< Zechariah 10 >

1 Ask from the Lord rain, at the time of spring rain, from the Lord who forms the storm clouds, and the showers of rain he gives to you, and green in the field.
لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن، یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات. ئەو شەستە باران دەبارێنێت، کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان.
2 But the household gods speak nonsense, and the diviners see lies, and relate idle dreams. In vain they offer comfort, so the people wander like sheep, They suffer because there is no shepherd.
بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن، فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن، خەونی درۆ دەگێڕنەوە، بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن، بۆیە وەک مەڕ دەگەڕێن، سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی.
3 My wrath is hot against the shepherds, and on the leaders will I bring punishment. For the Lord cares for his flock, the house of Judah, and will make them his splendid war steeds.
«تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت، ڕابەرەکان سزا دەدەم، چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی، بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە، دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ.
4 From Judah will come the cornerstone and the stay, from them the battle bow, from them goes forth every commander.
بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت، مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت، کەوانی جەنگ لەوێوە دێت، هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە.
5 Together they will trample on warriors, as on the dirt of the streets in battle. They fight, for the Lord is with them, putting the riders on horses to shame.
پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن، ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن، دەجەنگین، چونکە یەزدان لەگەڵیانە، ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن.
6 I will make strong the house of Judah, I will bring deliverance to the house of Joseph, I will bring them back for I have compassion on them, they will be as if I had not driven them away. For I am the Lord their God and will answer them.
«بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم، بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم. دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە، وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە، چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم، وەڵامیان دەدەمەوە.
7 The Ephraimites will be like warriors, their hearts will rejoice as with wine, their children will see and rejoice. Their hearts will exult in the Lord.
ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت، دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب، منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن، دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت.
8 I will whistle for them, and gather them, and they will be as many as they once were.
ئاماژەیان بۆ دەکەم، پێکەوە کۆیان دەکەمەوە. بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە، هەروەکو پێشتر زۆر دەبن.
9 I will sow them among the peoples, but in distant lands they will remember me, and they will bring up their children and come back.
هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم، بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە. ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە و دەگەڕێنەوە.
10 I will bring them home from the land of Egypt, and from Assyria will I gather them. Into the land of Gilead and Lebanon I will bring them, until the land overflows with them.
لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە و لە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە. دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان، جێیان نابێتەوە.
11 And when they pass through the sea of distress, I will strike down the waves of the sea, and all the deeps of the Nile will be dried up. The pride of Assyria will be brought low and the sceptre of Egypt turned aside.
بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن، شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن و هەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن. لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت و داردەستی میسر نامێنێت.
12 I will make them strong in the Lord, they will walk in his name, says the Lord.
بە یەزدان بەهێزیان دەکەم و بە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

< Zechariah 10 >