< Mark 9 >

1 And he said to them, Truly do I say to you, There are some of those standing here who will not taste of death, till they have seen that the kingdom of God hath come with power.
ئینجا پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون، مردن ناچێژن هەتا شانشینی خودا نەبینن بە هێزەوە دێت.»
2 And after six days Jesus taketh with him Peter and James and John, and leadeth them up into a high mountain apart by themselves; and he was transfigured before them.
دوای شەش ڕۆژ، عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا.
3 And his garments became glistening, very white, so as no fuller on earth can whiten.
جلەکانی بووە سپییەکی بریسکەدار، سپیتر لەوەی کە هەرکەسێک لە جیهاندا بتوانێت بیکات.
4 And there appeared to them Elijah with Moses; and they were talking with Jesus.
ئینجا ئەلیاس و موسایان بۆ دەرکەوت، لەگەڵ عیسادا کەوتنە گفتوگۆ.
5 And Peter answering saith to Jesus, Rabbi, it is good for us to be here; and let us make three tents, one for thee, and one for Moses, and one for Elijah.
پەترۆسیش بە عیسای گوت: «ڕابی، پێمان باشە لێرە بین، با سێ کەپر دروستبکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ موسا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.»
6 For he knew not what to answer; for they were struck with terror.
نەیدەزانی چی دەڵێت، چونکە تۆقیبوون.
7 And there came a cloud overshadowing them; and a voice came out of the cloud, This is my beloved Son; hear him.
هەورێکیش هات و باڵی بەسەریاندا کێشا، دەنگێک لە هەورەکەوە هات: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، گوێی لێ بگرن!»
8 And suddenly looking round, they no longer saw any one but Jesus alone with themselves.
کاتێک لەناکاو سەیری دەوروپشتیان کرد، لە عیسا زیاتر کەسیان لەگەڵ خۆیان نەبینی.
9 And as they came down from the mountain, he charged them to give no account of what they had seen to any one, till the Son of man should have risen from the dead.
کاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان ئەوەی بینییان بە کەسی نەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێتەوە.
10 And they kept these words in mind, questioning one another what rising from the dead might mean.
ئەوانیش بابەتەکەیان لەنێو خۆیاندا هێشتەوە و لەبارەی هەستانەوەی نێو مردووانەوە دەستیان بە گفتوگۆ کرد.
11 And they asked him, saying, How is it that the Pharisees and scribes say that Elijah must come first?
جا پرسیاریان لێکرد: «بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن:”دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت“؟»
12 And he said to them, Elijah cometh first, and restoreth all things. And how hath it been written of the Son of man? that he must suffer many things, and be set at nought.
عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. کەواتە بۆچی دەربارەی کوڕی مرۆڤ نووسراوە کە دەبێت زۆر ئازار بچێژێت و سووکایەتیی پێ بکرێت؟
13 But I say to you that Elijah hath come, and they have done to him whatever they would; as it hath been written concerning him.
بەڵام پێتان دەڵێم، ئەلیاس هات و چییان ویست پێیان کرد، هەروەک ئەوەی لەبارەی ئەوەوە نووسراوە.»
14 And coming to the disciples, they saw a great multitude about them, and scribes debating with them.
کاتێک هاتنەوە لای قوتابییەکانی دیکە، خەڵکێکی زۆریان لە دەوروپشتیان بینی و مامۆستایانی تەوراتیش دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکردن.
15 And immediately the whole multitude on seeing him was struck with awe, and running to him, saluted him.
کە هەموو خەڵکەکە عیسایان بینی یەکسەر سەرسام بوون، ڕایانکرد بەرەوپیری و سڵاویان لێکرد.
16 And he asked them, About what are ye debating with them?
عیسا لێی پرسین: «لەسەر چی دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکەن؟»
17 And one of the multitude answered him, Teacher, I have brought to thee my son, who hath a dumb spirit.
یەکێک لە خەڵکەکە وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، کوڕەکەم هێناوەتە لات، ڕۆحێکی لاڵی هەیە.
18 And wherever it seizeth hold of him, it throweth him down; and he foameth and gnasheth his teeth; and he pineth away. And I spoke to thy disciples to cast it out, and they were not able.
لەکوێ بیگرێت، بە زەویدا دەدات، دەمی کەف دەکات و ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و ڕەق دەبێت. داوام لە قوتابییەکانت کرد دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.»
19 He answereth and saith to them, O unbelieving generation! How long shall I be with you? How long shall I bear with you? Bring him to me.
عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ منداڵەکە بهێننە لام.»
20 And they brought him to him. And as soon as he saw him, the spirit convulsed him; and he fell on the ground, and wallowed, foaming.
ئەوانیش هێنایانە لای. کە ڕۆحە پیسەکە عیسای بینی، دەستبەجێ منداڵەکە فێی لێهات و کەوتە سەر زەوی، دەگەوزی و کەف لە دەمیەوە دەهات.
21 And he asked his father, How long hath it been thus with him? And he said, From a child;
عیسا لە باوکی منداڵەکەی پرسی: «لە کەیەوە وای لێهاتووە؟» گوتی: «لە منداڵییەوە.
22 and it hath often cast him both into fire, and into water, to destroy him; but if thou art able to do any thing, have compassion on us, and help us.
زۆر جاریش خستوویەتییە ناو ئاگر یان ئاوەوە تاکو لەناوی ببات. ئەگەر دەتوانیت شتێک بکەیت، بەزەییت پێمان بێتەوە و یارمەتیمان بدە.»
23 Jesus said to him, If thou art able? All things are possible for him that believeth.
عیسا پێی فەرموو: «”ئەگەر دەتوانیت“؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.»
24 The father of the child immediately cried out and said, I believe; help thou my unbelief.
یەکسەر باوکی منداڵەکە هاواری کرد: «باوەڕم هەیە، یارمەتی بێباوەڕیم بدە!»
