< 1 Kings 20 >

1 Now, Ben-hadad, king of Syria, had gathered together all his forces, and, thirty-two kings, were with him, and horses and chariots, —then came he up, and laid siege to Samaria, and made war against it.
ئەوە بوو بەن‌هەدەدی پاشای ئارام هەموو هێزەکەی کۆکردەوە و سی و دوو پاشاش بە ئەسپ و گالیسکەوە لەگەڵی بوون، سوپای جوڵاند و سامیرەی گەمارۆ دا و لە دژی جەنگا.
2 And he sent messengers unto Ahab king of Israel, into the city, and said to him, —Thus, saith Ben-hadad,
چەند نێردراوێکی ناردە شارەکە بۆ لای ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل. پێی گوت: «بەن‌هەدەد ئاوا دەڵێت:
3 Thy silver and thy gold, are, mine, and, thy wives and thy sons, the goodliest, are, mine.
”زێڕ و زیوەکەت هی منە، ژن و کوڕە چاکەکانت هی منن.“»
4 Then responded the king of Israel, and said, According to thy word, my lord O king! thine, am I, and all that I have.
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە: «پاشای گەورەم، ئەوەی گوتت وا دەبێت، خۆم و هەموو ئەوانەشی کە هەمە هی تۆن.»
5 And the messengers came back again, and said, Thus, speaketh Ben-hadad, saying, —Because I sent unto thee, saying, Thy silver and thy gold and thy wives and thy sons, to me, shalt thou give,
نێردراوەکان هاتنەوە و گوتیان: «بەن‌هەدەد ئەمە دەڵێت:”من چەند نێردراوێکم بۆ لات نارد و گوتم، زێڕ و زیو و ژن و کوڕە چاکەکانت دەدەیتە من،
6 Therefore, about this time to-morrow, will I send my servants unto thee, and they shall search thy house, and the houses of thy servants, —and it shall be, that, all the delight of thine eyes, shall they put in their hand, and take away.
بەڵام سبەینێ لەم کاتەدا کاربەدەستەکانم دەنێرمە لات، کۆشکەکەت و ماڵی کاربەدەستەکانت دەپشکنن. جا هەموو ئەوەی پەسەندە لەبەرچاوی تۆ دەستی بەسەردا دەگرن و دەیبەن.“»
7 Then called the king of Israel, for all the elders of the land, and said—Mark, I pray you, and see, how this man is seeking, mischief, —for he had sent unto me, for my wives, and for my sons, and for my silver, and for my gold, and I refused him not.
پاشای ئیسرائیل هەموو پیرانی خاکەکەی بانگکرد و گوتی: «بزانن و ببینن، ئەمە داوای شەڕ دەکات، چونکە ناردی بۆ داواکردنی ژن و کوڕ و زێڕ و زیوەکەم، ڕەتم نەکردەوە.»
8 And all the elders and all the people said unto him, —Do not thou hearken, neither do thou consent.
هەموو پیران و هەموو گەل وەڵامیان دایەوە: «گوێی لێ مەگرە و ڕازی مەبە.»
9 So he said unto the messengers of Ben-hadad—Say ye to my lord the king, —All that thou didst send for, to thy servant at the first, will I do, but, this thing, I cannot do. And the messengers departed, and took him back word.
ئەویش بە نێردراوەکانی بەن‌هەدەدی گوت: «بە پاشای گەورەم بڵێن:”منی خزمەتکارت هەموو ئەوە جێبەجێ دەکەم کە لە سەرەتادا داوات کردووە، بەڵام ناتوانم ئەم کارە بکەم.“» ئینجا نێردراوەکان گەڕانەوە و وەڵامەکەیان بۆ بەن‌هەدەد گێڕایەوە.
10 Then Ben-hadad sent unto him and said, —So, let the gods do to me, and, so, let them add, —if the dust of Samaria suffice by handfuls, for all the people who are at my feet.
ئینجا بەن‌هەدەد ناردی بۆ لای ئەحاڤ و گوتی: «با خوداوەندەکان توندترین سزام بدەن، ئەگەر خۆڵی سامیرە بەشی مشتی هەموو ئەو گەلە بکات کە دوام کەوتوون.»
11 And the king of Israel responded and said: Tell him, —Let not, him that girdeth, boast himself like him, that looseneth.
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «پێی بڵێن:”شەڕکردن شانازی نییە، بەڵکو سەرکەوتن.“»
12 And it came to pass, when he heard this message, as, he, was drinking, he and the kings in the pavilions, that he said unto his servants—Make ready! So they made ready, against the city.
