< Psalms 92 >

1 A Psalm, a Song for the sabbath day. It is a good thing to give thanks unto the LORD, and to sing praises unto thy name, O Most High:
زەبوورێک، گۆرانییەک بۆ ڕۆژی شەممە. چاکە ستایشی یەزدان بکرێت، گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز،
2 To shew forth thy lovingkindness in the morning, and thy faithfulness every night,
بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و دڵسۆزیت بە شەوان،
3 With an instrument of ten strings, and with the psaltery; with a solemn sound upon the harp.
بە قیسارەی دە ژێیی، بە ئاوازی ساز.
4 For thou, LORD, hast made me glad through thy work: I will triumph in the works of thy hands.
ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم، هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت.
5 How great are thy works, O LORD! thy thoughts are very deep.
ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە! بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە!
6 A brutish man knoweth not; neither doth a fool understand this:
مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت، نەزانیش ئەمە تێناگات:
7 When the wicked spring as the grass, and when all the workers of iniquity do flourish; it is that they shall be destroyed for ever:
هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و هەموو بەدکاران چرۆ بکەن، بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.
8 But thou, O LORD, art on high for evermore.
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت.
9 For, lo, thine enemies, O LORD, for, lo, thine enemies shall perish; all the workers of iniquity shall be scattered.
ئەی یەزدان، دوژمنانت، بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن.
10 But my horn hast thou exalted like [the horn of] the wild-ox: I am anointed with fresh oil.
بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم، بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام.
11 Mine eye also hath seen [my desire] on mine enemies, mine ears have heard [my desire] of the evil-doers that rise up against me.
بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم، گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون.
12 The righteous shall flourish like the palm tree: he shall grow like a cedar in Lebanon.
ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن، وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن،
13 They that are planted in the house of the LORD shall flourish in the courts of our God.
لە ماڵی یەزدان ڕواون، لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن.
14 They shall still bring forth fruit in old age; they shall be full of sap and green:
بە پیریش هەر بەریان دەبێت، هەمیشە تەڕ و سەوزن،
15 To shew that the LORD is upright; he is my rock, and there is no unrighteousness in him.
بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە، تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.

< Psalms 92 >