< Ezekiel 11 >

1 And the Spirit lifted me up, and brought me into the east gate of the house of Yahweh which looketh eastward, and lo! in the opening of the gate, twenty-five men, —and I saw in their midst Jaazaniah son of Azzur and Pelatiah son of Benaiah princes of the people.
ئینجا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی هێنایە لای دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ماڵی یەزدان. بیست و پێنج پیاو لەبەر دەروازەکە بوون و لەنێویاندا دوو ڕابەری گەل، یازەنیاهوی کوڕی عەزور و پەلەتیای کوڕی بەنایام بینی.
2 Then said he unto me, Son of man, These, are the men who are devising iniquity, and who are counselling wicked counsel in this city;
یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەوانە ئەو پیاوانەن کە بیر لە بەدکاری دەکەنەوە، لەم شارە پیلان دادەڕێژن و ڕاوێژی خراپ پێشکەش دەکەن،
3 who are saying, Not near! let us build houses, — It, is the caldron, and, we, are the flesh!
دەڵێن:”کاتەکە لەبار نییە بۆ دروستکردنی خانوو، شار مەنجەڵە و ئێمەش گۆشتەکەین.“
4 Therefore, prophesy against them, —prophesy. Son of man.
لەبەر ئەوە پێشبینی بکە لەسەریان، ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە!»
5 Then fell upon me the Spirit of Yahweh, and he said unto me Say—Thus, saith Yahweh, Thus have ye said O house of Israel, Yea, the things that come up on your spirit, I, know every one.
جا ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم و پێی فەرمووم: «بڵێ، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە وا دەڵێن، بەڵام من دەزانم چی لەژێر سەرتانە.
6 Ye have multiplied your slain in this city, - And have filled her streets with slain.
زۆرتان لەو شارە کوشتووە، کۆڵانەکانیتان پڕکرد لە کوژراو.
7 Therefore Thus, saith My Lord Yahweh, Your slain. whom ye have laid in her midst, They are the flesh, and She is the caldron, —when ye are taken out of her midst.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوانەی ئێوە کوشتتان و فڕێتاندانە ناوەڕاستی شارەکە، ئەوان گۆشتن و شاریش مەنجەڵەکە، ئێوەش لەناوەڕاستی دەردەکەم.
8 A sword, have ye feared, — And a sword, will I bring in upon you, Declareth My Lord Yahweh.
ئێوە لە شمشێر دەترسن، شمشێرتان دەهێنمە سەر. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
9 So will I take you forth out of her midst, and will deliver you into the hand of foreigners, —and will execute upon you judgments.
لە شار دەرتاندەهێنم و دەتاندەمە دەست بێگانە، سزاتان دەدەم.
10 By the sword, shall ye fall, Upon the boundary of Israel, will I judge you, —So shall ye know that, I, am Yahweh.
بە شمشێر دەکوژرێن، لەسەر سنووری ئیسرائیل حوکمتان بەسەردا دەسەپێنم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.
11 This city shall not serve you for a caldron, Neither shall, ye, serve in the midst thereof for flesh, —Near the boundary of Israel, will I judge you,
ئەم شارە بۆ ئێوە نابێت بە مەنجەڵ و ئێوەش نابن بە گۆشتەکەی ناوی، بەڵکو لەسەر سنووری ئیسرائیل حوکمتان بەسەردا دەسەپێنم.
12 So shall ye know that, I, am Yahweh. In whose statutes, ye have not walked And whose appointments, ye have not executed, — But according to the appointments of the nations that are round about you, have ye done.
ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، چونکە ڕێگای فەرزەکانی منتان پەیڕەو نەکردووە و کارتان بە حوکمەکانی من نەکردووە، بەڵکو بەپێی بنەماکانی نەتەوەکانی دەوروبەری خۆتان ڕۆیشتن.»
13 And it came to pass as I prophesied, that Pelatiah son of Benaiah died, —so then I fell down upon my face and made outcry with a loud voice and said— Alas! My Lord Yahweh! A full end, art thou making of the remnant of Israel?
