bad: evil and kindness and truth: faithful to plow/plot good
ئایا وێڵ نابن ئەوانەی پیلانی خراپە دادەڕێژن؟ بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لەگەڵ ئەوانەیە کە پلانی چاکە دادەڕێژن.
23 in/on/with all toil to be advantage and word: because lip: words surely to/for need
لە هەموو ماندووبوونێک سوود هەیە، بەڵام تەنها قسەی لێوان بێت بەرەو نەبوونییە.
24 crown wise riches their folly fool folly
دەوڵەمەندی تاجی دانایانە، بەڵام گێلایەتی نادانایان دەڕازێنێتەوە.
25 to rescue soul: life witness truth: true and to breathe lie deceit
شایەتی ڕاستگۆ دەربازکەری خەڵکە، بەڵام ئەوەی درۆ بڵاو دەکاتەوە تەفرەدەرە.
26 in/on/with fear LORD confidence strength and to/for son: child his to be refuge
ئەوەی لە یەزدان بترسێت دڵنیاییەکی بەهێزی هەیە، بۆ کوڕەکانیشی دەبێتە پەناگا.
27 fear LORD fountain life to/for to turn aside: depart from snare death
لەخواترسی کانی ژیانە، بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.
28 in/on/with abundance people adornment king and in/on/with end people terror prince
زۆری گەل شکۆمەندییە بۆ پاشا، بەڵام نەمانی گەل شکستی میرە.
29 slow face: anger many understanding and short spirit: temper to exalt folly
ئەوەی درەنگ تووڕە بێت باش تێدەگات، بەڵام ئەوەی هەڵەشە بێت گێلایەتی دەردەخات.
30 life flesh heart healing and rottenness bone jealousy
دڵی ئارام ژیان بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام ئیرەیی ئێسک کلۆر دەکات.
31 to oppress poor to taunt to make him and to honor: honour him be gracious needy
ئەوەی ستەم لە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، بەڵام ئەوەی لەگەڵ نەدار میهرەبانە ڕێز لە خودا دەگرێت.
32 in/on/with distress: evil his to thrust wicked and to seek refuge in/on/with death his righteous
خراپەکار بە خراپەکانی خۆی دەکەوێنرێت، بەڵام کەسی ڕاستودروست لە مردنیشی پەناگای هەیە.
33 in/on/with heart to understand to rest wisdom and in/on/with entrails: among fool to know
دانایی لەناو دڵی کەسی تێگەیشتوو دەحەسێتەوە، هەروەها گێلەکان تەنانەت ناواخنیشیان دەزانرێت.
34 righteousness to exalt nation and shame people sin
ڕاستودروستی نەتەوە بەرز دەکاتەوە، بەڵام گوناه شەرمەزاری گەلانە.
35 acceptance king to/for servant/slave be prudent and fury his to be be ashamed
ڕەزامەندی پاشا بۆ خزمەتکاری وریایە، بەڵام تووڕەبوونی لە خزمەتکاری شەرمەزارە.

< Proverbs 14 >