کاتێک بەن‌هەدەد لەگەڵ پاشاکان لەنێو چادرەکان دەیخواردەوە گوێی لەم قسەیە بوو، بە خزمەتکارەکانی گوت: «ڕیز ببەستن.» ئەوانیش ڕیزیان بەست و بەریان لە شارەکە گرت.
13 And lo! a certain prophet, drew near unto Ahab king of Israel, and said, —Thus, saith Yahweh, Hast thou seen all this great multitude? Behold me! delivering it into thy hand, to-day, so shalt thou know that, I, am, Yahweh.
ئەوە بوو پێغەمبەرێک لە ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”هەموو ئەو سوپا گەورەیەت بینی؟ ئەوەتا من ئەمڕۆ دەیدەمە دەستی تۆ، تاوەکو بزانیت کە من یەزدانم!“»
14 And Ahab said—By whom? And he said—Thus, saith Yahweh, By the young men of the princes of the provinces. Then said he—Who shall begin the war? And he said—Thou!
ئەحاڤیش گوتی: «بە کێ؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بەو ئەفسەرە گەنجانەی کە لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەکانی هەرێمەکانن.“» ئەویش گوتی: «کێ دەست بە جەنگەکە دەکات؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «تۆ.»
15 Then numbered he the young men of the princes of the provinces, and they were found to be, two hundred and thirty-two, —and, after them, he numbered all the people all the sons of Israel, seven thousand.
لەبەر ئەوە ئەحاڤ ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکانی بانگکرد، دوو سەد و سی و دوو پیاو بوون، پاش ئەوانیش پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیشی کۆکردەوە، کە حەوت هەزار پیاو بوون.
16 And they went forth at noon. Now, Ben-hadad, was drinking himself drunk, in the pavilions, he and the thirty-two kings helping him.
لە نیوەڕۆدا بەڕێکەوتن و بەن‌هەدەدیش لە چادرەکانەوە لەگەڵ سی و دوو پاشاکەی دیکەی هاوپەیمانی دەیانخواردەوە و سەرخۆش بوون.
17 Then went forth the young men of the princes of the provinces, first, —and, when Ben-hadad sent, they told him, saying—Men, have come forth, out of Samaria.
یەکەم جار ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان بەڕێکەوتن. ئەوە بوو بەن‌هەدەد چەند سووسەکەرێکی ناردبوو، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاند: «چەند پیاوێک لە سامیرەوە بە ڕێگاوەن.»
18 And he said—If, peaceably, they have come, take them alive, —or, if, fighting, they have come, alive, take ye them.
ئەویش گوتی: «ئەگەر بۆ ئاشتی هاتوونەتە دەرەوە بە زیندووێتی بیانگرن، ئەگەر بۆ شەڕیش هاتوونەتە دەرەوە، هەر بە زیندووێتی بیانگرن.»
19 Now, when, these, had come forth out of the city, even the young men of the princes of the provinces, —with the force which was following them,
ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان و ئەو هێزەی لە دوایان بوون لە شارەکە هاتنە دەرەوە،
20 then smote they every one his man, and the Syrians fled, and Israel pursued them, —but Ben-hadad king of Syria escaped on horse, with horsemen.
هەریەکەیان ئەو پیاوە ئارامییەیان دەکوشت کە دەهاتە بەرامبەریان، ئارامییەکانیش هەڵاتن و ئیسرائیلیش ڕاویان نان، بەن‌هەدەدی پاشای ئارامیش بە ئەسپ لەگەڵ سوارەکان دەرباز بوو.
21 And the king of Israel went forth, and took the horses and the chariots, —and he went on smiting the Syrians, with a great smiting.
پاشای ئیسرائیلیش هاتە دەرەوە و لە ئەسپ و گالیسکەکانی دا، زیانێکی گەورەی بە ئارامییەکان گەیاند.
22 Then drew near the prophet, unto the king of Israel, and said unto him—Go strengthen thyself, and mark and see, what thou wilt do, —for, at the return of the year, is, the king of Syria, coming up against thee.
پاشان پێغەمبەرەکە لە پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و پێی گوت: «بڕۆ خۆت بەهێز بکە و بزانە و ببینە چی دەکەیت، چونکە لە بەهاری ساڵدا پاشای ئارام پەلامارت دەداتەوە.»
23 And, the servants of the king of Syria, said unto him, —Gods of the mountains, are their gods, for this cause, prevailed they against us, —but, only let us fight with them in the plain, and verily we shall prevail against them.
هەر لەو ماوەیەدا کاربەدەستەکانی پاشای ئارام بەم جۆرە ئامۆژگاری پاشایان کرد و گوتیان: «خوداوەندەکانیان خوداوەندی شاخن، لەبەر ئەوە لە ئێمە بەهێزتر بوون. بەڵام با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین!