کاتێک کە پێشبینیم دەکرد، پەلەتیای کوڕی بەنایا مرد. جا بەسەر ڕوومدا کەوتم و بە دەنگێکی بەرز هاوارم کرد و گوتم: «ئای یەزدانی باڵادەست! ئایا تۆ پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەبەیت؟»
14 Then came the word of Yahweh unto me saying:
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
15 Son of man Thine own brethren, thine own brethren the men of thy kindred, even all the house of Israel all of it are they to whom the inhabitants of Jerusalem have said, Get you far away from Yahweh, To us, it is that the land, hath been given, for a possession!
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دانیشتووانی ئۆرشەلیم سەبارەت بە براکانت، خزمەکانی خۆت و هەموو ڕاپێچکراوانی گەلی ئیسرائیل، گوتیان:”ئەوان لە یەزدان دوورکەوتنەوە، لەبەر ئەوە یەزدان خاکەکەی بە میرات بە ئێمە بەخشی.“
16 Therefore, say, Thus saith My Lord. Yahweh, Although I have removed them far away among the nations, And although I have dispersed them throughout the lands Yet have I become to them a sanctuary for a little while, in the lands which they have entered
«لەبەر ئەوە بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکانیش دوورم خستبنەوە و بەناو خاکەکاندا پەرتەوازەم کردبن، بۆ ماوەیەکی کەم بۆ ئەوان بووم بە پەناگایەکی پیرۆز لەو خاکانەی کە بۆی چوون.“
17 Therefore say, Thus saith My Lord Yahweh, Therefore will I assemble you from among the peoples, And gather you out of the lands wherein ye have been dispersed, - And will give you the soil of Israel.
«لەبەر ئەوە بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لەنێو گەلان کۆتان دەکەمەوە و لەناو ئەو خاکانەی تێیدا پەرتەوازە بوونە دەتانگەڕێنمەوە و خاکی ئیسرائیلتان پێدەدەمەوە.“
18 So shall they come in thither, — and take away all her detestable things, and all her abominations, out of her;
«بۆ ئەوێ دەگەڕێنەوە و هەموو وێنەیەکی قێزەون و بتێکی گڵاوی لێ دادەماڵن.
19 And I will give them another heart, And a new spirit, will I put within you, —And will take away the heart of stone out of their flesh, and give them a heart of flesh:
یەک دڵیان دەدەمێ، ڕۆحێکی تازە دەخەمە ناویانەوە. ئەو دڵە بەردینەیان لێ دەکەمەوە و دڵێکی گۆشتینیان دەدەمێ،
20 To the end that in my statutes, they may walk, And mine appointments, they may keep, and do them, — So shall they become my people, And I will become their God.
بۆ ئەوەی ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بپارێزن و کاری پێ بکەن، ببن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان.
21 But as for them who having a heart for their detestable things and for their abominations after their own heart, do walk, Their way upon their own heads, will I render, Declareth My Lord Yahweh.
بەڵام ئەوانەی دڵیان بەدوای وێنەی قێزەون و بتی گڵاو کەوتووە، من کردەوەکانی خۆیان بەسەر خۆیاندا دەهێنمەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»
22 Then did the cherubim lift up their wings, the wheels also going in unison with them, — the glory of the God of Israel, being over them above.
ئینجا کەڕوبەکان باڵەکانیان بەرزکردەوە و چەرخەکانیش لەگەڵیان، شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەسەر سەریان بوو.
23 Thus went up the glory of Yahweh, out from the midst of the city, —and stood on the mountain, which is on the east of the city.
شکۆمەندی یەزدان لەسەر ناوەڕاستی شارەکە بەرزبووەوە و لەسەر ئەو کێوە ڕاوەستا کە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەیە.
24 And, the spirit lifted me up, and brought me to Chaldea unto them of the captivity, in the vision by the Spirit of God, —thus went up from me, the vision which I had seen.
ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و لە بینیندا منی هێنایە خاکی بابلییەکان بۆ لای ڕاپێچکراوەکان. لێرەدا ئەو بینینە لەبەرچاوم نەما،
25 So I spake unto them of the captivity, —all the words of Yahweh which he had shewed me.
ئیتر هەموو ئەوەی یەزدان پیشانی دام بە ڕاپێچکراوەکانم ڕاگەیاند.

< Ezekiel 11 >