25 And Jesus seeing that the multitude came running together, rebuked the unclean spirit, saying to it, Dumb and deaf spirit, I command thee, come out of him, and enter no more into him.
عیسا کە بینی خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی: «ئەی ڕۆحی کەڕولاڵ، فەرمانت پێ دەکەم، لێی وەرە دەرەوە و نەچیتەوە ناوی!»
26 And uttering a cry, and convulsing him much, it came out of him. And he became as one dead; so that very many said, He is dead.
ئینجا ڕۆحە پیسەکە هاواری کرد و بە توندی فێی لێهێنا و لێی هاتە دەرەوە. کوڕەکە وەک مردووی لێ هات، تەنانەت زۆر کەس گوتیان: «مرد.»
27 But Jesus, taking hold of his hand, raised him, and he stood up.
بەڵام عیسا دەستی گرت و هەڵیستاندەوە، ئەویش ڕاوەستا.
28 And when he had come into the house, his disciples asked him privately, Why could not we cast it out?
عیسا چووەوە ماڵ، قوتابییەکانی بە تەنها لێیان پرسی: «بۆچی ئێمە نەمانتوانی دەریبکەین؟»
29 And he said to them, This kind can go out by nothing, except by prayer.
پێی فەرموون: «ئەم جۆرە بە نوێژ نەبێت دەرناکرێت.»
30 And departing thence, they passed through Galilee; and he would not that any one should know it.
لەوێ ڕۆیشتن و بە جەلیلدا تێپەڕین، عیساش نەیویست کەس بزانێت،
31 For he taught his disciples, and said to them, The Son of man is about to be delivered up into the hands of men, and they will put him to death; and when he hath been put to death, after three days he will rise again.
چونکە قوتابییەکانی فێردەکرد و پێی دەفەرموون: «کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک و دەیکوژن، دوای کوشتنی بە سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.»
32 But they understood not what he said, and were afraid to ask him.
بەڵام ئەوان لە قسەکە تێنەگەیشتن و ترسان لێی بپرسن.
33 And they came to Capernaum; and having come into the house, he asked them, About what were ye disputing on the road?
ئینجا هاتنە کەفەرناحوم. کە گەیشتە ماڵەوە، عیسا لێی پرسین: «لە ڕێگا گفتوگۆی چیتان دەکرد؟»
34 But they were silent; for on the road they had been disputing with one another, who was greatest.
بەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، چونکە لە ڕێگا مشتومڕیان لەگەڵ یەکتر کرد کە کامیان پایەبەرزترە.
35 And sitting down, he called the twelve, and saith to them, If any one desire to be first, he will be last of all, and servant of all.
عیسا دانیشت و دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، پێی فەرموون: «ئەگەر یەکێک ویستی یەکەم بێت، با لەدوای هەمووان و خزمەتکاری هەمووان بێت.»
36 And he took a child, and placed him in the midst of them, and taking him in his arms, he said to them,
ئینجا منداڵێکی هێنا و لە ناوەڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییە باوەشی و پێی فەرموون:
37 Whoever receiveth one of these children in my name, receiveth me; and whoever receiveth me, receiveth not me, but him that sent me.
«ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە یەکێک لەم منداڵانە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازیم لێ بکات، پێشوازی لە من ناکات، بەڵکو لەوەی ناردوومی.»
38 John said to him, Teacher, we saw one casting out demons in thy name who followeth not us; and we forbade him, because he did not follow us.
یۆحەنا پێی گوت: «مامۆستا، یەکێکمان بینی بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسی دەردەکرد، ئێمەش ڕێمان لێ گرت، چونکە دوامان ناکەوێت.»
39 But Jesus said, Forbid him not. For no one, who shall do a miracle in my name, can readily speak evil of me.
عیسا فەرمووی: «ڕێی لێ مەگرن، کەس نییە بە ناوی منەوە پەرجوو بکات و بتوانێت لەدوای ماوەیەکی کورت بە خراپە باسم بکات،
40 For he that is not against us is for us.
چونکە ئەوەی دژمان نییە لەگەڵمانە.
41 For whoever shall give you a cup of water to drink in my name, because ye belong to Christ, truly do I say to you, he will not lose his reward.
ئەوەی بە ناوی منەوە جامێک ئاوی پێدان، لەبەر ئەوەی هی مەسیحن، ڕاستیتان پێ دەڵێم پاداشتی ون نابێت.
42 And whoever shall cause one of these little ones that believe to fall away, it would be better for him to have a great millstone hung round his neck, and be cast into the sea.
«ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە.
43 And if thy hand cause thee to fall away, cut it off. It is better for thee to enter into life maimed, than having the two hands to go away into hell, into the fire that is unquenchable. (Geenna g1067)
ئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە. (Geenna g1067)
[لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.]
45 And if thy foot is causing thee to fall away, cut it off; it is better for thee to enter into life lame, than having the two feet to be cast into hell. (Geenna g1067)
ئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna g1067)
[لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.]
47 And if thine eye is causing thee to fall away, pluck it out; it is better for thee to enter into the kingdom of God with one eye, than having two eyes to be cast into hell, (Geenna g1067)
ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. (Geenna g1067)
48 where their worm dieth not, and the fire is not quenched.
«﴿لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.﴾
49 For every one will be salted with fire.
هەموو کەسێک بە ئاگر سوێر دەکرێت.
50 Salt is good; but if the salt have lost its saltness, wherewith will ye season it? Have salt in yourselves, and be at peace with one another.
«خوێ باشە، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، بە چی سوێری دەکەنەوە؟ با خوێتان تێدابێت و لەگەڵ یەکتری لە ئاشتیدا بن.»

< Mark 9 >