24 But, this thing, do, —set aside the kings, every man out of his place, and put governors in their stead;
بۆ ئەم کارەش ئەمە بکە، هەریەک لە پاشاکان لە شوێنەکانیان لاببە و سەرکردەکان لە جێیاندا دابنێ.
25 and, thou, must number thee a force, like the force which thou hast lost, both horse for horse and chariot for chariot, and, if we fight with them in the plain, verily we shall prevail against them. And he hearkened unto their voice, and did so.
ئیتر بۆ خۆت سوپایەک وەک ئەو سوپایەی کە لە دەستت دا، پێکدەهێنیتەوە، ئەسپ لە جێی ئەسپ و گالیسکە لە جێی گالیسکە. با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین!» ئەویش گوێی لە قسەکەیان گرت و بەم جۆرەی کرد.
26 And so it came to pass at the return of the year, that Ben-hadad numbered the Syrians, —and came up to Aphek, to fight with Israel;
ئەوە بوو لە بەهاری ساڵدا، بەن‌هەدەد ئارامییەکانی کۆکردەوە و سەرکەوت بۆ ئەفێق بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل.
27 and, the sons of Israel, were numbered, and provisioned, and went to meet them, —and the sons of Israel encamped before them like two little flocks of goats, whereas, the Syrians, filled the land.
نەوەی ئیسرائیلیش کۆکرانەوە و پێداویستییان پێدرا و چوون بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، نەوەی ئیسرائیل وەک دوو مێگەلی بچووکی بزن وابوون بەرامبەریان، ئارامییەکانیش دەشتەکەیان پڕکردبوو.
28 Then approached the man of God, and spake unto the king of Israel, and said—Thus, saith Yahweh—Because the Syrians have said—A god of the mountains, is Yahweh, but, not a god of the vales, is he, therefore will I deliver all this great multitude, into thy hand, so shalt thou know, that, I, am Yahweh.
ئینجا پیاوەکەی خودا هاتە پێشەوە و بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی ئارامییەکان گوتیان، یەزدان خوداوەندێکی شاخەکانە و خوداوەندی دۆڵەکان نییە، ئەم هەموو کۆمەڵە گەورەیە دەدەمە دەستی تۆ، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“»
29 So they encamped, these, over against, those, seven days, —and it came to pass, on the seventh day, that the battle was joined, and the sons of Israel smote the Syrians, a hundred thousand footmen, in one day.
حەوت ڕۆژ بەرامبەر بە یەکتر دامەزران، لە ڕۆژی حەوتەم جەنگەکە هەڵگیرسا، نەوەی ئیسرائیل لە ئارامییەکانیان دا، سەد هەزار پیادەیان لە یەک ڕۆژدا لێ کوشتن.
30 And they who were left fled to Aphek, into the city, and the wall fell upon twenty-seven thousand men who were left, —and, Ben-hadad, fled, and came into the city, into a chamber within a chamber.
پاشماوەکەیان بۆ شاری ئەفێق هەڵاتن، لەوێش شوورای شارەکە بەسەر بیست و حەوت هەزار پیاویان داڕما، بەن‌هەدەدیش هەڵات و چووە ناو شارەکە، لە ژووری دواوەی ماڵێک خۆی شاردەوە.
31 And his servants said unto him, Lo! we pray thee, we have heard, of the kings of the house of Israel, that, kings known for lovingkindness, they are. Let us, we pray thee, put sackcloth upon our loins, and ropes about our head, and let us go forth unto the king of Israel, peradventure he will save alive thy soul.
کاربەدەستەکانی پێیان گوت: «تەماشا بکە، بیستوومانە کە پاشاکانی بنەماڵەی ئیسرائیل پاشای بەخشندەن، با گوش بە کەمەرمانەوە ببەستین و گوریس لەسەر سەرمان دابنێین و بچینە دەرەوە بۆ لای پاشای ئیسرائیل، لەوانەیە دەستت لێ بپارێزێت.»
32 So they girded sackcloth upon their loins, and [put] ropes about their heads, and came in unto the king of Israel, and said, Thy servant, Ben-hadad, saith, —Let my soul live, I pray thee. And he said, —Is he yet alive? My brother, he is.
ئینجا جلوبەرگی گوشیان پۆشی و بەستیان بە کەمەریانەوە و گوریسیش بەسەریانەوە، هاتنە لای پاشای ئیسرائیل و گوتیان: «بەن‌هەدەدی خزمەتکارت دەڵێت:”با گیانم بپارێزێت.“» ئەویش گوتی: «هێشتا زیندووە؟ ئەو برامە!»
33 Now, the men, could divine, so they hastened to let him confirm the word of his own accord, and they said, —Thy brother, is Ben-hadad! He said therefore, —Go fetch him. So Ben-hadad came forth unto him, and he made him come up unto him on his chariot.
