< Isaiah 12 >

1 And in that day thou shalt say, I will give thanks unto thee, O LORD; for though thou wast angry with me, thine anger is turned away, and thou comfortest me.
لەو ڕۆژەدا دەڵێیت: «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم، هەرچەندە لێم تووڕە بوویت، بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.
2 Behold, God is my salvation; I will trust, and will not be afraid: for the LORD JEHOVAH is my strength and song; and he is become my salvation.
ئەوەتا خودای ڕزگاریی من، دڵنیا دەبم و ناترسم، چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و ئەو بوو بە ڕزگاریم.»
3 Therefore with joy shall ye draw water out of the wells of salvation.
بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە لە کانییەکانی ڕزگاری.
4 And in that day shall ye say, Give thanks unto the LORD, call upon his name, declare his doings among the peoples, make mention that his name is exalted.
لەو ڕۆژەدا دەڵێن: «ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن، وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت، باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.
5 Sing unto the LORD; for he hath done excellent things: let this be known in all the earth.
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە، با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.
6 Cry aloud and shout, thou inhabitant of Zion: for great is the Holy One of Israel in the midst of thee.
ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە! چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»

< Isaiah 12 >