< Malachi 3 >

1 Behold, I send my messenger, and he shall prepare the way before me: and the Lord, whom ye seek, shall suddenly come to his temple; and the messenger of the covenant, whom ye delight in, behold, he cometh, saith the LORD of hosts.
«من نێردراوی خۆم دەنێرم، ئەوەی ڕێگاکەی پێشم بۆ ئامادە دەکات. لەناکاو ئەو پەروەردگارەی کە ئێوە داوای دەکەن، دێتە ناو پەرستگاکەی؛ بێگومان نێردراوەکەی پەیمانیش دێت کە دڵتان پێی خۆشە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
2 But who may abide the day of his coming? and who shall stand when he appeareth? for he is like a refiner’s fire, and like fullers’ soap:
«بەڵام کێ بەرگەی ڕۆژی هاتنی دەگرێت؟ کێ خۆی ڕادەگرێت لە دەرکەوتنی؟ چونکە ئەو وەک ئاگری پاڵاوگە و وەک سابوونی جل شوشتنە.
3 and he shall sit as a refiner and purifier of silver, and he shall purify the sons of Levi, and purge them as gold and silver; and they shall offer unto the LORD offerings in righteousness.
وەک پاڵێوەر و بێگەردکاری زیو دادەنیشێت، نەوەی لێڤی پاک دەکاتەوە و وەک زێڕ و زیو دەیپاڵێوێت. ئینجا یەزدان خەڵکێکی دەبێت کە بە ڕاستودروستی قوربانی پێشکەش دەکەن.
4 Then shall the offering of Judah and Jerusalem be pleasant unto the LORD, as in the days of old, and as in ancient years.
ئیتر قوربانی یەهودا و ئۆرشەلیم لەلای یەزدان قبوڵ دەبێت، هەروەک ڕۆژانی دێرین، ساڵانی ڕابردوو.
5 And I will come near to you to judgment; and I will be a swift witness against the sorcerers, and against the adulterers, and against false swearers; and against those that oppress the hireling in his wages, the widow, and the fatherless, and that turn aside the stranger [from his right], and fear not me, saith the LORD of hosts.
«ئینجا بۆ دادگاییکردن دێمە لاتان. خێرا دەبمە شایەت لەسەر سیحرباز و داوێنپیسان، لەسەر ئەوانەی بە درۆ سوێند دەخۆن، لەسەر ئەوانەی پارەی کرێکار دەخۆن، لەسەر ئەوانەی مافی بێوەژن و هەتیو زەوت دەکەن، لەسەر ئەوانەی دەست بە ڕووی کەسی نامۆوە دەنێن و لە من ناترسن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
6 For I the LORD change not; therefore ye, O sons of Jacob, are not consumed.
«من یەزدانم، ناگۆڕێم، ئیتر ئەی نەوەی یاقوب، ئێوە لەناو نەچوون.
7 From the days of your fathers ye have turned aside from mine ordinances, and have not kept them. Return unto me, and I will return unto you, saith the LORD of hosts. But ye say, Wherein shall we return?
لە سەردەمی باوباپیرانتانەوە لە فەرزەکانم لاتان داوە و بەجێتان نەهێناوە. بگەڕێنەوە لام، منیش دەگەڕێمەوە لاتان.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. «بەڵام ئێوە دەپرسن:”چۆن بگەڕێینەوە؟“
8 Will a man rob God? yet ye rob me. But ye say, Wherein have we robbed thee? In tithes and offerings.
«ئایا مرۆڤ خودا تاڵان دەکات؟ چونکە ئێوە تاڵانتان کردم! «بەڵام ئێوە گوتتان:”چۆن تاڵانمان کردی؟“«لە دەیەک و قوربانییەکان تاڵانتان کردم.
9 Ye are cursed with the curse; for ye rob me, even this whole nation.
ئێوە، تەواوی ئەم نەتەوەیە، نەفرەتتان لێکراوە، چونکە تاڵانم دەکەن.»
10 Bring ye the whole tithe into the storehouse, that there may be meat in mine house, and prove me now herewith, saith the LORD of hosts, if I will not open you the windows of heaven, and pour you out a blessing, that there shall not be room enough [to receive it].
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «تاقیم بکەنەوە: هەموو دەیەکەکان بۆ ماڵی خەزینە بهێنن، تاکو لە پەرستگاکەم خواردن هەبێت. ئینجا بزانن چۆن پەنجەرەکانی ئاسمانتان بۆ دەکەمەوە و بەرەکەت بەسەرتاندا دەبارێنم، هەتا جێ نەبێت تێی بکەن.
11 And I will rebuke the devourer for your sakes, and he shall not destroy the fruits of your ground; neither shall your vine cast her fruit before the time in the field, saith the LORD of hosts.
لەبەر ئێوە ڕێ لە مێروو دەگرم، هەتا بەروبوومی زەوییەکەتان تێکنەدات، دار مێوتان لە کێڵگە بێ بەر نەبێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
12 And all nations shall call you happy: for ye shall he a delightsome land, saith the LORD of hosts.
«ئینجا هەموو نەتەوەکان خۆزگەتان پێ دەخوازن، چونکە خاکەکەتان دەبێتە خاکی شادی.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
13 Your words have been stout against me, saith the LORD. Yet ye say, Wherein have we spoken against thee?
یەزدان دەفەرموێت: «قسەکانتان لەسەر من ڕەق بوون.» «ئێوەش دەپرسن:”چیمان لەسەر تۆ گوتووە؟“
14 Ye have said, It is vain to serve God: and what profit is it that we have kept his charge, and that we have walked mournfully before the LORD of hosts?
«ئێوە گوتتان:”بەندایەتی خودا بێهوودەیە. چ سوودێکی هەبوو کە فەرمانەکانی ئەومان پاراستووە و بە خەمبارییەوە لەبەردەم یەزدانی سوپاسالار ژیانمان گوزەراندووە؟
15 And now we call the proud happy; yea, they that work wickedness are built up; yea, they tempt God, and are delivered.
بەڵام ئێستا ئێمە خۆزگە بە لووتبەرزان دەخوازین. هەروەها بەدکاران سەرکەوتوون، تەنانەت ئەوانەی خودا تاقی دەکەنەوە، دەرباز دەبن.“»
16 Then they that feared the LORD spake one with another: and the LORD hearkened, and heard, and a book of remembrance was written before him, for them that feared the LORD, and that thought upon his name.
ئینجا ئەوانەی لە یەزدان دەترسان قسەیان لەگەڵ یەکتری کرد، یەزدانیش گوێی شل کرد و گوێی لێبوو. لەبەردەمیدا لە پێچراوەیەک تۆمار کرا، بۆ ئەوەی ببێتە یادەوەرییەک بۆ ئەوانەی لە یەزدان دەترسن و ڕێز لە ناوەکەی دەگرن.
17 And they shall be mine, saith the LORD of hosts, in the day that I do make, [even] a peculiar treasure; and I will spare them, as a man spareth his own son that serveth him.
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «ئەوانە دەبنە هی من، لەو ڕۆژە دەبنە گەنجینەیەکی تایبەتی من. بەزەییم پێیاندا دێتەوە وەک چۆن پیاو بەزەیی بە کوڕەکەی دێتەوە کە خزمەتی دەکات.
18 Then shall ye return and discern between the righteous and the wicked, between him that serveth God and him that serveth him not.
ئینجا دیسان جیاوازی لەنێوان ڕاستودروستان و خراپەکاراندا دەبینن، لەنێوان ئەوانەی بەندایەتی خودا دەکەن و ئەوانەی نایکەن.»

< Malachi 3 >