< Psalms 5 >

1 To the choirmaster to the flutes a psalm of David. Words my give ear to! - O Yahweh consider! sighing my.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شمشاڵ. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە، لە ناڵەم وردبەرەوە.
2 Pay attention! - to [the] sound of cry for help my O king my and God my for to you I pray.
گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام، چونکە لێت دەپاڕێمەوە.
3 O Yahweh morning you hear voice my morning I arrange for you so I may watch.
ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت، بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم،
4 For - not [are] a God desirous of wickedness - you not it sojourns with you evil.
چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت.
5 Not they will take their stand boasters to before eyes your you hate all [those who] do wickedness.
لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن، ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە،
6 You destroy [those who] speak falsehood everyone of blood and deceit he abhors - Yahweh.
ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت، یەزدان قێزی لە کەسی خوێنڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە.
7 And I in [the] greatness of covenant loyalty your I will enter house your I will bow down to [the] temple of holiness your in fear your.
بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ، بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم.
8 O Yahweh - lead me in righteousness your on account of enemies my (make straight *Q(k)*) before me way your.
ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە، ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم،
9 For there not in mouth his [is] a reliable [thing] inner being their [is] destruction [is] a grave open throat their tongue their they speak flattery!
چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە، ناوەڕۆکیان لەناوچوونە، قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت.
10 Hold guilty them - O God may they fall from own schemes their for [the] multitude of transgressions their banish them for they have rebelled against you.
ئەی خودایە، تاوانباریان بکە! با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە، لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە، چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون.
11 And let them rejoice all [those who] seek refuge in you for ever let them shout for joy and you may cover over them and let them exult in you [those who] love name your.
بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن، با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن. دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە، هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن.
12 For you you bless [the] righteous O Yahweh like shield favor you surround him.
بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت، بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت.

< Psalms 5 >