< Luke 14 >

1 And it came to pass, when he entered into the house of one of the rulers of the Pharisees, on a Sabbath, to eat bread, that, they, were narrowly watching him.
ئەوە بوو لە ڕۆژی شەممەدا کاتێک عیسا بۆ نانخواردن چووە ماڵی یەکێک لە سەرکردە فەریسییەکان، ئەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد.
2 And lo! there was, a certain man, who had the dropsy, before him.
پیاوێکیش کە نەخۆشی ئاوبەندی هەبوو لە بەرامبەری بوو.
3 And Jesus, answering, spake unto the Lawyers and Pharisees, saying—Is it allowed, on the Sabbath, to cure, or not? But, they, held their peace.
عیسا لە تەوراتناس و فەریسییەکانی پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوە دروستە یان نا؟»
4 And taking hold [of him] he healed and dismissed him, —
ئەوان بێدەنگ بوون. ئەویش کابرای گرت و چاکیکردەوە و بەڕێی کرد.
5 and, unto them, said—Which of you, shall have a son or an ox that, into a pit, shall fall, and will not straightway pull him up, on the day of rest?
پێی فەرموون: «کامەتان کوڕەکەی یان گایەکەی لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە بیرەوە دەستبەجێ دەریناهێنێت؟»
6 And they could not return an answer unto these things.
نەیانتوانی هیچ وەڵامێکی بدەنەوە.
7 And he went on to speak, unto the invited, a parable, —observing how, the first couches, they were choosing; saying unto them—
کاتێک تێبینی کرد چۆن بانگهێشتکراوان ڕیزی پێشەوە دەگرن، نموونەیەکی هێنایەوە و فەرمووی:
8 Whensoever thou hast been invited by anyone unto a marriage feast, do not recline on the first couch; lest once, a more honourable than thou, have been invited by him,
«کاتێک یەکێک بۆ شایی بانگهێشتت دەکات، لە ڕیزی پێشەوە دامەنیشە، نەوەک لە تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت کردبێت.
9 and he that invited both thee and him should come, and say unto thee—Give, unto this one, place! and, then, thou shouldst begin, with shame, the last place, to occupy.
ئینجا ئەوەی تۆ و ئەوی بانگهێشت کردووە، دێت و پێت دەڵێ:”شوێنەکەت بۆ ئەمە چۆڵ بکە،“تۆش تەریق دەبیتەوە و ڕیزی دواوە دەگریت.
10 But, whensoever thou hast been invited, pass on and fall back into the last place, that, whensoever he that hath invited thee shall come, he may say unto thee—Friend! come close up, higher. Then, shalt thou have honour before all who are reclining together with thee.
بەڵام کاتێک بانگهێشت دەکرێیت بڕۆ لە دواوە دانیشە، تاوەکو کاتێک ئەوەی بانگهێشتی کردوویت، بێت و پێت بڵێت:”هاوڕێم، هەستە وەرە پێشەوە.“ئەوسا لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی لەگەڵت دانیشتوون قەدرگران دەبیت.
11 Because, everyone who exalteth himself, shall be abased; and, he that abaseth himself, shall be exalted?
بەم شێوەیە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.»
12 Moreover he went on to say, unto him also who had invited him, —Whensoever thou mayest be making a dinner or a supper, do not call thy friends, or thy brothers, or thy kinsfolk, or rich neighbours, —lest once, they also, invite thee in return, and it become a recompense unto thee.
ئینجا بەوەی گوت کە بانگهێشتی کردووە: «کاتێک نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە ئامادە دەکەیت، هاوڕێ و برا و خزم و دراوسێ دەوڵەمەندەکانت بانگ مەکە، نەوەک ئەوانیش بانگت بکەنەوە، چاکەت بدەنەوە.
13 But, whensoever, an entertainment, thou mayest be making, invite the destitute, the tried, the lame, the blind;
بەڵکو ئەگەر میواندارییەکت کرد، هەژار و پەککەوتە و شەل و کوێر بانگهێشت بکە.
14 and, happy, shalt thou be, that they have not wherewith to recompense thee, for it shall be recompensed unto thee, in the resurrection of the righteous.
خۆزگەت پێ دەخوازرێ، چونکە نییانە پاداشتت بدەنەوە، تۆش لە هەستانەوەی ڕاستودروستان پاداشت دەدرێیتەوە.»
15 And one of those reclining together, hearing these things, said unto him—Happy, whoever shall eat bread in the kingdom of God!
یەکێک لە میوانەکان ئەمەی بیست و گوتی: «خۆزگە دەخوازرێت بەوەی لە شانشینی خودا نان دەخوات.»
16 But, he, said unto him—A certain man, was making a great supper, and invited many;
عیسا وەڵامی دایەوە: «کابرایەک شێوێکی گەورەی ئامادە کرد و خەڵکێکی زۆری بانگهێشت کرد.
17 and he sent out his servant, at the hour of the supper, to say unto the invited—Be coming! because, even now, is it, ready.