پیاوەکانیش گەشبین بوون و بە پەلە دەستیان بەم وشەیەوە گرت و گوتیان: «بەڵێ، بەن‌هەدەد براتە!» پاشاکەش گوتی: «بڕۆنە ژوورەوە و بیهێنن.» کە بەن‌هەدەد هاتە دەرەوە بۆ لای، ئەحاڤ سەری خستە سەر گالیسکەکەی.
34 And he said unto him—The cities which my father took from thy father, will I restore, and, bazaars, shalt thou make thee in Damascus, as my father made in Samaria. So then, I, with this covenant, will let thee go. So he solemnised with him a covenant, and let him go.
بەن‌هەدەدیش پێی گوت: «ئەو شارانەی باوکم لە باوکتی سەندبوو دەیگەڕێنمەوە، بۆ خۆت لە دیمەشق بازاڕیش دابنێ، وەک ئەوەی باوکم لە سامیرە داینا.» ئەحاڤیش گوتی: «منیش بەم پەیمانە ئازادت دەکەم.» ئەویش پەیمانی لەگەڵ بەست و ئازادی کرد.
35 And, a certain man of the sons of the prophets, said unto his neighbour, by the word of Yahweh—Smite me, I pray thee. But the man refused to smite him.
ئەندامێک لە کۆمەڵی پێغەمبەران بە هاوڕێکەی گوت: «بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، لێم بدە.» هاوڕێکەش ڕازی نەبوو لێی بدات.
36 So he said to him—Because thou hast not hearkened unto the voice of Yahweh, lo! when thou art departing from me, there shall smite thee a lion. And when he departed from beside him, a lion found him, and smote him.
پێغەمبەرەکەش گوتی: «لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان نەبوویت، کاتێک لەلای من دەڕۆیت، شێرێک پەلامارت دەدات.» ئەویش لەلای ڕۆیشت و شێرێکی لێ پەیدابوو و پەلاماری دا.
37 Then found he another man, and said, —Smite me, I pray thee. So the man smote him—kept on smiting and wounding.
پاشان پیاوێکی دیکەی بینییەوە و پێی گوت: «لێم بدە!» پیاوەکەش لێیدا و برینداری کرد.
38 Then the prophet departed, and waited for the king, by the way, —and disguised himself with his turban over his eyes.
ئینجا پێغەمبەرەکە ڕۆیشت و لەسەر ڕێگاکە بۆ پاشا ڕاوەستا، بە دەمامکێک ڕوخساری خۆی شاردەوە.
39 And so it was, when, the king, was passing, he, cried out unto the king, —and said—Thy servant, went out in the midst of the battle, and lo! a man, turned aside and brought unto me a man, and said—Keep this man, if he be, missing, then shall, thy life, go for, his life, or, a talent of silver, shalt thou weigh out.
کاتێک پاشا تێپەڕی هاواری بۆ پاشا کرد و گوتی: «خزمەتکارەکەت چووە ناو جەرگەی شەڕەکە، جەنگاوەرێک لەناکاو دیلێکی بۆ هێنام و گوتی:”ئاگات لەم پیاوە بێت! ئەگەر بزر بێت، ئەوا گیانت لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت یان تالنتێک زیو دەدەیت.“
40 And so it was, as thy servant was busy here and there, that, he, was gone. And the king of Israel said unto him—Such, is thy judgment, thou thyself, hast decided it.
ئەوە بوو خزمەتکارەکەت لەم لا و ئەو لاوە سەرقاڵ بوو، پیاوەکە دیار نەما.» پاشای ئیسرائیلیش پێی گوت: «حوکمت وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، چونکە خۆت بڕیارت داوە.»
41 Then hastened he, and removed the turban from over his eyes, —and the king of Israel knew him, that, of the prophets, was, he.
پێغەمبەرەکەش خێرا پەڕۆکەی لەسەر چاوی لابرد، پاشای ئیسرائیلیش ناسییەوە کە لە پێغەمبەرەکانە.
42 And he said unto him—Thus, saith Yahweh, Because thou hast let go the man whom I had devoted, out of thy hand, therefore shall, thy life, be instead of, his life, and, thy people, instead of, his people.
ئەویش بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی هێشتت پیاوێک لە دەستت بڕوات کە من بۆ قڕبوونم دانا، گیانت لە جیاتی گیانی دەبێت و گەلەکەشت لە جیاتی گەلەکەی.“»
43 And the king of Israel departed unto his house, sullen and disturbed, —and entered Samaria.
ئینجا پاشای ئیسرائیل بە دڵتەنگی و پەستییەوە چوو بۆ کۆشکەکەی لە سامیرە.

< 1 Kings 20 >