< Psalms 56 >

1 To the Chief Musician. Upon "The Dove of God from the distant Sea." David’s. A precious Psalm. When the Philistines seized him in Gath. Show me favour, O God, For weak man hath panted for me, All the day, a fighter oppresseth me:
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان لەسەر ئاوازی گۆرانی «کۆتر لەسەر دار بەڕوو دوورن.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک فەلەستییەکان لە گەت گرتیان. ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن، بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن.
2 Mine adversaries have panted all the day, For, many, are fighting with me, loftily.
دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن، چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە.
3 What day I am afraid, I, unto thee will direct my confidence.
کاتێک ترسم لێ دەنیشێت، من پشت بە تۆ دەبەستم.
4 In God, I will praise his cause, —In God, have I trusted, I will not fear, What can flesh do unto me?
بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ دەکات؟
5 All the day, they wrest, my words, Against me, all their devices are for mischief;
بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن، هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن.
6 They stir up strife—they lie hid, They, mark my steps, —Seeing they have waited for my life.
گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن، چاویان لە هەنگاوەکانمە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن.
7 Because of iniquity, recompense thou them, —In anger, bring thou down, the peoples, O God.
لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە، ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە.
8 My wandering, hast, thou, recorded, —Put thou my tears in thy bottle, Are they not in thy record?
خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی، فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە، ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟
9 Then, shall my foes turn back, in the day I cry, This, I know, for God is mine!
لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم، دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە. بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە.
10 In God, will I praise with good cause: In Yahweh, will I praise with good cause;
بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم،
11 In God, have I trusted, I will not fear, What can a son of earth do unto me!
بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم. مرۆڤ چیم لێ دەکات؟
12 Upon me, O God, are thy vows, I will pay back praises unto thee.
ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم، قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم.
13 For thou hast rescued my soul from death, Wilt thou not [rescue] my feet from stumbling? That I may walk to and fro, before God, In the light of life.
بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت، تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت، تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم.

< Psalms 56 >