لە کاتی نانخواردندا کۆیلەیەکی خۆی نارد تاکو بە بانگهێشتکراوان بڵێت:”فەرموون، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە.“
18 And they all began, one after another to excuse themselves. The first, said unto him—A field, have I bought, and have need to go out and see it: I request thee, hold me excused.
«بەڵام هەموو وەک یەک داوای لێبوردنیان کرد. یەکەمیان پێی گوت:”کێڵگەیەکم کڕیوە و پێویستە بڕۆم بیبینم، تکایە لێم ببورە.“
19 And, another, said—Five yoke of oxen, have I bought, and am going my way to prove them; I request thee, hold me excused.
«یەکێکی دیکە گوتی:”پێنج جووت گام کڕیوە و دەچم بزانم چۆنن، تکایە لێم ببورە.“
20 And, another, said—A wife, have I married, and, for this cause, I cannot come!
«یەکێکی دیکەشیان گوتی:”ژنم هێناوە، لەبەر ئەوە ناتوانم بێم.“
21 And, going near, the servant reported unto his lord these things. Then, provoked to anger, the master of the house said unto his servant—Go out quickly, into the broadways and streets of the city, —and, the destitute, and tried, and blind, and lame, bring thou in here.
«کۆیلەکەش هاتەوە و ئەمانەی بە گەورەکەی ڕاگەیاند. خاوەن ماڵ تووڕە بوو و بە کۆیلەکەی گوت:”خێرا بڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی شار، هەژار و پەککەوتە و کوێر و شەلەکان بهێنە ئێرە.“
22 And the servant said—Lord! what thou didst order, hath been done; and, yet, there is, room.
«پاش ماوەیەک کۆیلەکە گەڕایەوە و گوتی:”گەورەم ئەوەی فەرمانت دا کرا، هێشتا شوێن ماوە.“
23 And the lord said unto the servant—Go out among the highways and fences, and compel them to come in; that my house may be filled.
«گەورەکە بە کۆیلەکەی گوت:”بڕۆ دەرەوە بۆ ڕێگا و ڕێچکەکان بە زۆر خەڵک بهێنە ژوورەوە، تاکو ماڵەکەم پڕبێت.
24 For, I say unto you—Not one of those men who had been invited, shall taste of my supper.
پێتان دەڵێم، لەوانەی بانگهێشت کرابوون کەس تامی شێوەکەم ناکات.“»
25 And there were journeying together with him many multitudes; and, turning, he said unto them—
خەڵکێکی زۆر لەگەڵ عیسا دەڕۆیشتن بە ڕێگادا، ئاوڕی دایەوە و پێی گوتن:
26 If anyone cometh unto me, and hateth not his own father, and mother, and wife, and children, and brothers, and sisters, further also, even his own life, he cannot be my disciple.
«ئەگەر یەکێک بێتە لام و ڕقی لە دایک و باوکی، ژن و منداڵی، برا و خوشکەکانی نەبێتەوە، بگرە لە خۆشی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
27 Whoever beareth not his own cross, and cometh after me, cannot be my disciple.
ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
28 For, who from among you, wishing to build a tower, doth not first sit down and count the cost, —whether he hath sufficient for completion;
«کێ لە ئێوە ئەگەر بیەوێت قوللەیەک دروستبکات، یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت، ئاخۆ ئەوەندەی هەیە بۆ تەواوکردنی؟
29 lest once, he having laid a foundation, and not being able to finish, all who are looking on, should begin to mock at him,
نەوەک بناغەکەی دابنێت و نەتوانێت تەواوی بکات، ئەوسا هەموو ئەوانەی دەیبینن گاڵتەی پێ دەکەن،
30 saying—This man, began to build, and was not able to finish!
دەڵێن:”ئەم پیاوە دەستی بە بینا دروستکردن کرد و نەیتوانی تەواوی بکات.“
31 Or, what king, moving on to encounter, another king, in battle, will not sit down first and take counsel, whether he is able, with ten thousand, to meet him who, with twenty thousand, is coming against him.
«یان چ پاشایەک دەچێتە شەڕی پاشایەکی دیکە و یەکەم جار دانانیشێت و ڕاوێژ ناکات، ئایا بە دە هەزار کەسەوە دەتوانێت بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە کە بە بیست هەزارەوە دێتە سەری؟
32 And, if not, by any means, while he is yet afar off, he sendeth, an embassy, and requesteth the conditions of peace.
ئەگینا خۆ تاکو دوورە، شاندێکی بۆ دەنێرێت و داوای ئاشتی دەکات.
33 Thus, therefore, everyone from amongst you, who doth not bid adieu unto all his own possessions, cannot be my disciple.
بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.
34 Good, therefore is the salt; but, if, even the salt, become tasteless, wherewith shall it be seasoned?
«خوێ باشە، بەڵام ئەگەر سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟
35 Neither for land nor for manure, is it, fit: outside, they cast it! He that hath ears to hear, let him hear.
ئەوسا نە بەکەڵکی زەوی دێت و نە بەکەڵکی پەیین دێت، بەڵکو فڕێدەدرێتە دەرەوە. «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.»

< Luke 14 >